❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ابن تیمیه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2007-12-13 17:10:19

kuri germyan
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: Deutschland
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-27
دواترین سه‌ردان: 2009-12-02
په‌یامه‌كان: 55

ابن تیمیه‌

زاناو تێگه‌شتوی مه‌زهه‌بی حه‌نبه‌لیه‌ ناوی(أبو العباس تقي الدین أحمد بن عبد الحلیم)ه‌.له‌ خانه‌واده‌یه‌کی کورد له‌ ساڵی 1263ز له‌دایك بووه‌.هه‌ر له‌ منداڵیه‌وه‌ فێری قورئانی پیرۆزو زمانی عه‌ره‌بی بووه‌.له‌ته‌مه‌نی 7 ساڵیدا له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌که‌ی کوردستان به‌ جێ دێڵن و ده‌ڕۆن بۆ دیمه‌شق،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کوردستان داگیر ده‌کرێت له‌لایه‌ن مه‌غوله‌وه‌.له‌دیمه‌شق له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌ده‌ها زانا ده‌رس ده‌خوێنێت،بۆیه‌ کاتێك بۆ هه‌رشتێك پرسیاریان لێ بکردایه‌ وه‌ڵامی هه‌بوو.
‌سه‌رده‌می ابن تیمیه‌ سه‌رده‌مێكی پڕ له‌ جه‌ده‌لی فکری و گۆڕانکاری سیاسی بووه‌،هه‌روه‌ها (ته‌تاریه‌کان)پێش له‌دایك بوونی به‌چه‌ند ساڵ به‌غدادیان داگیر کردووه‌.
ابن تیمیه‌ ده‌ستی به‌وانه‌ گووتنه‌وه‌و ته‌ئلیف کردن له‌وڵاتی شام و میسر کردووه‌.
هه‌ر بۆیه‌(أبو المحاسن بن تغري بردي) ده‌ڵێت زیاتر له‌ 500 مجه‌له‌دی ته‌ئلیف کردووه‌،وه‌ تاوه‌کو ئێستا نزیکه‌ی 100 دانه‌ی ماوه‌.ابن تیمیه‌ نووسیویه‌تی له‌سه‌ر ڕخنه‌ی فه‌لسه‌فی و زانینی که‌لام و وه‌سف.وه‌ تازه‌گه‌ری له‌بواری فقه کردوه‌.هه‌روه‌ها نامه‌ی (حسبه‌)ی نووسیوه‌ که‌ ڕونی کرده‌ته‌وه‌ ڕاو بۆچونی خۆی له‌ چاکسازی کۆمه‌ڵایه‌تیدا.بۆخۆی به‌شداری له‌و حسبه‌یه‌ کردووه‌ ڕۆشتوه‌ته‌ دوکانی مه‌شروب فرۆشه‌ موسڵمانه‌کان و داوای لێکردوون که‌ دایبخه‌ن.
هێرشی کردۆته‌ سه‌ر ماڵی گومڕاکان و پیاو خراپان له‌ شام و میسر.
ابن تیمیه‌ نامه‌ی جه‌نگی نوسیوه‌ دژ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ هاوکاری داگیر که‌ر ئه‌که‌ن یاخود پێچه‌وانه‌ی کرداری ئیسلام کارده‌که‌ن گه‌ر موسڵمانیش بێت،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا زۆر له‌ مه‌غول ببون به‌ موسڵمان به‌ڵام هه‌ر خاریکی فه‌ساد و نیفاق بوون،وه‌کو (سوڵتان غازان)،هه‌ر له‌و نامه‌یه‌ نوسیویه‌تی جیهاد به‌رامبه‌ر به‌ مه‌غول جیهادی به‌رگریه‌ نا جیهادی داواکاری.
له‌ میسر ته‌ئلیفی کردووه‌و وه‌ڵام و ڕه‌خنه‌ی له‌ چه‌ند زانا گرتووه‌.
وه‌ڕه‌خنه‌ی له‌ فه‌لسه‌فه‌ی مه‌سڵمان گرتووه‌ وه‌کو(الفارابي و ابن سینا و ابن سبعین).هه‌روه‌ها کتێبی(مناهج السنه‌) که‌ له‌ساڵی 1316-1320 زته‌ئلیف کردووه‌ که‌ یه‌کێکه‌ له‌ به‌ناوبانگترین کتێبی.
له‌میسر ابن تیمیه‌ توشی زیندان ده‌بێت و ئازارێکی زۆر ده‌چێژێت،
نامیلکه‌یه‌کی بۆ (ابن قلاوون)نوسیوه‌ داوای لێکردوه‌ که‌ خۆی چاك بکات و په‌یڕه‌وی شه‌رعی ئیسلام بکات ،وه‌ کتێبێکی بۆ نوسیوه‌ له‌سه‌ر سیاسه‌تی شه‌رعی و حکومه‌ت و کارو فرمانی ئیداری ده‌وڵه‌ت.
ابن تیمیه‌ یه‌کێك بوو له‌ هانده‌رانی خه‌ڵکی بۆ جیهاد به‌رامبه‌ر به‌ مه‌غول بۆ به‌رگری کردن له‌ دیمه‌شق،وه‌ کۆچی کردووه‌ بۆ میسر بۆ گفتو گۆ کردن له‌گه‌ڵ(ابن قلاوون).له‌سه‌ر جه‌نگ و ترسناکی مه‌غول بۆ ناوچه‌که‌،داوای له‌ ئه‌میری عه‌ربیش (مهنا بن عیسی الطائي)یش کردووه‌ به‌هه‌مان مه‌به‌ست.
وه‌ له‌کاتی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی موسڵمانه‌کان له‌گه‌ڵ مه‌غول له‌ شه‌ڕی (شقحب أومرج الصفر الجنوبي).
ابن تیمیه‌ هێزێکی گه‌وره‌ی موسڵمانان هاتنه‌ هانایه‌وه‌،ئه‌و شه‌ڕه‌ له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا بوو بۆیه‌ فتوای ده‌رکرد که‌ سه‌ربازه‌کان به‌ ڕۆژو نه‌بن خێری زیاتره‌ چونکه‌ له‌ به‌ره‌ی جه‌نگدان.چونکه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌ به‌ شیرو که‌وان بوو.زۆر له‌ ناحه‌زانی له‌ زانایان و پیاوانی سوڵتان قسه‌یان بۆ هه‌ڵواسی بوو لای (ابن قلاوون)گووتوبیان که‌م و کورتی هه‌یه‌ له‌قسه‌ کردن له‌سه‌ر (پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت)، وهه‌روه‌ها نابێت که‌س هانا بۆ ئه‌ولیایی سالحین به‌رێت،بۆیه‌ سوڵیانیش بڕیاری ده‌ستگیر کردنی ده‌ر ده‌کات و ده‌ستگیری ده‌که‌ن ئه‌ویش زۆر هه‌وڵ ئه‌دات تێیان بگه‌یه‌نێت که‌ به‌س خوا شایسته‌ی ئه‌وه‌یه‌ په‌نایی بۆ به‌ری بێجگه‌ له‌خوا که‌س ناتوانێت نزای که‌س جێ به‌جێ بکات به‌ڵام کات دره‌نگ ئه‌بێت بۆیه‌ زیندانی ئه‌که‌ن پاش ماوه‌یه‌ک ئازاد ئه‌بێت هه‌م دیسان زیندانی ئه‌کرێت ئه‌م جاره‌ که‌ ئازاد ئه‌کرێت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دیمه‌شق،له‌وێش به‌هه‌مان تاوان زیندانی ئه‌که‌ن له‌ به‌ندینخانه‌ی(ألقلعة) تاوه‌کو ساڵی 1328 ز له‌ زیندان کۆچی دوای ده‌کات.

رحمه‌ ألله‌ ألعلامه‌ ابن تیمیه‌

زانیاری زیاتر به‌ڕێزان
ابن تیمیه‌ ناسراوه‌ به‌ شێخ ألاسلام

ئاماده‌کردنی کوڕی گه‌رمیانی

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن kuri germyan (2007-12-13 17:12:01)

Kurdzhin
http://img522.imageshack.us/img522/2171/2woly4zth0.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2007-12-16 19:15:23

taben
جوانی کوردژین
شوێن: sulemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-08
دواترین سه‌ردان: 2013-12-06
په‌یامه‌كان: 118

Re: ابن تیمیه‌

dast xosh bet bo aw zanyaryana

Kurdzhin
توخوا گو‌ڵم ئه‌گه‌ر مردم
مه‌مخه‌ره‌ قه‌برێ تاریک بێ
له‌سه‌ر سنگی خۆت بمنێژه‌
قه‌ینا روم له‌ قیبله‌ش نه‌بێ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2007-12-16 20:42:47

kuri germyan
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: Deutschland
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-27
دواترین سه‌ردان: 2009-12-02
په‌یامه‌كان: 55

Re: ابن تیمیه‌

swpas bo payamakat hiwadarm sodi habet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net