.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






ساتێک بۆ خەمەکان
ھەموو شەوێ
لە پێش نووستن
ژوورەکەم ئەبێت بە ماتەمینی
بە یادی تۆ....
چاوانم نوقمی گریان ئەبن و
دڵم....
پڕ ئەبێت لە خەمی تۆ
دووری تۆ وای لێ کردم
بیر لە ھیچ شتێ نەکەمەوە لە ژیانما
جگە لە یادەکانی تۆ...
یادی ھیچ کەسێ ھۆشی نەبردووم
من ھەموو شەوێ...
ھەزار جار ئەمرم
تۆ پێت وتم
کە خۆشت ئەوێم...
تۆ پەیمانت دامێ
کە ھەرگیز جێم نەھێڵی
بەڵام تۆ ڕۆیشتی و لێرە نەمای
تۆ پەیمانی خۆشەویستیت شکاند
تۆ دڵمت ڕەنجاند......
باوەڕ بکە....
ئێستاش چاوەڕێم بێیتەوە لام
وەکو جاران...
دەرگای عەشقتم بۆ بکەیتەوە
ھەموو شەوێ بە یادی تۆوە ئەنووم
بە ڕۆژیش...
لە ھەموو شوێنێ
چاوت بۆ ئەگێڕم
بەڵکو....
لە شوێنێ بتبینم و
ڕاکەمەوە ناو باوەشت
خۆشەویستەکەم
بگەڕێوە...
با چیتر ئازار نەچێژم
با چیتر لە دووری تۆ..
ھەموو چرکەیەک نەمرم
خۆشترین ساتەکانی ژیانم
ئەو ساتانە بوو کە لەگەڵ تۆ بووم
بەڵام ئێستا لە من دووریت
ھەموو ساتێکم ھەر خەمە
ھەموو شوێکم داناوە..
بۆ یادی جاران
بۆ یادگارییەکانی تۆ
بۆ گریان و ئازاری دووریت
بۆ....
ساتێک بۆ خەمەکان
تحسین
لهسهر هێڵ نییه
دەستەکانت خۆش بێت شاد گیان بۆ دانانی ئیەم هۆنراوەیە
هۆنراوەیەکی زۆر جوان و پر لە مانا بەخشە تەمەن درێژ بیت هاورێی گیان
دەستی نوسەری ئەم هۆنراوەیەش خۆش بێت بە هیوام هەمیشە سەرکەوتوو بیت
لە بواری هۆنراوە نوسیندا،،،،،
دووبارە دەستەکانت خۆش بێت

لهسهر هێڵ نییه