.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










كۆمپانیایه‌كی ئه‌ندازیاری، پلانێكی بۆ گۆڕینی بورجی ئیڤڵ بۆ دره‌ختێكی مه‌زن ئاشكراكرد.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی سایتی سی ئێن ئێن، پلانه‌كه بریتییه له رووپۆشكردنی دیزاینی كانزایی بورجه‌كه به (600) جۆر له رووه‌ك و ئه‌وه‌ش ره‌نگه مشتومڕێكی فراوانی لێبكه‌وێته‌وه.
كۆمپانیای "جینجه‌ر" كه كۆمپانیایه‌كی فه‌ڕه‌نسیه له بواری دیزاینی دۆستی ژینگه، رایگه‌یاند: تێچوونی پلانه‌كه ده‌گاته نزیكه‌ی (97) ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی و پلانه‌كه یارمهتیدهردهبێـت له پاككردنه‌وه‌ی هه‌وای ئاسمانی پاریس له ده‌ردانی گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن به رێژه‌ی نزیكه‌ی (87.8) تۆن.
جین لوك سكونیبلین ، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیاكه، روونیكرده‌وه: كاریگه‌ری گه‌وره‌ی پرۆژه‌كه ته‌نها رزگاركردنی ئاسمانی پاریس له گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن نییه، به‌ڵكو بیرۆكه‌كه ئاماژه‌یه‌كه بۆ هه‌مئاهه‌نگی له‌نێوان سروشت و مرۆڤدا.
وتیشی: "زانیومانه ژماره‌ی دانیشتوانی جیهان له‌ماوه‌ی 30 ساڵی داهاتوودا ده‌گاته (نۆ) ملیار كه‌س و له‌سه‌دا 80ی دانیشتوان له‌ناو شاره‌كاندا ده‌ژین. به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه پێویسته به شێوازێك بیربكه‌ینه‌وه به‌جۆرێك سروشت جارێكی تر بهێنینه‌وه بۆ دیزاینی ناو شاره‌كان".
هێشتا ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی پاریس و ئه‌و كۆمپانیایه‌ی بورجی ئیڤڵ به‌ڕێوه‌ده‌بات به‌ڕه‌سمی ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر بیرۆكه‌كه ده‌رنه‌بڕیوه.
بورجی ئیڤڵ كه گۆستاف ئیڤڵ له‌ساڵی 1889 دا بنیادیناوه، ساڵانه نزیكه‌ی (حه‌وت) ملیۆن گه‌شتیار رووی تێده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: CNN

له‌سه‌ر هێڵ نییه









Ishalla abet ba darseki bash
Dast Xosh

له‌سه‌ر هێڵ نییه