.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1

ئەمشەو چەندین یاری لە یارییەکانی قۆناغی سێیەمی کۆپا دێل ڕەی بەڕیوەچوو .. لە یەکێک لەو یارییانەدا یانەی پۆنفێرادینای پلە سێ میوانداری یانەی ڕیاڵ مەدریدی هەڵگری نازناوەکەی کرد .
ڕیاڵ مەدرید لەم یارییەدا بە پێکهاتەیەکی نیمچە یەدەگ یاری کرد بەڵام لەوە زەحمەتتربوو کە چاوەڕوانی دەکرد و پۆنفێرادینا ئاستێکی باشی نیشاندا بە تایبەت لە سەرەتا خولەکەکانی نیوەی یەکەم .
لە سەرەتاکاندا یانەی خاوەن یاریگا بە بوێریەکی زۆر و پێکهاتەیەکی تۆکمەوە یاری کرد بەڵام هێندەی نەبرد ڕیاڵ کۆنترۆلی یاریگای گرتە دەست . سەرەڕای کۆنترۆڵی یاریگا بەهێزی هێڵی بەرگری پۆنفێرادینا هەمیشە ڕێگر بوو لەبەردەم هێرشبەرانی ڕیاڵ .. یارییەکە بەو ئەنجامە نەمایەوە و خۆزێ کالیخۆن لە خولەکی ٢٩ گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد و نیوەی یەکەم بەو ئەنجامە بەکۆتاهات .
لە سەرەتاکانی نیوەی دووەم هاوشێوەی نیوەی یەکەم پۆنفێرادینا هەوڵی تۆمارکردنی گۆڵی یەکەمیدا بەڵام سەرکەوتوو نەبوون . لە خولەکی ٦٩ ناوبژیوان دووەم کارتی زەردی بەڕووی ڕاول ئەلبیۆل بەرزکردەوە و ڕیاڵ ٢٠ خولەکی کۆتایی بە ١٠ یاریزان یاری کرد . بەڵام یانە پلە سێ کە نەیتوانی ئەم هەلە بقۆزێتەوە و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە خولەکی ٧٤ گۆڵی دووەمی تۆمارکرد . هەرچەندە پۆنفێرادینا چەند هێرشێکیان بردە سەر گۆڵی ڕیاڵ بەڵام سەرکەوتوونەبوون و یارییەکە بەو ئەنجامە بەکۆتاهات .
yarega
لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
