.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











كۆمپانیایه‌كی هیندی پسپۆڕ له دروستكردنی مۆبایل، مۆبایلێكی نوێی دروستكردووه كه چه‌ندین سوره‌تی قورئانی پیرۆزی له‌خۆگرتووه بۆ راكێشانی سه‌رنجی جالیه‌ی موسوڵمان له‌و وڵاته چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی بۆ موسوڵمانانی ئه‌و وڵاته تێدا ره‌چاوكراوه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی سایتی سی ئێن ئێن، مۆبایله نوێیه‌كه ناوی "ئینماك قورئان ئێم كیو 3500"ه و قورئانی پیرۆزی له‌خۆگرتووه و بۆ (29) زمان وه‌رگێڕراوه.
نرخی مۆبایله‌كه ده‌گاته (76) دۆلار و رۆژمێرێكی ئیسلامی به مێژووی كۆچی و ژماره‌یه‌ك كتێبی ئیسلامی كه ده‌توانرێـت داونلۆدبكرێت و به‌رنامه‌یه‌ك بۆ حسابكردنی زه‌كات و ئاگاداركه‌ره‌وه‌یه‌ك بۆ كاته‌كانی پێنج فه‌رزه نوێژه‌كانی له خۆگرتووه.
نیاس ئه‌حمه‌د، ئه‌ندازیارێكی ته‌كنیكی، ته‌مه‌ن 35 ساڵ، مۆبایله‌كه‌ی كڕیوه و له‌و باره‌یه‌وه وتی: "ئامێرێكی باشیان دروستكردووه، پرنسیپه‌كه سه‌رنجڕاكێشه و ئێمه ده‌توانین سود له كاته‌كانمان وه‌ربگرین بۆ خوێندنه‌وه‌ی قورئان".
ئونوج كانیش له كۆمپانیای "تول مول" كه مۆبایله‌كه‌ی دروستكردووه ڕایگه‌یاند: خواست له‌سه‌ر مۆبایله‌كه ڕۆژانه زیاتر ده‌بێت و جه‌ختیكرده‌وه هه‌تا مانگی كانوونی دووه‌می داهاتوو مۆبایله‌كه به‌شێوه‌یه‌كی زیاتر له بازاڕه‌كاندا ده‌ستده‌كه‌وێت.
كۆمپانیاكه ته‌ئكیدیكرده‌وه مۆبایله ئیسلامییه‌كه له وڵاته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و پاكستان و مالیزیا و هیندستاندا ده‌ستده‌كه‌وێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، سیراجه‌دین قوره‌یشی، سه‌رۆكی بنكه‌ی ڕۆشنبیری ئیسلامی هیندستان، ڕونیكرده‌وه ئه‌گه‌ر مرۆڤایه‌تی بیه‌وێت له ئیسلام تێبگات، ئه‌وا پێویسته سه‌ره‌تا له قورئان تێبگه‌ن و ئه‌م مۆبایله‌ش زۆر له‌وه‌دا یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت.
جێی ئاماژه‌یه ژماره‌ی موسوڵمانان له نیمچه كیشوه‌ری هیندیدا ده‌گاته نزیكه‌ی (180) ملیۆن موسوڵمان و ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی مۆبایل له هیندستاندا ده‌گاته نزیكه‌ی (800) ملیۆن به‌كارهێنه‌ر
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xosh.ba raste shteke zor chaka,,bjet


له‌سه‌ر هێڵ نییه






دةست خوش بوئة م زانياري

له‌سه‌ر هێڵ نییه





Supas Hawre jwanakanm
له‌سه‌ر هێڵ نییه