.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه










دەكرێ كۆترە باریكەیەك بەنێرە كەوێك بلێ
دەنگی من لەدەنگی تۆسازترە
بەلام ئەوپەری بێ زەوقیە كەنارییەك
بەقومرییەك بلێ تۆش دەبێ وەك من بخوێنی
وەك من وبەس
دەكرێ لەسەردانی باخچەیەك
گولێكی ئالت لەهەموو گولەكانی دیكەی ئەوباخچەیە
پێ جوانتربێ بەلام گەمژەییە تەنیابەگوناهی ئال نەبون
سەری هەمووگولەكانی تربپەرینیت
نەم بیستووە رەشە رەیحانێك بەشەنگەبییەكی گوتبێت
چونكە بۆنت وەك پرچە رەشەكەی من خۆشنیە
ئیدی ئەم باخچەیە جێی زەبەلاحێكی وەك تۆی تیانابێتەوە
نەم بیستوە دەمەشێرێك بەگولە مینایەكی گوتبێت حوكمە
دەبێ كراسەكەی بەرت لەبەرخۆت دادریت
ئەم دەستە جلكەی من بپۆشیت
لەبیرەوەری هیچ بالندەیەیەكدانەمخوێندۆتەوە
رەنگالەیەك سوكایەتی بەریشۆلەیەك كردبێت
گوتبێتی ئەم ئاسمانە
تەنیابەهەلفرینی بالەرەنگینەكانی من ئاسودەیە
من تاهەنوكە لەهیچ مووزیكاناسێكم نەبیستوە
كەمانێك گروپێكی مووزیكای جێهێشتبێت
لەرقی ئەوەی بالەبانێكبەتەنیشتیەوە دەنالێنێت
شێتیە پێبلێی بۆرەنگی من لەرەنگی سوهراب ناچێت
گەمژەییە پێت بلێم بۆبەژێیەكانی قورگی قوباد گۆرانی ناچرێت
من هەم وتۆش هەی
بەلام نهێنی جەمالییەتی من وتۆلەوەدایە
كەنەمن تۆم ونەتۆش من
قوبادی جەلی زادە

لهسهر هێڵ نییه