.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1






ئه‌و ساوایه‌كی چه‌ند مانگان بوو، جگه له‌ئامێزی دایكی هیچی دیكه‌ی له‌م دنیایه‌دا نهدهزانیو نامۆ بوو به هه‌موو جوانیه‌كانی ژیان‌و سروشت‌و ده‌وروبه‌ری، دایكی هیوایه‌كی زۆری پێ‌بوو كه له‌ئاینده‌دا ببێته كچێكی باش‌و عاقڵ‌و لایه‌كی لێبكاته‌وه، به‌ڵام له‌ناكاو باوكی به‌وپه‌ڕی دڵڕه‌قییه‌وه له‌ناو لانكه‌دا ماره‌ی ده‌كات بۆئه‌وه‌ی ژنی چواره‌می بهێنێت.
شه‌رمن-ی كۆرپه، له‌و ده‌مه‌وه‌ی بۆ كوڕێكی هه‌شت ساڵ له‌خۆی گه‌وره‌تر له‌سه‌ر لانكه ماره ده‌كرێت، هه‌رگیز وه‌ك كیژێكی ئاسایی ناژی، چونكه ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ره له‌لایه‌ن كوڕێكهوهو له‌چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌دایه كه‌ی گه‌وره بێت‌و به‌بێ ویستی خۆی له‌ماڵی باوكیه‌وه ره‌وانه‌ی ماڵی مێرده‌كه‌ی بكرێ.
شه‌رمن كه ئێستا ته‌مه‌نی بیست‌و شه‌ش ساڵه، به‌ده‌م گریانه‌وه له‌ناو زینداندا وتی "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌میشه كۆت‌و زنجیری هاوسه‌رگیرییه‌كی بێ‌ئاگا خنكاندبوومی، ئێستاش مێرده‌كه‌م ناهێڵێ له‌گه‌ڵ سێ منداڵه‌كه‌مدا به‌ئاسووده‌یی دابنیشم، چونكه هه‌ر رۆژه‌و بوختانێكم دوا ده‌خات به‌و بیانووه‌ی من حه‌زم له‌پیاوی تر كردووه".
له‌كاتێكدا له‌هه‌رێمی كوردستان مه‌سه‌له‌ی ژن به‌ژن به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو روو له‌كه‌مبوونه‌وه‌یه، به‌ڵام له‌هه‌ندێك شوێن تا ئێستا نه‌ك ژن به‌ژن، به‌ڵكو گه‌وره به‌بچووكیش هه‌ر ماوه‌و لهلانكه به‌شووداندا درێژه‌ی هه‌یه‌و ژیانی شه‌رمنیش یه‌كێكه له‌و چیرۆكانه.
شه‌رمن دانیشتووی شارۆچكه‌یه‌كی سه‌ر به پارێزگای سلێمانییه، هه‌ر له‌ته‌مه‌نی نۆ مانگی‌دا باوكی ده‌یه‌وێت ژنی چواره‌م بێنێته‌وه، بۆیه ئه‌م منداڵه ماره ده‌كات لهكوڕێك كه هه‌شت ساڵ لهشهرمن گه‌وره‌تر دهبێو به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ش كچێكیان لێدهسهنێو ده‌یكاته ژنی چواره‌می خۆی، به‌ڵام ئه‌و باوكه هه‌رگیز له‌خه‌می ئه‌وه‌دا نابێ داخۆ ئه‌م كچه‌ی چۆن له‌گه‌ڵ پیاوێك ژیان بكات له‌وپه‌ڕی بێئاگایداو به‌بێ هیچ را وه‌رگرتنێك هه‌موو ته‌مه‌نی له‌گه‌ڵدا به‌سه‌ر ببات.
شه‌رمن هه‌ر له‌منداڵییه‌وه ئه‌ڵقه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرێته گوێ كه ئه‌م ده‌ستگیرانداره‌و ته‌نانه‌ت ناشخرێته به‌ر خوێندن نه‌وه‌كو له‌و رێگه‌یه‌وه دڵی كوڕێك ببات‌و هه‌موو شتێ هه‌ڵوه‌شێته‌وه. شه‌رمن له‌ته‌مه‌نی منداڵی‌و هه‌رزه‌كاریدا چاویان زۆر له‌سه‌ری دهبێتو چاودێری ده‌كه‌ن، دواتر كه گه‌وره دهبێتو ده‌گاته ته‌مه‌نی 15 ساڵ، ماره ده‌كرێته‌وه‌و ده‌بێته ژنی ئه‌و كوڕه‌ی هه‌ر له‌سه‌ر بێشكه‌وه به‌ویان داوه، به‌ڵام هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه كێشه‌ی گه‌وره‌یان ده‌بێت، شه‌رمن وتی "ئه‌و زۆر چروك بوو، سه‌رباری ئه‌وه‌ش یه‌كجار دڵ پیسه، ته‌نانه‌ت ناتوانم قسه له‌گه‌ڵ خزمهكانیشیدا بكه‌م یه‌كسه‌ر ئه‌ڵێت حه‌زت لێكردوون، بۆیه هه‌میشه له‌ناو چوار دیواری ماڵدا بووم".
ئه‌م ژنه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بووه له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌یدا ژیانێكی پڕ له‌گرفت به‌سه‌ر دهبهنو سێ منداڵیان ده‌بێ، به‌ڵام كێشه‌و ناكۆكی‌و ده‌مه‌قاڵێیان هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێ تا 15 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر، وه‌ك شه‌رمن وتی "شه‌وێك له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانمدا دانیشتبووین سه‌یری ته‌له‌فزیۆنمان ده‌كرد له‌پڕێكدا بووه ده‌نگه ده‌نگ كه چوومه ده‌ره‌وه مێرده‌كه‌م‌و شوبراكهم پیاوێكیان به ده‌سته‌وه بوو گوایه له‌حه‌وشه‌كه‌ی ئێمه‌دا بووه‌و بۆ لای من هاتووه، چه‌ند سوێنم بۆ خوارد كه ئاگام له‌هیچ نییه باوه‌ڕی نهكردو چوو داوای له‌سه‌ر تۆمار كرد‌و منیشیان ده‌ستگیر كرد".
شه‌رمن ئێستا له‌حه‌سره‌تی سێ منداڵه‌كه‌ی‌و ئه‌و تۆمه‌تباركردنه له‌بارێكی ده‌روونی ناخۆشهدایه كه مێرده‌كه‌ی كردویه‌تی، به‌ڵام "ئه‌گه‌ر هه‌ر سێ منداڵه‌كه‌شم لێبسه‌نێته‌وه، که چوومه ده‌ره‌وه‌و ئازادكرام ته‌ڵاقی خۆمی لێوهردهگرمو له‌وه زیاتر ئیهانه‌و سوكایه‌تی قه‌بوڵ ناكه‌م".
s.awena.com
له‌سه‌ر هێڵ نییه




zor gwana sar kawtwbit bahiway ben ber krdne aw keshna hangaw nan baraw dahatweke gash

له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست خۆش
كاره‌ساتێكی ناخۆشه و به‌مه‌ش نا‌لێن باوك چونكه له خه‌می منداله‌كه‌ی نه‌بووه
سوهركهوتووبیت و به هیوای نه‌مانی ئه‌م جؤره دیاردانه

له‌سه‌ر هێڵ نییه








دةست خؤش كاك ريكان
جيرؤكيكى خةمناك و كاريكةره
بةداخةوه من بيم وابوو كه ئةم جؤره كارانه بنبر كراوه بةلام بةداخةوه ئيستاش كةسانيك بيوةى دةنالين

له‌سه‌ر هێڵ نییه





supas bo ewa hawreyan
darawan shayda
andazyar
hulya
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xosh


له‌سه‌ر هێڵ نییه





supas solen dasti tosh xosh beit
له‌سه‌ر هێڵ نییه






زور بة داخة وة بو ئة م كج

له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
