.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















ئێستا که ئه‌م نامه‌یه‌ت بۆ ده‌نوسم به ته‌نیا له ژوره‌که‌م دانیشتوم و جگه له چرایه‌کی کز و چه‌ند په‌ڕه‌یه‌کی په‌رش و بڵاوو جاویلکهکهم هیچ هاوده‌مێکی ترم نیه به‌لام وا هه‌ست ده‌که‌م ئێستا به‌رامبه‌رم دانیشتوی و وێنه‌ی ڕوخسارت له‌به‌ر دیدی خه‌یاڵم بۆ ساتێک نابزوێت،،،
جار جار به ده‌م نوسینه‌وه سه‌رم ههلدهبڕم وه‌ک که‌سێک بدوێنم نیگایه‌ک ئاڕاسته‌ی سیمای پڕ نورت ده‌که‌م و دوباره ده‌ست بو نوسین ده‌که‌مه‌وه ،،،
له‌و ڕۆژه‌وه‌ی به‌پێی ڕێوڕه‌سمی قه‌ده‌ر به ڕۆحت ئاشنا بوم له دورێ ڕا هه‌ستم ده‌کرد له یه‌کتردا دهتوێینهوهو ڕۆحم ئاوێزانی ڕۆحت بوه و ئیتر بێ تۆ نه‌مده‌توانی هه‌ڵ بکه‌م ،،،
شه‌وانه تا دره‌نگ له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕۆحه‌دا ده‌دوام وه‌ک و دایکێک کۆرپه‌که‌ی خۆی یا مه‌لێک زێد و هێلانه‌که‌ی خۆی دۆزیبێته‌وه وه‌ها ده‌هاته پێش چاوم،،
ئاخر من له زه‌مانێکدا ده‌ژیم خه‌ریکه وه‌کو ئه‌رستۆ له نوێژی نیوه‌ڕۆدا چرایه‌ك هه‌ڵکه‌م و بو شوێن مرۆڤدا بگه‌ڕێم من له‌م ژیانه بێزارم هه‌موو شته‌کان ساخته‌کراون و هیچ شتێک وه‌ک و خۆی نه‌ماوه،،،
من خه‌ریکه شێت ده‌بم ناتوانم بێ سۆز و خۆشه‌ویستی و باوه‌شێکی گه‌رم درێژه به ژیانم بده‌م ،،هه‌موو مرۆڤه‌کانی ده‌وروبه‌رم ڕۆژانه وه‌ک و تارمایی دێنه به‌رچاوم و شه‌وانیش وه‌ک و دێوه‌زمه ده‌ست ده‌نێنه بینه قاقام ،،،
من له‌هه‌موو ئه‌و شتانه مهحرومم که ژیان هه‌ناسه‌ی پێده‌دات به‌ڵام هه‌زار و یه‌ک هۆکاری مه‌رگ و ماڵئاوایی له‌م دنیایه له‌به‌رده‌مدایه،،
من به بینینی تۆ تروسکه‌یه‌کی گه‌ش له‌و هیوایه‌ی که هیچ باوه‌ڕێکم پێ نه‌مابوو جارێکی تر له ناوه‌ڕاستی دڵمدا سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه ،،،
من ئێستا له بری ئه‌و ده‌سته نه‌رمه‌ی ده‌بوا له منداڵیم ڕا به سۆز و خۆشه‌ویستیه‌وه داست له ملانمبا ده‌ست له ملانی وته جوانه‌کانت و بیرۆکه بهرزهکانتم،،،
ئێستا من بێ ئه‌و میهر و سۆزه ناتوانم بژیم ،،
تکا ده‌که‌م له ناوه‌ڕاستی ڕێگه‌دا جێم مه‌هێڵه په‌نجه گه‌رمه‌کانت له په‌نجه باریک و بێهێزه‌کانی من مهترازێنه ،،،
ده‌سته‌کانم بگره و له‌و ڕێگا پڕ نوره بههرهمهندمکه و با چیتر له گێژاوی بێهیوایدا ون نه‌بم و له تاریکستانی غه‌فڵه‌تدا نوقم نه‌بم ،،،،
چراکه‌م خه‌ریکه ده‌کوژێته‌وه گریانێکی قوڵ گه‌رووی تاساندوم ناتوانم چی دی بتدوێنم له‌وانه‌یه فرمێسک به‌شێکی نامه‌که‌ی شێواندبێت وه‌لێ ئه‌گه‌ر نامهکهشت بۆ نه‌خوێندرایه‌وه گوزارشی فرمێسکه‌کان ده‌توانن یارمه‌تیت بده‌ن ،،
نازانم سبه‌ینێ چی ده‌بێت به‌لام هێنده ده‌زانم نورێکی نوێ له بری چرا کزهکهم دیوه‌خانی دڵم روناک ده‌کاته‌وه!!،،،
ئاماده‌کردنی شیوه‌ن
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن شیوه‌ن (2011-12-18 17:36:21)

له‌سه‌ر هێڵ نییه