❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / قه‌ڵه‌وی پیاوان ئه‌بیته هۆی نه‌زۆکی‌و لاوازی سێکسی ‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-12-22 08:28:33

lezy
خونچەی نوێ
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-10-27
دواترین سه‌ردان: 2013-08-05
په‌یامه‌كان: 50
WindowsXPSafari

قه‌ڵه‌وی پیاوان ئه‌بیته هۆی نه‌زۆکی‌و لاوازی سێکسی ‌

ۆر له‌توێژینه‌وه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه دوپاتئه‌که‌نه‌وه، که‌کێشی پیاو ڕۆڵێکی گرنگی هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی کاری سێکسی‌و، دروستکردنی منداڵ، له‌هه‌مانکاتیشدا قه‌ڵه‌وی کاریگه‌ری نه‌رێتی هه‌یه له‌سه‌ر جۆری زینده‌وه‌ره‌کانی نێو تۆی پیاوان‌و، ژماره‌یان( نوعیة الحیوانات المنویة وعددها)، چونکه به‌قسه‌ی پزیشکانی سێکسی ئه‌بێ ژماره‌ی زینده‌وه‌ره‌کانی نێو تۆی پیاوان له ٢٠ ملیۆن که‌متر نه‌بێ،وه‌هه‌روه‌ها چالاکیشبن له‌کارکردندا بۆ پیتاندنی هێلکه‌ی ژن.

له‌توێژینه‌‌وه‌که هاتووه: گوێنه‌دان به‌به‌رنامه‌ی خواردن ئه‌بێته هۆی دروستبونی چه‌نده‌ها گیروگرفتی ته‌ندروستی، وه‌ک: قه‌ڵه‌وی، زیادبونی شه‌کر له‌نێو خوێندا، زیادبونی خوێ، به‌شێوه‌یه‌ک توانای تاوانه‌وه‌ی نییه.
کۆمه‌ڵێک زانای ئه‌مه‌ریکی له‌بواری ته‌ندروستی توێژینه‌‌وه‌یه‌کی زانیستیان ئه‌نجامداوه‌و، ئه‌ڵێن: زۆری کێش ئه‌بێته هۆی دواکه‌وتنی مندالبون،چونکه تا پیاو کێشی به‌رزبێتیه‌وه جۆری زینده‌وه‌ره‌کانی نێو تۆیان زیانیان پێئه‌گات. زانایان ئه‌م توێژنه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئاژه‌ڵانیش تاقیکردیته‌وه‌و، ئه‌ڵێن: ئه‌و‌ئاژه‌ڵانه‌ی خواردنی پر له‌قه‌ڵه‌وی ئه‌خۆن هۆرمۆنی (تیستۆسترۆن)- که‌هۆرمۆنێکی نیرایه‌تیه- که‌متره له‌وانی‌تر،وهه‌روه‌ها ئه‌ڵێن: ئه‌م خواردنانه‌ی چه‌وریان زۆره مه‌ترسی هه‌یه له‌سه‌ر پیاوان که‌توشی لاوازی سێکسی ببن.
توێژینه‌وه‌یه‌کی زانکۆی هاردڤێرد ئاماژه به‌وه‌ئه‌کات: ئه‌و پیاوانه‌ی سمتیان گه‌وره‌یه زیاتر توشی لاوازی سێکسی ئه‌بن.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌م توێژینه‌وه‌یه تایبه‌ت نییه به‌زانایانی ئه‌مریکا، به‌ڵکو له‌وڵاتانی تریش ئه‌نجامدراوه، وه‌ک: وڵاتی به‌ڕازیل، به‌ڵام توێژه‌ره‌وه‌کانی به‌ڕازیلی ئه‌ڵێن: قه‌ڵه‌وی پیاوان ئه‌بیته هۆی لاوازی سێکسی له‌دوای ته‌مه‌نی ٦٠ ساڵی، وه‌هه‌روه‌ها له‌وڵاتی ئیتاڵیا ئه‌م توێژینه‌وه ئه‌نجامدراوه له‌سه‌ر ١١٠ پیاوی قه‌ڵه‌و، که‌توشی لاوازی سێکسی ببون، ئه‌م زانایانه‌ی ئیتاڵی چاره‌سه‌ری ئه‌م ١١٠ پیاوانه‌ی کرد به‌ڕێگای به‌رنامه‌ی خواردن‌و، وه‌رزش، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌رمانێک به‌کاربێنن،هه‌روه‌ها له‌توێژینه‌وه‌ی ویلایه‌تی مه‌سه‌چوسیست ئاماژه به‌وه‌ئه‌دات، که‌پیاوان ئه‌توانن چاره‌سه‌ری لاوازی سێکسی بکه‌ن له‌ڕیگای دابه‌زینی کێش.

پسپۆره‌کان له‌بواری نه‌زۆکی‌و، منداڵبون ئه‌ڵێن: هه‌ندێک جۆر ده‌رمانی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌کانی سێکسی کاریگه‌ری نه‌رێتی هه‌یه له‌سه‌ر ڕۆڵی زینده‌وه‌ره‌کانی نێو تۆی ( الحیوانات المنویة) پیاوان، که‌ئه‌مه‌ش ئه‌بیته هۆی دروستنه‌کردنی منداڵ له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه.


ئا.lezy
موحه‌ممه‌د مه‌لا مه‌حمود/ له‌ئه‌مه‌ریکا

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-82145ea4e6.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2012-01-20 17:48:48

شووشه 88
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-11-22
دواترین سه‌ردان: 2013-04-17
په‌یامه‌كان: 577
WindowsOpera

Re: قه‌ڵه‌وی پیاوان ئه‌بیته هۆی نه‌زۆکی‌و لاوازی سێکسی ‌

dast xosh be

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-b600df65ed.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net