.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















ڕێگای چون به‌ره‌و به‌هه‌شت


ئایه ده‌ته‌وێ له‌تاوانه‌کانت پاک بیته‌وه وه‌ک ڕۆژی له دایک بوونت؟
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێ هه‌ر که‌سێ سه‌ردانی ئه‌م به‌یتی که‌عبه بکات و ڕه‌فتارو گفتاری نا به‌جێ ئه‌نجام نه‌دات
و گوناه و تاوان ئه‌نجام نه‌دات ،ده‌گه‌ڕێته‌وه وه‌ک ئه‌و دۆخه‌ی تازه له دایک بووبێت .
ئایه ده‌ته‌وێ له هه‌موو تاوانه‌کانت پاک بیته‌وه ؟
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێ هه‌رکه‌سێک وه‌ک من ده‌ست نوێژ بگرێت و پاشان دووڕکات نوێژ بکات وداڵغه لێ نه‌دات
له‌ناو نوێژه‌که‌یدا خوای گه‌وره له هه‌موو گوناهه‌کانی رابردووی ده‌بورێت.
ئایه چاکه‌ت ده‌وێت به ژماره‌ی که‌سه‌کان؟
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێ هه‌رکه‌سێک داوای لێ خۆش بوون بکات بۆ پیاوانی باوه‌ڕدار وئافره‌تانی باوه‌ڕدار
ئه‌وا خوای گه‌وره به هه‌ر پیاوێکی باوه‌ڕدار و ئافره‌تێکی باوه‌ڕدار چاکه‌یه‌کی بۆ ده‌نوسێت.
ئایه چاکه‌ت ده‌وێت وه‌کو کێوه گه‌وره‌کان ؟
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێ هه‌رکه‌سێک شوێنی ته‌رمێکی باوه‌ڕدار بکه‌وێت باوه‌ڕی هه‌بێت به ته‌مای پاداشت بێت
له‌گه‌ڵیا بێت تاوه‌کو نوێژی له‌سه‌ر دهکــرێت و بشاردرێته‌وه ئه‌وا ده‌گه‌رێته‌وه به پاداستی دوو قیرات، هه‌ر قیراتێک به ئه‌ندازه‌ی کێوی ئوحوده
به‌لام هه‌ر که‌سێ نوێژی له‌سه‌ر بکات و بگهاڕێتهوه پێش ئه‌وه‌ی بشار درێته‌وه ئه‌وا پاداشتی قیراتێک ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئایه یه‌ک چاکه‌ت ده‌وێت ؟
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێ هه‌رکه‌سێک ویستی چاکه‌یه‌ک بکات بۆی نه‌گونجاو نه‌یکات ،ئه‌وا
خوای گه‌وره چاکه‌یه‌کی ته‌واوی بۆ ده‌نوسێت.
ئایه ده چاکه‌ت ده‌وێت؟
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێ هه‌رکه‌سێک پیتێک له فه‌رمایشتی خوای گه‌وره بخوێنێت به هه‌ر پیتێک ده چاکه‌ی بۆ ده‌نوسرێت .
ئایه په‌نجا چاکه‌ت ده‌وێت ؟
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌رباره‌ی فه‌رز بونی نوێژ له خوای گه‌وره‌وه ده‌گێرێته‌وه که فه‌رموویه‌تی :قسه‌و په‌یمان لای من نا گۆڕێت
نوێژه‌کان پێنجن له کردندا به‌ڵام لو پاداشتدا په‌نجان. واته (یه‌ک به ده).
ئایه حه‌وت سه‌د چاکه‌ت ده‌وێت ؟
خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ : ئه‌وانه‌ی که ماڵه‌کانیان له پێناوی خوای گه‌وره‌دا ده به‌خشن وه‌ک تۆ‌و وایه که حه‌وت گوڵی گرتبێت له هه‌ر گوڵێکدا سه‌د دانه‌ی گرتبێت .
ئایه ده‌ته‌وێ خوای گه‌وره تاوانه‌کانت بسڕێته‌وه ؟
هه‌ر که‌سێک له ڕۆژێکدا سه‌د جار بڵێ (سبحان الله وبحمده) گوناهه‌کانی ده‌سڕێته‌وه هه‌ر چه‌نده به‌ئه‌ندازه‌ی که‌فی سه‌ر ده‌ریا بێت .
ئایه ده‌ته‌وێت له ڕۆژی دوایدا ڕزگارت بێت؟
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێ هه‌رکه‌سێک مۆڵه‌تی قه‌رزارێک بدات یاخود له‌سه‌ری لای ببات خوای گه‌وره له‌ژێر سێبه‌ری عه‌رشی خۆیدا
سێبه‌ری بۆ ده‌کات،له‌ڕۆژێکدا جگه له سێبه‌ری ئه‌و هیچ سێبه‌ری تر نیه .
ئایه ده‌ته‌وێت پارێزراو بیت له‌گه‌رمای ئاگر؟
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێ هه‌رکه‌سێ سێ کچی هه‌بێت وئارامیان له سه‌ر بگرێت و خواردن وخوار دنهوهیان بداتێ
و پۆشته‌یان کات له دهوڵهماندی خۆی ،ئه‌وا بۆی ده‌بن به به‌ر بهســـت له ئاگری ڕۆژی دوای.
ئایه شه‌فاعه‌ت و تکای پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌وێ؟
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێ هه‌رکه‌سێک که ئێواره‌ی کرده‌وه ده سهلاوتم له‌سه‌ر بدات به‌یانیشی کرده‌وه ده سلاواتم له‌سه‌ر بدات
ئه‌وا له ڕۆژی دوایدا شه‌فاعه‌ت و تکای منی پێ ده‌گات.
ئایه ئازاد بوونت ده‌وێت له ئاگــــر ؟
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێ هه‌رکه‌سێک له پهبهانیدا به‌رگری له ناموسی براکه‌ی بکات
ئه‌وا خوای خوای گه‌وره له ئاگر ئازادی ده‌کـــات.
ئایه ماڵێکت ده‌وێت له به‌هه‌شتدا ؟
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێ هه‌رکه‌سێک له به‌ر خاتری خوا مزگه‌وتێک دروست بکات و یادی خوای تێدا بکات
خویا گههورهش به‌وێنه‌ی ئه‌و ماڵه له به‌هه‌شتدا ماڵێکی بۆ دروست ده‌کات، وه ده‌فه‌رموێت هه‌ر که‌سێک به‌رده‌وام بێت له سه‌ر ئه‌نجامدانی
دوانزه ڕکات نوێژی سونه‌ت ڕۆژانه خوای گه‌وره له به‌هه‌شتدا ماڵێکی بۆ دروست ده‌کات .
ئایه جلی ئاو ڕێشمت ده‌وێت
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێ هه‌رکه‌سێک موسڵمانێک کفن بکات خوای گه‌وره به پۆشاکی ئاورێشم ده‌یپۆشێت.
ئایه دار‌و دره‌ختت ده‌وێت له به هه‌شتدا ؟
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێ هه‌رکه‌سێک بڵێ (سبحان الله وبحمده) به‌و هۆیه‌وه دار خورمایه‌کی بۆ ده‌نێژرێت له به‌هه‌شتدا.
ئایه ده‌ته‌وێت پله‌و پایه‌ت به‌رزبێت له لای خوای گه‌وره ؟
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێ هه‌رکه‌سێک له به‌ر خاتری خوا خۆی به نزم بزانێت خوای گه‌وره به‌رزی ده‌کاته‌وه
ئایه ده‌ته‌وێت له شه‌یتان پارێزراوبیت؟
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێ هه‌رکه‌سێک له ڕۆژێکدا سه‌د جاربڵێ(لا اله الاالله وحده لا شریک له ، له الملک و له الحمد وهو علی کل شیئ قدیر)
وه‌ک ئه‌وه وایه دهبهندهی ئازاد کردبێت وشهد چاکهیشی بۆ ده‌نوسرێت و سه‌د تاوانیشی لێ ده‌سڕێته‌وه و ئه‌و ڕۆژه‌ش له شه‌یتان ده‌یپارێزێت تاوه‌کو ئێواره ده‌کاته‌وه ، هیچ که سێک له‌وی چاکتری نه‌کردووه مه‌گه‌ر که سێک زیاتر له‌وی و توو بێت.
ئایه ده‌ته‌وێ له فیتنه‌ی ده‌جال پارێزراو بیت ؟
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێ هه‌رکه‌سێک ده ئایه‌ت له سوره‌تی که‌هف له به‌ر بکات له فیتنه‌ی ده‌جال پارێزراو ده‌بێت.
ئایه ڕۆزی و ته‌مه‌ندرێژیت ده‌وێت ؟
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێ هه‌رکه‌سێک پێی خۆشه ڕۆزی زۆربێت و ته‌مه‌نی درێژبێت
(له‌لایه‌ن خواوه ) با سه‌ردانی خزمه‌کانی بکات.
ئایه پاسه‌وانی و پارێزگاریت ده‌وێت له لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه ؟
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێ هه‌رکه‌سێک نوێژی به‌یانی ئه‌نجام بدات ئه‌وا له زه‌مانه‌ت وپاراستنی خوای گه‌وره‌دایه
لێـــــپرسینهوهیشی له‌سه‌ر خوای گه‌وره‌یه .
ئایه ده‌ته‌وێت به‌ری و دوور بیت لهدووڕووی ئاگـــر ؟
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێ هه‌رکه‌سێک چل ڕۆژ نوێژ بکات به کۆمه‌ڵ و بگاته ( الله اکـــبر) ی یه‌که‌م دوو به‌ری بوونی بۆ ده‌نوسرێت
، به‌ری بونێک له ئاگـــرو به‌ری بونێک له دوو ڕووی .
ئایه ده‌ته‌وێ خوای گه‌وره ده سڵاواتت له سه‌ر بدات ؟
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێ هه‌رکه‌سێک یه‌ک سه‌ڵاواتم له سه‌ر بدات ئه‌وا خوای گه‌وره ده سڵاواتی له سه‌ر ده‌دات و
ده تاوانیشی له‌سه‌ر ده‌سڕێته‌وه ده پلهیشی به‌رز ده‌کاته‌وه .
ئایه پله‌ی شه‌هاده‌تت ده‌وێت له پێناو خودا ؟
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێ هه‌رکه‌سێک به راستگۆیی داوای شه‌هاده‌ت بکات بێی ده‌به‌خشرێت هه‌ر چه‌نده توشیشی نه‌بێت
ئایه ده‌ته‌وێت له خوای گه‌وره نزیک بیت ؟
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێ نزیکترین کات که به‌نده له خوای خۆیه‌وه نزیکه ئه‌و کاته‌یه که کڕنووش (سجده) ده‌بات
بۆیه زۆر بپاڕێنه‌وه تێیدا .
ئایه ده‌ته‌وێت پاداشتی شه‌ونوێژی شه‌وێکی ته‌واوت ده‌ست بکه‌وێ ؟
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێ هه‌رکه‌سێک نوێژی عیشا به کومه‌ڵ بکات وه‌ک ئه‌وه وایه تاکو نیوه‌ی شه‌و شه‌و نوێژی
کردبێت ،وه هور کوسطک نوێژی بویانی به کۆمه‌ڵ بکات وه‌ک ئه‌وه وایه هه‌موو شه‌وه‌که نوێژی کردبێت .





ئاماده‌کردنی
به‌رهه‌م


له‌سه‌ر هێڵ نییه