.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












مێژوو چبیه ؟
بۆچوونه‌کانی
ئی.ئێچ.کار١
و "ریچێرد ئێوانس٢"
کۆکردنه‌وه و نووسینی : م. که‌عبی
مێژوونووسان ده‌مێکه‌یه خه‌ریکی جواب‌دانه‌وه به‌م پرسیاره‌ن که مێژوو چیه؟
جوابی زۆر به‌م پرسیاره و له لایه‌ن زۆر مێژوونووسه‌وه دراوه‌ته‌وه، به‌لام وا دێته به‌رچاو که به پێش‌چوونی زه‌مان و له لایه‌ن مێژووزانێکی‌تره‌وه هه‌میسان ئه‌م پرسیاره دێته گۆره‌وه و باسه‌که زیندوو ده‌کاته‌وه. جا باشه جواب دانه‌وه به‌و پرسیاره بۆ ده‌بێ هێنده پر له گیروگرفت بێت و مه‌گه‌ر یه‌کێک له‌و جوابانه که تا ئێستا دراوه‌ته‌وه ناکرێت وه‌ک جوابێکی درووست و بۆ هه‌میشه وه‌ربگیرێت؟
دوو جواب و دوو بۆچوون لێره‌دا ده‌کرێته ئه‌ساسێک بۆ لێکۆلینه‌وه له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته. مه‌به‌ستی ئه‌م نووسراوه‌یه ئه‌وه نیه به‌ره‌ورووبوونه‌وه نیشان بدات، به‌ڵکوو دوو جۆر بیرکردنه‌وه و جواب که له زۆر جێگاش‌دا یه‌ک سه‌رچاوه‌یان هه‌یه بکاته کانیاوێک بۆ شکاندی تینویه‌تی رێبوارانی ئه‌م باس و لێکۆڵینه‌وانه.
له نێو ئه‌م پرسیاره‌دا، به جوابه‌کاندا ده‌رده‌که‌وێت، زۆر شتی دیکه ئاشکرا ده‌بن که خۆیان پێویستیان به روون‌کردنه‌وه هه‌یه. له ڕاستی‌دا کاتێک هه‌ر کام له مێژووزانه‌کان ویستوویانه بچنه سه‌ر جوابه‌که، له گه‌ڵ زۆر پرسیاری دیکه به‌ره‌وروو بوونه‌ته‌وه. بۆ وێنه "کار" به‌وه ده‌ست پێ‌ده‌کا که "مێژوو، پرۆسه‌ی تێکه‌لاو بوونی مێژووزان و فاکته‌کانیه‌تی، مێژوو، دیالۆگێکه به‌ینی ئێستا و دوێنێ"٣. به‌لام ئایا ده‌بێ به مێژووزان له گێرانه‌وه‌ی رووداوه‌کان‌دا متمانه بکرێت؟ مێژووزان کێ‌یه؟ تاکه‌که‌سه یان په‌روه‌رده‌ی کۆمه‌ڵه؟ رۆڵی که‌سایه‌تی چی لێ‌دێت و هتد. بۆیه "کار" داوا ده‌کا پێش خۆێندنه‌وه‌ی هه‌ر بابه‌تێک له پێش‌دا ده‌بێ نووسه‌ر بخوێنرێته‌وه و بزانن کێ‌یه. ئایا بۆ گێرانه‌وه‌ی مێژوو ده‌بێ مێژووزان بێ‌لایه‌ن بێت؟ و هتد. ده‌بینین که جوابدانه‌و به پرسیاری یه‌که‌م، مێژووزانانی، ویستبێتیان یان نه، کێشاوه‌ته گۆره‌پانێکی دیکه‌وه. ئه‌م گۆره‌پانانه له هه‌ر ده‌وره‌یه‌کی مێژوویی جۆراوجۆر بوون و مۆری سه‌رده‌می خۆیانی پێوه بوه. له‌وانه‌یه ئه‌مه ناسه‌حێح نه‌بێت که بلێین جیاوازی به‌ینی ده‌ورانه‌کانی مێژوو ده‌بێته هؤی ئه‌وه‌که ئه‌م پرسیاره له هه‌ر ده‌وره‌یه‌ک‌دا سه‌رهه‌ڵبداته‌وه. "ئی.ئێچ.کار" له ساڵه‌کانی ١٩٦٠ی زایینی ئه‌م باسه‌ی کردوه‌و و "ئێوانس"یش له ئاخری سه‌ده‌ی بیسته‌م‌دا و به که‌ڵک‌وه‌رگرتن له ئال و گۆره‌کانی جیهانیه‌وه دێته مه‌یدان. هه‌ر بۆیه "ئێوانس" له باسه‌که‌ی‌دا سه‌رکه‌وتووتره و جوابه‌که‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌تره.
لێره‌دا نایێمه سه‌ر ئه‌وه‌ی بیری کام له‌م دوو مێژووزانه و یان مێژووزانانی دیکه ده‌بێ بکه‌ینه چرای رێگا و بیکه‌ینه جوابێکی سه‌ڵماو. له ده‌وره‌ی "کار"دا مێژووزان خۆی له بواری "ڕچاو کردنی دوارۆژ" یش ده‌دا. "پاوڵ کێنێدی"٤ له کتێبی "گه‌شه و رووخانی ده‌سه‌ڵاته گه‌وره‌کان"، ئه‌وه ڕچاو ده‌کات که له کۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌م ئه‌وه ئامه‌ریکایه که کز ده‌بێ و سۆڤیه‌تیش جێگای پته‌وتر ده‌بێت. دیتمان که وا ده‌رنه‌چوو. له لایه‌کی‌تریشه‌وه که‌س رووخانی "دیواری بڕلێنی" ڕچاو نه‌کرد. که وابوو مێژووزانی ئه‌م سه‌رده‌مه به که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م ئه‌زموونانه دێته ئه‌و گۆره‌پانه‌وه. له لای هه‌ر کام له مێژووزانان، چ ئه‌وانه‌ی وا نه‌ماون و چ ئه‌وانه‌ی وا ماون، زۆر بیر و جواب و بۆچوونی به نرخ ده‌سده‌که‌ویت. خۆم کاتێک ژیان‌نامه‌ی "کار"م خۆێنده‌وه( خۆی له کتێبه‌که‌یدا هانی دام که له پێش‌دا نووسه‌ر بخوێنمه‌وه) نه‌ك ته‌نها بۆم ده‌رکه‌وت که تا ئێستا خراپم ناسیبوو به‌ڵکوو زانیم که جیا له لێهاتووییه‌کانی، زۆریش له به‌رانبه‌ر رخنه‌دا، بۆچوونه‌کانی لاوازن. دره‌نگ سۆڤیه‌تی ناسی و باوه‌ری به سازان له گه‌ڵ هیتلێر هه‌بوو.
نووسینی "مێژووی رووسیای سۆڤیه‌ت " کارێکی گه‌وره بوو که "کار" ده‌ستی دایه. له لایه‌کی دیکه‌وه به بڕوای چه‌ند مێژووزانێک چه‌ندین به‌شی کۆتایی ئه‌و کتێبه زۆرت وا دێته به‌رچاو که بۆ پاساو کردنی زۆرێک له بۆچوونه هه‌ڵه‌کانی بوه. لێره‌دا بۆ زانیاری زۆرتر له سه‌ر ژیان و کاره‌کانی "کار" ده‌توانی به‌و لینکه‌ی خواره‌وه برۆی بۆ ئه‌و لاپه‌ره‌یه: ئی.ئێچ.کار.
مێژووزان و فاکته‌کانی
به باوه‌ری "کار" هه‌ر فاکتێک فاکتی مێژوویی نیه. بۆ کردنی به فاکتی مێژوویی، ده‌بێ فاکت له لایه‌ن مێژووزانه‌وه هه‌ڵبژێردرێت و ده‌ستچین بکرێت. فاکته‌کان له‌وێن و ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مێژووزان وه‌ریبگێریته‌وه و بیانکاته سه‌نه‌د٤. به باوه‌ری "ئێوانس"، مێژووزان تێزێک فۆرمووله ده‌کاو ئه‌وجار ده‌روا به دوایی سه‌نه‌ددا ده‌گه‌رێت و له ئاکامی ئه‌م پرۆسه‌دایه که فاکت ده‌دۆزێته‌وه."ئێوانس" پێی‌وایه "کار" فاکت و سه‌نه‌د تێکه‌ل ده‌کا.٥
له کتێبی "کار"، مێژوو چیه"؟، "کار" روونی ده‌کاته‌وه که" هه‌موو فاکتێک، فاکتی مێژوویی نیه. مێعیاره‌کانی جیاوازی فاکتی مێژوویی و فاکته‌کانی‌تر ده‌رباره‌ی رابردوو چیه؟"(لاپه‌ره‌ی ٤). فاکتی مێژوویی ئائه‌وا شی ده‌کاته‌وه که فاکتی گشتی هه‌ن وه‌کوو کۆماری مه‌هاباد که له ساڵی ١٣٢٤ دامه‌زرا. ئه‌مه گرینگه بزانین که ئه‌م کۆماره، له مه‌هاباد دامه‌زراوه و نه‌ک له سنه و ساله‌که‌شی ٢٤ و نه‌ک ٧٢. به‌ڵام خالی گرینگ ئه‌وه‌یه که نیشان‌دانی "درووستی" (تاریخه‌کان و رۆژ و شوێنه‌کان) ئه‌رکێکه به‌ڵام "کارکردی"٦ ئه‌سلی مێژووزان نیه. له لای "کار" فاکت کاتێک ده‌بێته مێژوویی که مێژووزان بۆ مه‌به‌ستتێک هه‌ڵیده‌بژێرێت. بۆیه باسی کۆماری مه‌هاباد له ٢٤دا ده‌که‌ین چوونکوو مێژووزانان ئه‌وه به رووداوێکی گرینگ ده‌زانن. ئه‌وه مێژووزانه بڕیار ده‌دا کام فاکت هه‌ڵبژێرێت. په‌رینه‌وه‌ی سیزار، "کار" وه‌ک نموونه ده‌یهێنێته‌وه، له چۆمی ڕۆبینکۆن فاکتی مێژووئیه به‌ڵام په‌رینه‌وه‌ی ملیۆنانی‌تر نه. "مێژووزان بۆی هه‌یه هه‌ڵبژاردن بکات. به هێنانه‌وه‌ی نموونه‌یێک له کاره‌کانی مێژووزانانی زانانی ده‌وره‌ی ناوه‌راست، "کار" ته‌کید ده‌کا، که" ئه‌وان فاکته گرینگه‌کانیان هێناوه و فاکته ناگرینگه‌کانیان وه‌لاناوه و نه‌یان کردوه به فاکتی مێژوویی".(کتێبی مێژوو چیه، لاپه‌ره‌ی ٩). لێره‌دا له لای "کار" مێژووزان ده‌بێته قازی و ئه‌و شته‌ی ئه‌و هه‌ڵیده‌بژێرێت ده‌بێته فاکتی مێژوویی. به‌ڵام ئه‌گه‌ر میژووزانێکی دیکه هاتوو ئه‌و فاکته‌ی نادیده گرت و به ناگرینگی زانی و فاکتێکی دیکه‌ی هه‌ڵبژارد و دواجاریش جێگایی مێژوویی ئه‌و فاکته‌ی سه‌ڵماند و یان به لالووته‌وه چاوی له فاکته‌کانی مێژووزانانی پێشوو کرد، ته‌کلیفی فاکته‌کان به گشتی چی لێ‌دێت؟
له درێژ‌ه‌ی باسه‌که‌ی‌دا "کار" داوا ده‌کا که فاکت نه‌کرێته فێتیش٧ ، چوونکوو، به بروای ئه‌و، ' فاکت بۆ خۆیان مێژوودارێژه‌ر نین و له خۆیاندا جوابێکی ئاماده‌یان بۆ ئه‌مه نیه که "مێژوو چیه"؟'
وا دیاره ئه‌م "هه‌ڵبژاردنه"ی "کار" له سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌زموونی سه‌ده‌ی نۆزده دانراوه که له‌و سه‌رده‌مه‌دا دووکتۆرینی یه‌که‌م و سه‌ربه‌خۆی فاکت له مێژوو زاڵ بوه. له ئاخری ئه‌و سه‌ده‌یه و له سه‌ده‌ی بیسته‌م‌دا ئه‌م بۆچوونه په‌ره‌ی سه‌ند که "هه‌موو مێژووێک، مێژووی هاوچه‌رخه، واته میژوو له دیتنی ڕابردوو له رێگای چاوه‌کانی ئه‌مرۆدا و له ڕووناکی گیروگرفته‌کانی‌دا، بناغه‌که‌ی داده‌نرێت".
که وابوو ئه‌رکی سه‌ره‌کی مێژووزان "راپۆرت" دانان نیه به‌ڵکوو لێکدانه‌وه و مه‌زه‌نه کردنه". (لاپه‌ره‌ی ١٥).
به‌لام لای "کار" بۆیه ئه‌مه ئه‌بێته شه‌رت چوونکوو ئه‌گه‌ر لێکدانه‌وه نه‌بێت، مێژووزان چۆن بزانێت چ شتێک شیاوی ئه‌وه‌یه بکرێته راپۆرت و سه‌نه‌د. ئه‌مه ده‌یباته‌وه هه‌میسان بۆ هه‌ڵبژاردن و ده‌ستچین کردنی فاکته‌کان.
ئه‌وه‌یکه لێره‌دا ده‌کرێ بیکه‌ینه پرسیار ئه‌مه‌یه که لێکدانه‌وه ده‌کرێ جۆراوجۆر بێت و ڕاپۆرتیش جۆراوجۆر، ئایا ئه‌مه مه‌سه‌له‌ی فاکتی مێژوویی و فاکتی نامێژوویی و گرینگی و ناگرینگی فاکته‌کان ڕه‌ت ناکاته‌وه؟
له کۆتایی باسه‌که‌ی سه‌باره‌ت به مێژووزان و فاکته‌کانی، "کار" ده‌لێ ' مێژووزان بێ فاکته‌کانی بێ ریشه‌و و دارێکی بێ به‌ره، فاکته‌کانیش بێ مێژووزان مردوو و بێ‌مانان. مێژوو چیه؟ تێکلاوی مێژووزان و فاکته‌کانیه‌تی، دیالۆگێکی له ته‌واونه‌هاتوو مابه‌ینی ئه‌مڕۆ و ڕابردووه'(لاپه‌ره‌ی ٢٤).
په‌راوێزه‌کان:
ئی.ئێچ.کار١_ بچۆ بۆ ئه‌م لاپه‌ره
٢_ ئێوانس پرۆفیسۆری مێژووه له زانکۆی له‌نده‌ن و کامبریجه. کتێبه‌کانی "مه‌رگ له هامبۆرگ"، " ئایین (ته‌شریفاتی) سزا دان، زۆر به ناوبانگن.
٣_ کتێبی "مێژوو چیه؟" نووسراوی "کار"
Evidence٤_
٥_ دیفاع له مێژوو، ڕیچێرد ئێوانس، به‌شی مێژووزان و فاکته‌کان
Function٦_
Fetish٧_

بێ ده نگیم نه زانین نیه ، به ڵام ئه وانه ی ده وروپشتم شایسته ی قسه نین
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه