.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















له دووره ده‌ستی .... نامه‌یه‌ک بۆ وان
گوێ له ترپه‌ی دڵت ئه‌گرم
رووه‌و پانتایی رۆحی بریندارت هه‌نگاو ده‌نێم
له دڵی خهمبارتا هێواش هێواش هێلانه‌یه‌ک له دڵۆپه فرمێسکه‌کانت و
جلی ره‌شی دایکه جه‌رگ سوتاوهکانت دروست ئه‌که‌م
له‌ته‌ک ماته‌مینی تۆیا مشتێ له ئازاره‌کانی ئێره‌ش له‌گه‌ل خۆما ده‌هێنم
ئێستا تۆ له نێو ئازاره‌کانی
ره‌نگی جوانت
له نێو دورگه‌یه‌کی تاریکا ون بوویت
دێم گولێک له به‌ژن و باڵا ناسکه‌کانی به‌ر شه‌ونمی بهرهبهیانت بۆ ئه‌هێنم
دێم سه‌فه‌ری ئه‌ستێره‌کانیش له‌گه‌ل خۆما ده‌هێنم و له‌وێ له نێو دڵی
دایکانی ئه‌وێ ماته‌م ئهگێرین
له په‌نا مشتێک خاکی ئێره‌یا ته‌نیا ته‌نیا دانیشتووم
چاوه‌کانم وه‌ک منالێک ساوا به‌ده‌م گریانه‌وه
له دووره ده‌ستی خۆم له به‌رده‌متا سه‌ر داده‌نوێنم
تۆ ئێستا له چرایه‌کی کوژاوه ئه‌چیت
له جێگه‌ی سه‌دای گۆرانی و ره‌نگی رازاوه‌ی کوچه و کۆلانه‌کانت
ده‌نگی شین و ماته‌م مه‌ودای نێوان مرۆڤه‌کانت ئه‌برێت و له وێستگه‌ی حه‌قیقه‌تا به‌یه‌ک ئه‌گه‌ن
له دووره ده‌ستی خۆم و
له دووری مێرگ و باڵای جوانی تۆیا ته‌نها ده‌وه‌ستم و له به‌رده‌متا به هێمنی سه‌ر داده‌نوێنم
وه‌رنه‌وه با بهفرمێسکهکانمانهوه بتانوسینهوه
ئێستاش مێرگه‌کان له چاوه‌روانیا کپ و ماتن
سه‌ما له نێو ناخێکی نه‌گوتراوی به‌ر ئاگردانی ته‌مه‌ن ئه‌که‌ن
رزای ماچه تریفهیهکانتان ئه‌که‌ن
وه‌رنه‌وه با له ڕۆمانێکا بتانکه‌م به حه‌قیقه‌ت و
رووباری چاوانمانی پێ وشک بکه‌ینه‌وه
ئاوێته‌ی چرکه ساتی ڕهبهنیمان بکه‌ن و
له گه‌رووی ساردی خنکاومان میهره‌بانیتان بخۆینه‌وه
ئێوه له ماتهمان و
ئێمه‌ش له هه‌ژمه‌تی ئه‌ستێره‌کان ده‌گرین
ده وه‌رنه‌وه له دڵه پڕ مهراقهکانمان ئۆقره بگرن
ئاخر کێ ئه‌توانێت له پیرۆزی رۆح و
ناخه ئه‌فسوناویه‌کان هه‌ناسه‌ی خۆشی هه‌لکێشێ
کێ ده‌توانێت له نیگه‌رانی و ئاره‌زووه ڕاڕاییه‌کان قومێ ئاو بنۆشێ
ئه‌ی وانه‌که‌م له دووره ده‌ستی خۆم و
له دووری مێرگ و سه‌مفۆنیاکانی تۆیا ته‌نها ده‌وه‌ستم و له به‌رده‌متا به هێمنی سه‌رداده‌نوێنم
سیروان واحد خۆشناو ..... شه‌قلاوه
تایبه‌ت به کوردژین
2011/10/23


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ئێستا تۆ له نێو ئازاره‌کانی
ره‌نگی جوانت
له نێو دورگه‌یه‌کی تاریکا ون بوویت
دێم گولێک له به‌ژن و باڵا ناسکه‌کانی به‌ر شه‌ونمی بهرهبهیانت بۆ ئه‌هێنم
دێم سه‌فه‌ری ئه‌ستێره‌کانیش له‌گه‌ل خۆما ده‌هێنم و له‌وێ له نێو دڵی
دایکانی ئه‌وێ ماته‌م ئهگێرین
هه‌ربژیت کاك سیروان نامه‌یه‌کی پڕ له هه‌ست و سۆزه
بۆ قوربانیانی ئه‌و کاره‌ساته سروشیه که به‌داخه‌وه کاره‌ساتێکی
زۆر ناخۆش بوو !
هیوای هه‌میشه به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم ده‌ست خۆش و سه‌رکه‌تووبیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه





بەڕێز :
بۆ دواجار ئاگادار ئەکرێیتەوە کە خۆت بە دوور بگریت لە نووسینی پەیامی ناشیاو !!!! تکایە ڕێزی خۆت و ئەندامان بگرە بۆ ئەوەی مافی مانەوەت هەبێ لە یانە و ڕێزت لێ بگیرێ .
بە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە پەیامەت مافی ئەندامێتیت نامێنێ لە یانە .
(( بەڕێوەبەر ))

له‌سه‌ر هێڵ نییه










سلاو به‌رێزم
ده‌ستت خۆش بێت په‌یامه‌که‌م پێ گه‌یشت به‌لام به هۆی ئه‌و زمانه‌ی که به‌کارت هێناوه به‌رێوه‌به‌ر په‌یامه‌که‌ی له ئه‌رشیف داناوه
به‌رێزم دنیای ره‌خنه توڕه بوونی تیا نیه تۆ هاتوویت به‌وه‌ی که ره‌خنه له من ئه‌گریت که ئه‌م شیعره " کێش و سه‌روای " نیه راسته به‌لام ئه‌وه‌ش بزانه که ئه‌مه شیعری " ئازاده " ئیتر شیعری ئازاد له کوێی دنیا "کێش و سه‌روای " هه‌یه ؟؟؟
راسته شیعری کلاسیک و ئیتر تا ده‌گاته ئێستاش ئه‌وه‌ی که جگه له شیعری ئازاد ده‌نوسێت ئه‌وا په‌یره‌وی کێش و سه‌روا ده‌کات
به‌لام هه‌ر بۆ زانیاریت له شیعری ئازاد دا کێش و سه‌روا په‌یره‌و ناکرێت و به والایی ده‌نوسرێت له هه‌موو جیهاندا نه‌ک هه‌ر له شیعری کوردی‌دا ئیتر
ئێستا باو باوی ئه‌م جۆره شیعره‌یه
ببوره به‌رێزتان دیاره ئاگاداری دنیایی شیعری ئێستا نین تۆ ئاماژه‌ت به‌وه کردووه که ئه‌بێت شیعر کێش و سه‌روای هه‌بێت براکه‌م
ئه‌و زه‌مان رۆیشت که به هه‌مان نه‌فه‌سی کلاسیک و ریالزم و ئیتر ..هتد بنوسرێت هه‌ر قۆناغه و گۆڕانکارییه‌ک به‌سه‌ر شیعردا دادێت
بۆیه ئاساییه ئه‌گه‌ر شیعر کێش و سه‌روای نه‌بێت
پێم وابێت ئه‌مه دارشتنی گشتی نیه ،، به‌رێزتان چۆن له شیعر گه‌یشتوون ئه‌وه به‌لامه‌وه گرنگ نیه به‌لامه‌وه ئه‌وه گرنگه که بزانی ئێستا شیعر چۆن ده‌نوسرێت له رووی فۆرم و ناوه‌رۆکه‌وه چۆنه ؟
له‌گه‌ل رێزمدا
له‌سه‌ر هێڵ نییه





بەڕێزم بەخوا نازانم دەستەی بەڕێوبەران چ جۆرە پەیامێک قبوڵ دەکەن...؟؟؟ هەر جۆر پەیامێک بۆنی هەواری ڕەخنەسازی لێ بێ ئەوانی ئەشریفی دەکەن...... لەگەڵ ڕێزم..
دەربارەی شعرەکەش برادەر شعر بە سەروا و کێشەوە جوانە گەر ئەم دووەى نەبێ چ جیاوازیەکی دەمێنێ لەگەڵ پەخشان و داڕششتن؟؟.. لای من هیچ.
دواتر گەر جەنابتان پێتان وابێ هەر جۆرە لێکدانێکی وشەی ئەدەبی دەچێتە ژێر باڵی شعری ئازاد و دەتوانرێ پەردە پۆش بکرێ , ئەمە من پێم وایە تەنیا هەر شتێکی دڵدەرەوەیە بۆ ئەو کەسەی کە پێی وایە شعری ئازادی نوسیوە....
دواتر کە بەڕێزتان وتوتانە شعری کلاسیک و ڕێبازەکانی تر باویان نەماوە ئەمە هەر زۆر هەڵەی ... خۆی پێناسەی کلاسیزم وا دەگەێنێت کە ڕێبازێکی نەمرە و بە کەڵکی ئەوە دێ بە دڕێژایی ڕۆژگار بۆ پەروەردە و فێرکردن بەکار بهێنرێت.....ئەمەش ئەمڕۆ بە ڕوونی دیارە کە تا ئێستاش چۆن لە نێو پەرتووکەکەانی قوتابخانە ڕەنگی داوەتەوە..
هیووادارم تێگەویشتوبی.....
لەگەڵ ڕێزم دا..
سەرکەوت گەردی ٥-١٠-٢٠١٢
له‌سه‌ر هێڵ نییه










به‌رێزم
هه‌موو که‌س ئازاده له په‌یام نوسین به‌لام په‌یامه‌که قسه‌ی نه‌شیاوی تیا نه‌بێت
کاکه گیان شیعری سه‌روادار و کێشدار جوانه خۆ من نالێم ناشرینه ،، هه‌موو که‌سێک که‌سه‌ره‌تا شیعر ده‌نوسێت زیاتر به کێش و سه‌روا ده‌ست پێده‌کان ره‌نگه پێشتر و له‌سه‌ره‌تادا منیش هه‌روام نوسی بێت ،، هه‌ر که‌سێک که ده‌گاته قۆناغێک ئیتر چۆن بیر ده‌کاته‌وه ئاواش ده‌نوسێت ئازاد یان کێش و سه‌روای هه‌بێت ئه‌مه ئه‌و رێچکهییهیه که که‌سه‌که خۆی ده‌گرێته به‌ر
به‌رێزم من نه‌موتوه هه‌ر قسه‌یه‌ک بکه‌یت و وشه‌یه‌ک بنوسیت ده‌چێته قالبی ئازاد هیوادارم جوان په‌یامه‌کانم بخوێنیته‌وه ئینجا به وردی وه‌لام بده‌یته‌وه
خۆ شیعرێک ئه‌گه‌ر زمانێکی ئه‌ده‌بی و وێنه و فۆرمێکی نه‌بێت منیش ده‌لێم شیعر نیه خۆ شیعر وشه ریز کردن نیه تا بگره ئه‌گه‌ر کێش و سه‌رواشی هه‌بێت ئه‌گه‌ر وێنه‌ی تیا نه‌بێت که‌ی شیعره ؟
تۆ بیر‌و باوه‌رت وایه من لام ئاساییه تۆ چۆن لێکی ده‌ده‌یته‌وه
کلاسیک باشه کێ ئێستا به شیوه‌ی کلاسیک ده‌نوسێت ؟؟؟
کلاسیک له‌و کاته‌ی که گۆران هات و بووه به‌سه‌ر ئاماده‌ی نوێ کردنه‌وه‌ی شیعری کوردی ،،ئه‌وا نوسینی شیعری کلاسیک باوی نه‌ما .. ئه‌و کات زمانی شیعری تێکه‌ل بوو له هه‌موو زمانه‌کان کوا ئێستا شاعیر زمانی تورکی و عه‌ره‌بی و فارسی له ته‌ک کوردی به‌کارده‌هێنێت ؟؟؟
کلاسیک قۆناغی شیعری کۆنه له هه‌ر ولاتێک ئیتر تۆ باسی ئه‌و نوسینانه مه‌که که له په‌رتوکی خوێندن هه‌ن ئه‌وه‌ی تۆ باسی ده‌که‌یت که ماوه‌یه‌ک له قوتابخانه‌کانی یۆنانی رۆمانی و زانکۆکانی ئه‌وروپا ببوو به مه‌نهه‌جێکی خوێندن به‌لام ئێستا وه‌ک سه‌ره‌تایه‌ک ده‌خوێندرێت براکه‌م ئه‌وه‌ی تۆ باسی ده‌که‌یت که له په‌رتوکی کوردی " پۆلی ده‌یه‌م و یازدهم " باس له هه‌ردوو رێبازی کلاسیک و ریالزم ده‌کات ئه‌مه وه‌ک زانیاریه‌ک وایه بۆ ئه‌وه‌ی قوتابی بزانێت که رێبازه‌کانی ئه‌ده‌بی چین به‌تایبه‌تی کۆنه‌کان ئیتر بۆ په‌روه‌رده و فێرکردن نیه براکه‌م کوا ئێستا له‌سه‌ر کلاسیک شیعر ده‌نوسرێت ؟؟
له‌گه‌ل رێزمدا
له‌سه‌ر هێڵ نییه