.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















ساڵی ( کەبیسە ) یاخود ساڵی پڕ ڕۆژێکی زیاترە لەمانگی شوبات ، ژمارەی ڕۆژەکانی مانگی شوبات دەبێتە ٢٩ ڕۆژ لەجیاتی ٢٨ ڕۆژ ،
ئەمەیش بەکۆکردنەوەی ژمارەکانی ساڵ ، و ئەگەر دابەش بوو بەسەر ژمارە ( ٤ ) دا ئەوە ئەو ساڵە ساڵی ( کەبیسە ) یە واتا ساڵی پڕ ە ، ڕێگەیەکی تریش بۆ ژماردنی ،
هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکایە .
ساڵی ٢٠١٢ ساڵێکی پڕە (کەبیسە) یە ، جونکە ژمارەی ڕۆژەکانی لەمانگی شوبات دەبێتە ٢٩ ڕۆژ ، ڕێساکەی دەڵێت :
هەموو ساڵەکان ئەگەر کۆی ژمارەکانی دابەش ببن بەسەر ژمارە ( ٤)دا ئەوە ئەو ساڵە ساڵێکی پڕە ، بەدەر لەژمارەی ئەو ساڵانەی کەبە ژمارە ( ١٠٠ ) کۆتاییان دێت ،
بۆنمونە ساڵی ١٩٠٠ ساڵی پڕ نیە ،بەڵام ساڵی ٢٠٠٠ ساڵێکی پڕ بوە ،هەروەها ساڵی ٢٤٠٠ یش ساڵێکی پڕە ، بەڵام ساڵەکانی ٢١٠٠ و ٢٢٠٠ و ٢٣٠٠ ساڵی پڕ نین ،
گەردونناسەکان تەفسیریان بۆ ساڵی پڕ (کەبیسە ) ئەمەیە :
زەوی ساڵانە(٩٤٠ ) ملیۆن کیلۆمەتر ئەبڕێت بەسوڕانەوەی بەدەوری ڕۆژدا ، خێرایی سوڕانەوەی زەوی ( ١٠٧،٠٠٠) سەدو حەوت هەزار کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا ، کەواتە زەوی پێویستی بە (٣٦٥،٢٤ ) ڕۆژ هەیە ،
بۆ بڕینی ئەو ماوەیە ، بەڵام ژمارەی ڕۆژەکانی ساڵی ئاسایی ٣٦٥ ڕۆژە ، ئەو ( ٠،٢٤ ) ڕۆژە هەموو جوار ساڵێک کۆدەکرێتەوە هەتاببێت بەڕۆژێکی تەواو ، لەبەر ئەوە هەموو جوار ساڵ جارێک ،
ساڵی پڕە ، کەژمارەی ڕۆژەکانی ٣٦٦ ڕۆژە وەکو ساڵی ٢٠١٢ .
فیرعەونەکان یەکەم کەس بوون کەئیشیان بەڕۆژژمێری شەمسی و ساڵی پڕ کردوە ،
ئەمە وێنەی ڕۆژژمێرێکی ڕۆمە لەسەردەمی یولیوس قەیسەر کە وێنەی ، کانونی دوەم ، ئازار، مایس ، تەموز ، ئاب، تشرینی یەکەم ، کانونی یەکەم کەهەر مانگێکیان ٣١ ڕۆژ بوە ، بەڵام ،
نیسان ، حوزەیران ،ئەیلول ،تشرینی دوەم ٣٠ڕۆژبوە ، مانگی شوباتیش ٢٨ یا ٢٩ ڕۆژ بوە .
بۆجی ٢٩ ی مانگی شوباتیان هەڵبژاردوە بۆ ساڵی پڕ ؟؟ خۆ ئەیان توانی ڕۆژێک بۆ کۆتایی مانگی ساڵ زیاد بکەن کە کانونی یەکەمە (دیسیمبەر) ببێتە ٣٢ ڕۆژ !!!
وەڵام : یولیوس قەیسەر مانگی شوباتی هەڵبژاردوە، جونکە مانگی کۆتایە لەساڵی ڕۆمانیدا ، بۆ ئەوەی یەکی ئازار ببێتە یەکەم ڕۆژی ساڵ ، بەڵگەش بۆ ئەمە مانای مانگەکانی ئەیلول ( سیبتێمبەر ) هەتا ،
کانونی یەکەم (دیسێمبر) لەمانگی ئازارەوە دەست بەژماردنیان بکەین ، کەمانگی یەکەمە واتاکەی دەبێتە مانگی ٧ و مانگی ١٠ ناوەکانیان وەکو خۆیان دەمێنێتەوە ، بەڵام تەرتیبەکانیان دەگۆڕێن بەپێجەوانەی واتاکەی .
لەسەرەتای کانونی دوەم زەوی ئەگاتە نزیکترین مەسافە لەگەڵ ڕۆژ کە ( ١٤٧،١) ملیۆن کیلۆمەترە، لەسەرەتای تەموز ئەگاتە درێژترین خاڵی رۆژ کە ( ١٥١،٧ ) ملیۆن کیلۆمەترە ،
کاتێک زەوی لەڕۆژ نزیک دەبێتەوە ، خێراییەکەی زیاد دەبێت و ئەگاتە ٣٠،٣ کیلۆمەتر لەجرکەیەکدا، کاتێک زەوی دور دەکەوێتەوە لەڕۆژ خێراییەکەی دەگاتە ٢٩،٣ کیلۆمەتر لەجرکەیەکدا .
((( تایبەتە بەماڵپەڕو یانەی کوردژینم )))
سەرجاوە
-------------
Deutsch-focus.de
Deutsch-word.de
ئامادەکار & وەرگێڕان
داوین
کاتتان شاد لەگەڵ ڕێزی
Dawin .


لهسهر هێڵ نییه
دهستهکانت خۆش بێت کاک داوینی ئازیز بۆ بابهتهکهت،،
بهخوا ههرچهند سهیری ئهم ساڵی 2012 ئهکهم پڕه له گۆڕانکاری..
سهرکهوتوو و تهمهن درێژ بیت..
لهسهر هێڵ نییه









دهست خۆش بێت بهرێزم بابهتێکی زۆر جوانه ههر بژیت

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه







سڵاو خوشکە گیان سۆزی :-
ڕاستە خوشکە گیان .... ئەخوازم کەژیانی بەڕێزیشت پڕ گۆڕانکاری ئاسودەیی بێت .......
خوشکە بەڕێزەکەم لەو گۆڕانکاریانە شاد بییت .... دەم بەخەندە بییت ..خۆش گوزەران بییت !! خوشکە گیان....
جارێکی ترلەپەروەردگارم ئە پاڕێمەوە ... کە خوشکی زێدە ئازیزم شاد بێت ....هەمیشە خەندە میوانی لێوەکانت بێت ....
ئاسودەبییت خوشکە گیان .
برای دورە ووڵاتت داوین .
زۆر سوپاس بۆ بەڕێز فریشتەی کورد :-
بەهیوای بەردەوامی بۆ بەڕێزتان ، سەرکەوتوبییت بەڕێزەکەم /
دەستەکانی بەڕێزیشت گوڵ بگرن ... بەڕێز جۆفین ...سەرکەوتوبییت ..... بەڕێزی لای داوین .
لهسهر هێڵ نییه