.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














گه‌نجێكی هه‌ژار
چه‌ند ساڵێك پێش شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌مریكا له رۆژێكی به‌هاردا كوڕێكی گه‌نج ته‌قه‌ی له ده‌رگای ماڵی جوتیارێكی ده‌وڵه‌مه‌ند دا، ئه‌وه‌ی كه ته‌نها ده‌یویست ئیشێك بوو تا بتوانێ بیكات و پارچه نانێك كه سكی پێ پڕ بكات له‌گه‌ڵا شوێنێكی حه‌وانه‌وه.
جوتیاره ده‌وڵه‌مه‌نده گه‌نجه‌كه كه ناوی (جیم) بوو قبوڵی كرد تا له كێڵگه‌كه‌یدا ئیش بكات.
جیم گه‌نجێكی ئیشكه‌ر بوو، ته‌واوی رۆژه‌كانی به كاركردن به‌سه‌ر ده‌برد، كاره‌كه‌ی خۆی زۆر به‌دڵخۆشییه‌وه ئه‌نجام ده‌دا كاتی نانخواردنه‌كانی ده‌چووه مه‌تبه‌خه‌كه‌وه له‌گه‌ڵا چێشتلێنه‌ره‌كاندا نانی ده‌خوارد، شه‌وانیش له‌ناو كایانه‌كه‌ی كێڵگه‌كه‌دا رۆژی ده‌كرده‌وه، سه‌رجه‌م مانگه‌كانی وه‌رزی هاوینی له كێڵگه‌كه به‌سه‌ربرد، له‌و ماوه درێژه‌ی كه له‌ناو كێڵگه‌كه‌دا به‌سه‌ری ده‌برد جیم عه‌شقی كچی خاوه‌ن كێڵگه‌كه بوو، كچه‌كه‌ش به‌هه‌مان شێوه.
رۆژێك جیم هه‌موو بوێری خۆی كۆكرده‌وه‌و به هه‌موو توانایه‌كییه‌وه چووه به‌رده‌م جوتیاره‌كه تا داوای هاوسه‌رگیری كچه‌كه‌ی لێ بكات، جوتیاره‌كه به‌و كاره زۆر توڕه بوو، پێی وت: من كچ ناده‌م به كه‌سێكی وه‌ك تۆ بێ پاره‌و بێ سامان، ته‌نانه‌ت نه‌زان‌و بێبه‌ش له نازناوه‌كه‌شت ئه‌مه‌ی وت‌و جیمی له كێڵگه‌كه كرده ده‌ره‌وه.
له دوای ئه‌و رووداوه رێك 35 ساڵ تێپه‌ڕی كرد، جوتیاره‌كه بڕیاری دا كێڵگه‌كه‌ی گه‌وره‌تر بكتا، كاتێك ده‌ستی كرد به رووخانی دیواری كایانی ناو كێڵگه‌كه ناوێكی به‌رچاو كه‌وت كه له‌سه‌ر دیواره‌كه هه‌ڵكه‌ندرابوو Jamas A.garfleld ناوی ئه‌و گه‌نجه‌ی كه چه‌ند ساڵ پێش ئه‌و كاته كاری له‌لا كردبوو، به بینینی ئه‌و ناوه ته‌واو تووشی سه‌رسوڕمان بوو، چونكه له‌و كاته‌دا سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا (Jamas A.garfleld) بوو.
سه‌رچاوه / فه‌یسبوک

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








dast xosh cherokeke jwan bw
sar kaw tw bet gwlm


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه