.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه









قەناعەت
و: د . ڕێدار محهمهد ئهمین
لەژورێكی بچوك لەسەربانی ماڵێكدا بێوەژنێك لە گەڵ مناڵە بچوكەكەی ژیانێكی هەژارانە دەژیان ، كەچی
ئەم خێزانە بچوكە لەلایەن خوای گەورەوە نیعمەتی رازیبوون بەبەش و قەناعەتیان پێ بەخشرابوو ،
تەنننها ئەوەی زۆر ئەم دایكە رەزامەندەی نیگەران كردبوو ، باران بارینی وەرزی زستان بوو ، چونكە
ژوورەكە لە چواردیواروو دەرگایەكی تەختە پێكهاتبوو ، بەڵام بنمیچی نەبوو ! چوار ساڵیش بەسەر تەمەنی
مناڵەكە تێپەڕیبوو ، تەنها هەندێك نەرمەباران لێرەو لەوێ لەشاردا باریبوو ، كەچی رۆژێك هەر لە ئاسمان
كۆبویەوەو سەراپای ئاسماتی شار رەش بوو … لەگەڵا ساتە زووەكانی شەویش بارانێكی زۆر باری ،
خەڵاك هەموو چوونەوە ماڵەوە ، بەڵام ئەم دایك و مناڵە لەژێر رەحمەتی ئەم بارانە بوون ، منداڵەكە
بەسەرسامیەكی پڕ لە ترس سەیری دایكی كردوو خۆی خستە باوەشیەوە ، بەڵام دایكەكە هەموو
جەستەی بەباران تەڕببوو ، دایكەكە بەرەو رووی دەرگاكە رۆیشت و لێیكردەوەو خستیەسەر لێوی یەكێك
لە دیوارەكان ، تلكو كەپرێك بۆخۆیان دروست بكەن و بیانپارێزێ لە باران ، لەم ساتەشدا مناڵەكە بە
دڵخۆشیەكی پڕ لە بەرائەتەوە سەیری دایكی كردوو لە روخساری نیشانەی رەزامەندی و شادومانی بە
دیدەكرا …
پاشان بە دایكی گووت : دایەگیان دەبێ ئێستا هەژارەكان چی بكەن ؟ كاتێك لەم شەوە باراناویەدا
دەرگایەكیان نییە خۆیان لەژێریدا بپارێزن !! مناڵەكە لەو ساتەدا وای هەست دەكرد ، ئەو لەچینی
دەوڵەمەندانە چونكە دەرگایەكیان هەیە..!!
قەناعەت چەند جوانە .. چونكە سەرچاوەی بەختەوەری و ئارامی دەروونە ٠
وتەی ناوداران
_هەموو خەڵك بیر لەگۆڕینی جیهان دەكەنەوە بەڵام كەس بیر لەگۆڕینی خودی خۆی ناكاتەوە .
(تۆلستۆی )
_سێ رستە بۆ بەدەستهێنانی سەركەوتن :زانیاری زیاتر لەوانی تر ، ئیشی زیاتر لەوانی تر چاوەڕوانی
كەمتر لەوانی تر ( ولیام شكسپیر )
_ بڕوابكە ، هەموو كەسێك مەترسیدارە بەڵام باوەڕیش بكە هیچ كەسێك زۆر مەترسیدار نییە (
ئەبرەهام لنكۆڵن )
- ئەگەر سەركوتیت پێویست ناكات روونی بكەیتەوە ، ئەگەر دۆراشیت پێویست ناكات لێرەبیتتاروونی
بكەیتەوە (هیتلەر )
كەمێك زانیاری مەترسیدارە (جۆن دراید)
سهرچاوه // ماڵپهری دهروونناسی
لهسهر هێڵ نییه






dastet xosh be ba sud bu


لهسهر هێڵ نییه