.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









مار ڕقی له سیره، سیریش له به‌رده‌م کونی مار ئه‌ڕوێت
ئافره‌ت گولى به‌هاره...جوانى جيهانه روحىژ يانه
گۆشتی لاڕانی خۆت بخۆ مننه‌تی قه‌ساب هه‌ڵمه‌گره
عه‌شق و خۆشه‌ویسی به هیزترین ده‌رمانه
ده‌بێ بژی بۆ نوسین نه‌ک بنوسی بۆ ژیان
نه‌بوونی ئازادی باشتره له‌وه‌ی زۆر بێ
سه‌بر تاله به‌لام به‌رهه‌مه‌كه‌ی شیرنه
باشترین به‌رنامه دارشتن بۆ داهاتوو
دۆم بێت و کڵاش بۆ خۆی دروست کات
راستگۆیی باشترین سیاسه‌ت
که‌ری دێزه حه‌ز به تۆپینی خۆی و زه‌ره‌ری ساحێبی ئه‌کات
دوو گا له دۆڵێکا ڕه‌نگی یه‌ک نه‌گرن خوی یه‌ک ئه‌گرن
مناڵی بچووکیش خه‌ونی گه‌وره ده‌بینێت
بووکێ له‌گه‌ڵ تۆمه خه‌سوو گوێت لێ بێ
خوا تا کێو نه‌بینێت به‌فری تێ ناکات
به‌قه‌د به‌ڕه‌ی خۆت پێ ڕابكێشه
دوای کڵاوی با بردوو مه‌که‌وه
ده‌نگی ده‌هۆڵ له دوور خۆشه
که جام پڕ بوو لێ ی ئه‌ڕ
سه‌رێکی هه‌یه‌و هه‌زار سه‌ودا
من ئه‌ڵێم نێره ئه‌و ئه‌ڵێت بیدۆشه
ده‌سته چه‌وره‌که‌ی خۆت به من مه‌سڕه
ئه‌یه‌وێت ماسی بگرێت و قاچیشی ته‌ڕ نه‌بێت
گه‌وره ئاو ئه‌ڕێژێ و بچوکیش قاچی تێوه‌ر ئه‌دات
هه‌موو گیانله‌به‌رێک گۆشتخۆره به‌س ناوی گورگ به‌ده
که‌چه‌ڵ که ده‌رمانکه‌ر بێت ده‌رمانی سه‌ری خۆی ئه‌کات
به‌ردێک نه‌زان بیخاته گۆمه‌وه به سه‌د دانـــــا ده‌رنایه‌ت
ئه‌وه‌ی که بۆ گوو که‌ر هه‌ڵ ئه‌که‌وێت بۆ ڕاوکه‌ر هه‌ڵ ناکه‌وێت
دار به ته‌وری وت گه‌ر کلکت له خۆم نه بوایه توانای بڕینمت نه
ئافره‌تی جوان گه‌وهه‌ره، ئافره‌تی به‌ریزو موحته‌ره‌میش گه‌نجیننه‌یه
خۆشه‌ویستی میوه‌ی هه‌موو وه‌رزیکه له‌به‌ر ده‌ستی هه‌مووان دایه
ئه گه ر هه موو زانا بوینایه ئه ی کێ گوێی لێمان بگرتایه؟
داری بن پته‌و له بای به هێز و دژوار ناترسێ
ئه وه ی پشتی ناحه ق بگرێت نۆکه‌ری زاڵمه
پێکه‌نین ، باشترین چه‌کی شه‌ره له دژی ژیان
ئه‌وه‌ی سمێڵی سوور بێت هه‌مزاغا نیه
تێکوشین به ته‌مای جیران هه‌ر ویشکه
له هه‌موو هه‌ورێک باران نابارێت
چه‌م بێ چه‌قه‌ڵ نابێت
له ئاوی خووڕ مه‌ترسه له ئاوی مه‌نگ بترسه
که گوورگ پیر بوو ئه‌بێت به مه‌خسه‌ره‌ی سه‌گان
پیاو به ته‌ماى دراوسێ بێت به‌بێ شێو سه‌رده‌نێته‌وه
ئەگەر جوتیار جوتیار بێ لەسەر شاخیش جووت دەکات
پێش ئەوەی بیر لەچاکە بکەیتەوە بەر لە خراپەکانت بکەوە
ده‌رزیه‌ک بکه به خۆتا ئنجا سوژنێک به خه‌ڵکى تردا
بیره‌وه‌ریش یادگاریه‌که و هه‌رگیز له بیر ناچێته‌وه
خزم ئەگەر گۆشتیش بخوات ئێسکت ناشکێنێت
که‌ره مه‌مره به‌هاره کورتانت بۆ دێت له شاره
له برسا بمری له گه‌ڵتا ئه‌گری ، نانت ناداتێ
نان ئه‌و نانه‌یه ئه‌مڕۆ له‌خوانه
که زۆر هات قه‌باڵه به‌تاڵه
ده‌ستی ماندوو له سه‌ر زگی تێره
مناڵی بچووکیش خه‌ونی گه‌وره ده‌بینێت
بزن بۆ شه‌وێکیش شوێنی خۆی خۆش ئه‌کات
له برسا بمری له گه‌ڵتا ئه‌گری نانت ناداتێ
درۆ بێ ده‌سه‌ڵاته هه‌موو که‌س پێی ئه وێرێ
ترێ له داری باش و کچ له دایکی باش هه‌لبژێره
که‌چه‌ڵ که ده‌رمانکه‌ر بێت ده‌رمانی سه‌ری خۆی ئه‌کات
جۆگه‌یه‌ک که ئاوی پێدا بروات زه‌حمه‌ته که وشك بێت
به‌رد له جێی خۆی سه‌نگینه
براده‌ری دڵسۆز ، ده‌رمانی ژیانه
کتێبی به نرخ له سامان باشتره
ئاگر به ئاوی پیسیش ده‌کوژێته وه
قسه یان له شێت ببیسه یان له مناڵ
بۆ خۆی ریشی نیه به کۆسه پێده که نێت
چه‌پڵه به یه‌ک ده‌ست لێ نادرێت
ساڵی خۆش له به‌هاره‌که‌یدا دیاره
گۆم تا قووڵ بێت مه‌له‌ی خۆشه
ئه‌گه‌ر گوڵ نیت دڕکیش مه
ئه‌وه‌نده مه‌ڵێ گوێت لێ نه‌گرن، ئه‌وه‌نده‌ش گوێ ڕامه‌گره سه‌رت بێته ژان
بناخه‌ی ژیان له به‌ردی کات دروست کراوه ، که‌واته کاتت به فیرۆ مه‌ده
ته‌شی ڕێس ته‌شی ڕێس بێت به کلکی که‌ریش بێت ئه‌ی ڕێسێت
خۆشه‌ویستی هونه‌رێکه ژن ده‌یزانێت و پیاو فێری ده‌بێت
به‌ختی له هه‌موو شتێکدا ڕه‌شه،ته‌نها له شووتی دا سپی یه
قومارچی دۆڕاو نه‌ڵێت به .. .....ه‌وه دڵی ئه‌ته‌قێ
با له هه‌ر کوێیه‌که‌وه بێت ئه‌و له‌وێ شه‌ن ئه‌کات
بزن بۆ شه‌وێکیش بێ، شوێنی خۆی خۆش ئه‌کات
بانگی محه‌ممه‌د به ئاشکرا خۆشه
ماڵی نه‌خۆری بۆ چه‌کمه سۆر
هه‌ر که‌س ده‌چێته قه‌بری خۆی
گه‌ر دوعاى که‌ر قبوڵ بوایه جــۆ ده‌باری
هێز له یه‌کگرتوویی و یه‌کڕیزی دایه
ده‌وڵه‌مه‌ند پیرۆزت بێت ،فه‌قیر له کوێت بوو؟
سه‌رکه‌وتن له ته‌بایی و یه‌کگرتووی دایه
هه‌وڵبده هه‌موو کاتێ دڵ خۆش و ده‌م به‌پیکه‌نین به
هه‌موو که‌س دوژمنه‌که‌ی به شه‌رخواز ده‌زانێ
هه‌موو كه‌س شايه‌نی ئه‌وه نيیه كه‌تؤ فٿرمێسكی بؤ برژێنی
ته‌نها که‌سانی دز و شه‌ڕانگێز ڕه‌خنه له یاسا ده‌گرن
ڕیوی نابێ له کاتی دادگایی کردنی مریشک ڕۆڵی دادوه‌ر ببی
ئه‌قل ده‌توانێت پاره دروست بكات به‌لام پاره ناتوانێت ئه‌قل دروست بكات
مرۆڤی کامڵ که‌سێکه که ژیانی خۆی به ده‌سته‌کانی خۆی دروست ده‌کات
دیکتاتۆڕ به‌که‌سێک ده‌ڵێن بۆ سێوێک دارێک له بن و ڕیشه‌وه ده‌ردێنێ
عاقل ئه‌وه‌ی که ده‌یزانی نایلیت، به‌لام ئه‌وه‌ی که ده‌یلێت ده‌یزانێت
ده‌توانی تاوانه‌کانی سه‌رده‌می لاوی له روخساری پیریدا ببینی
ئه‌وه‌ی سه‌بری هه‌بێ ده‌توانێ هه‌موو شتێك جێ به جێ كا
ناخۆشترین رۆژ ئه‌و رۆژه‌یه که خه‌نده‌ی تێدا نی یه
ژنی خراپ منداڵی ره سه نی لێ ناکه وێته وه
ئافره‌ت نمونه‌يى جوانى و ناسكى يه
نان بۆ نانه‌وا گۆشت بۆ قه‌س
مال بۆ خۆی نەبوو میوانیشی هاتە سەر
دێت و دەروات رۆژگار هەر دەمێنێت یادگار
ته‌مه‌ن میوانی ئازیزمه و خونچه‌ی ژینم ئه‌پێچته‌وه
ئه‌وه‌ی ده‌تگرێنێت دۆسته ، ئه‌وه‌ی که پێت پێ ئه‌که‌نێ دوژمنته
ئه‌وه‌ی له‌گه‌ل میله‌تی خۆی باش نابێت میلله‌تانی تریش باوه‌ڕی پێناکه‌ن
ژیان نرجی نی یه ته‌نها ئه‌وکاته نه‌بێ که‌شتێک هه‌بێ له پیناویدا تیبکۆشی
ئه گه ر جوتیار ، جوتیار بێت له سه ر شاخیش جووت ده‌کات
تووره بوون ره شه بایه که چرای بیرکردنه وه ده‌کوژێنێته وه
خۆشه‌ویستی میوه‌ی هه‌موو وه‌رزێکه و له‌به‌ر ده‌ستی هه‌موان دایه
ندی و بدی کورێکیان بوو له جیاتی ناو‌کی .... بڕی
مه‌ستی و ڕاستی
کای کۆن به‌با مه‌که
کاسه‌ی پڕ ئاشتی ماڵه
گۆزه‌ی تازه ئاوی خۆشه
ئه‌و ماسته بێ موو نی یه
به‌ری ڕۆژ به بێژنگ ناگیرێت
هه‌ر دووک جاشی ماکه‌رێکن
ئه‌وه‌ی به‌رز بفڕێت نزم ئه‌نیشێته‌وه
له کانی یه‌ک ئاوت خوارده‌وه لێڵی مه‌که
راستی ، یەک ریگای هەیە بەڵام چەوتی هەزار
دڵی ئافرەت وەكو عەمبەر وایە كەس بۆنەكەی نازانێ تاوەكو دەسووتێ
ئەگەر ئافرەتت هەڵبژارد بابە گوێیەكانی بێت نەوەك بەچاوەكانی
بروام كرد كه هیچ شتێك نیه به‌قه‌د بیركردنه‌وه ئازار كێش بێت
هه‌ولبده له یه‌ک کاتدا ته‌نها بیر له یه‌ك شت بکه‌ته‌وه
ئافره‌تی جاک و ته‌ندروستی پاک گه‌نجینه‌ی پیاوه
هه‌زار دۆست، قه‌ت کاری دوژمنێک ئه‌نجام ناده‌ن
مەیمون بۆ خۆی نەبوو سورێژەشی لێ هات
ئەوەی نیە لە مالان ئاگای نیە لە حاڵان
برادەری دلسۆز دەرمانی ژیانە
سوپاسی سەرەتا مەکە تا کۆتایی
شه‌ل نی یه پێ ی شکاوه
دەنگی دەهۆل لەدورەوە خۆشە
بەردی گەورە نیشانەی نەهاویشتنە
بەردی بچوک سەری گەورە دەشکێنێ
ئەگەر زگ برسی بوو چاو کوێر دەبێ
بە عارەبانە ناتوانین سەر کەوین بۆ ئاسمان
کوێر تا ئه‌مرێ به تامای دوو چاوی ساغه
له ئاش زۆری پێچووه ، له ڕێگا په‌له په‌لیه‌تی
ئاش له خه‌یاڵێک ، ئاشه‌وان له خه‌یاڵێک
تا خاوه‌ن ماڵ دزی گرت ، دز خاوه‌ن ماڵی گرت
مریشک هێلکه‌ی قازی کرد قنگی دڕا
ده‌وڵه‌مه‌ندی به دڵه به ماڵ نییه
تاخۆت دۆست نه‌بی ، كه‌س نابێ به‌دۆست
ئاغای گوندی رێی به گاوانی گوندی ده‌كه‌وێ
ئاردی بده ئاردبێژێ ، باهه‌ندێكیش بڕێژێ
ئیشی به پینه و په‌ڕۆ هه‌ر ده‌گاته نیوه‌ڕۆ
بار به لاباران قه‌ت ناگاته هه‌واران
ئه‌گه‌ر بووی به میر ، خوا نه‌كه‌ی له بیر
ئه‌وه‌ی له به‌ر چاوانه ، له به‌ر دڵانه
گه‌وره‌یی به عه‌قڵه به ساڵ
دنیا بۆ پیاو زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌که، بۆ ژن زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ک دنیایه‌که
ئه‌گه‌ر بته‌وێت له‌ناو سواران دیار بیت وڵاغت تێر جۆكه
لە سەر رێگای لا بدەی درک لە پێت رادەچێت
ئه‌وه‌ی به‌بڵندان بڕوانی ، به نه‌ویاندا ده‌كه‌وێ
ئەنگوستەک شەرح بیبرێ خوێنی لێ نایێ
ڕێوی له کونی خۆی هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه گه‌ڕ ئه‌بێت
ئه‌و باوکه‌ی مه‌له‌وان بوو کوڕه‌که‌ی ئاو بردی
قه‌رز دوو ماڵ ئاوه‌دان ئه‌کاته‌وه
ئەوەی ناو‌کی بوێ دەبێ توێکل بشکێنێ
ئه‌و كه‌سه ژیره ، پیری له
له بخۆر مه‌ترسه له نه‌خۆر بترسه
هه‌موو که‌س له شه‌ڕواڵی خۆی دا پیاوه
سه‌ری له به‌ر هه‌تاو سپی نه‌کردووه
نان خۆر‌ت بمرێ به‌س مشور خۆر‌ت نه‌مرێ
کا هی خۆت نه‌بوو کادێنه‌که هی خۆت بوو
تف هه‌ڵده ناو چه‌وانی خۆت ئه‌گرێته‌وه
مریشک هێلکه‌ش ئه‌کات و جیقنهش ئه‌کات
به قه‌د به‌ڕه‌که‌ی خۆت قاچ ڕاکێشه
له کاتی ڕاوا نه‌بێت گووی نایه‌ت
ده‌ریا به ده‌می سه‌گ گڵاو نابێت
دوو پشکه له‌خۆی به‌شکه
بۆ ڕیش جوو سمێڵیشی دانا
کێ ده‌یکا و کێ ده‌ی خوا
هه‌ر که‌س به لێفه‌ی خۆی بنوێ
برسێتی ڕه‌گی هاری به‌ده‌مه‌وه‌یه
به به‌ردێک دوو چۆله‌که‌ی کوشت
ماسی له به‌حرا سه‌ودا ناکرێت
ماڵی قه‌ڵب سه‌ر با خاوه‌نێتی
هه‌موو شتێک به خوێ ، خوێش به مانا
قسه له دوای حه وت کێو ئه گاته وه به خێو
مرۆڤی خۆشباوه‌ڕ وه‌ک ئینسانی دز وایه، هه‌موو شتێک به ساده‌یی ده‌گرێ
له دڵه‌وه بڵێ و هه‌موو شتێک له گۆشه‌نیگای بهرانبهرهکهتهوه بڕوابه
هاوڕێیه‌تی حه‌سود مه‌که نه‌وه‌ک به ئاگری حهسودیهکهی بتسوتێنێ
هه‌ر تاوانێک شتێک له‌دوای خۆی جێدێڵێ ، بۆ دۆزینه‌وه‌ی
گۆڕینی فرمێسکی خه‌ڵکی بۆ شادی ، باشترین به‌خته‌وه‌رییه
پیاوی زانا هه‌میشه که‌سێکه که بیه‌وێ شتێک فێر بێت
ئه‌گه‌ر تواناشت هه‌بێت زۆرداری له خه‌ڵک مه‌که
بیر له ژیان بکه‌نه‌وه به‌لام خه‌می بۆ مه‌خۆن
پێکه‌نین باشترین چه‌کی شه‌ڕه له دژی ژیان
عه‌شق و خۆشه‌ویستی باشترین ده‌رمان
ئیمان سه‌برو لێبوردنه
به‌رده‌ام له‌دووای فێربوون به
گیا له‌سه‌ر بنجی خۆی ئه‌ڕوێته‌وه
سه‌فه‌رو مه‌عامه‌له سه‌نگی مه‌حه‌که
هیچ ڕۆژیک له ئه‌مڕۆ به نرخ تر نییه
که‌ڵه‌شێریش نه‌بێت ڕۆژ ئه‌بێته‌وه
پێڵاو که کۆن بوو پینه و په رۆ بێ سوده
دیوار له گه‌ڵ تۆمه و پاسار گوێت لێ بێت
زۆر کارى گه‌وره هه‌یه پیاوى بچوک ده‌یکات
دوعا بۆ ئه‌و سفره‌یه بكه ، كه نانی لێ ئه‌خۆی
بۆ ئیشی بچوك ، قه‌ت تێمه‌كۆشه
گۆم هه‌تا قووڵ بێ بۆ مه‌له خۆشه
................
ئه‌گه‌ر قسه‌ی حه‌ق له من ده‌پرسی
تێر ئاگای نییه هه‌رگیز له برسی
.............
به‌و كه‌سه ده‌ڵێن عاقڵ و وشیار
دو جار له جێیه‌ك پێوه‌ی نه‌دا مار
..............
ئاوری بن كایه ، بۆسۆی لێنایه
دزی خۆماڵی له گرتن نایه
...........
ئه‌گه‌ر بكه‌ویه به‌ر هه‌ڵمه‌تی شێر
قه‌ت په‌نا نه‌به‌ی بۆ ڕێوی ب
وه‌ختێك ئه‌زانی مانای حه‌وسه‌له
به كه‌وچكه ئاوی نه‌كه‌ویه مه‌له
...............
میوان نایه‌وێ سفره‌ت ڕه‌نگین بێ
نانت جۆیین بێ و خوڵقت گه‌نمین بێ
..........
بۆ ئه‌م نه‌زیلـه‌ش گوێ ڕابدێره
چێشتی پڕ كابان، بێخوێ یا سوێره
.............
كه‌سێ نه‌گبه‌تی بێته سه‌ر شانی
په‌ڵووڵه بخوات ، ده‌شكێ ددانی
...........
حه‌زده‌كه‌ی دوور بی له گێره و كێشه
به قه‌د به‌ڕه‌ی خۆت پێ ڕاب
ئیش به‌بێ زه‌حمه‌ت مه‌حاڵه بوونی
پیاو ماسی بگرێ، ته‌ڕ ده‌بێ قوونی
...........
ئاوت خوارده‌وه جارێك له كانی
به‌ردی تێ مه‌خه، خۆ تۆ ئینسانی
..........
پیاو به خزم و دۆست ده‌بێ كۆڵه‌وار
ناقه‌ڵشێ ، هۆره له خۆی نه‌بێ دار
...........
له گه‌ڵ ئه‌م بیر‌و باوه‌ڕه چۆنی؟
ده‌ڵێن چێشتی خۆش دیاره به بۆنی
........
دار وشك ده‌بێ به ئاواتی باز
جارێك له سه‌ری بخوێنێ ئاو
بیستوومه پارو له زار بكه‌وێ
بۆ كۆش چاكتره، نه‌ك ئێره‌و ئه‌وێ
.............
دوو ڕوو هه‌روایه پیشه و ڕه‌فتاری
هه‌م له ناڵ ئه‌دات، هه‌م له بزماری
............
له قه‌دیمه‌وه ئه‌م قسه قاوه
” كوێر هه‌تا ده‌مرێ، به‌ته‌مای چاوه”
...........
چكۆله‌ترین كرده‌وه‌ی ئینسان
له سه‌د قسه‌ی زل باشتره دیسان
.........
بچۆره جێیه‌ك هیچ كه‌س نهتناسێ
خۆت هه‌ڵبكێشه پڕ به كر
له شار و لادێ ئه‌م نه‌قڵه باوه
گیای شین به جێگای سه‌خته‌وه ماوه
.........
ڕه‌نگه ده‌رنه‌چی له ئیمتیحانم
ئه‌گه‌ر عه‌یبی تۆ ته‌واو بزانم
..........
عه‌یبه‌كانی خۆت بێته به‌ر چاوی
ڕه‌وا نابینی به كه‌س به‌د ناوی
..........
مه‌شهووره ده‌ڵێن خزم به ددان
گۆشتیشت بخوا، ناشكێنێ ئێسقان
...........
هه‌ر خوویه‌ك مرۆ گرتی به شیری
بۆی ته‌رك نابێ زه‌مانی پی
ئه‌مه‌ش فه‌رموده‌ی قه‌دیمیه‌كانه
به‌رد له جێگای خۆی قورس و گرانه
.............
قه‌دیمی ده‌ڵێن بۆ ده‌سته‌وستان
هیچ فه‌رقی نییه گه‌رمێن و كوێستان
..................
برا گیان هێشتا ئه‌سپ نه‌كڕاوه
ئاخوڕ هه‌ڵبه‌ستن، خه‌یاڵی خاوه
.................
گۆشتخۆرن هه‌موو ده‌عبای ئه‌م ناوه
كه‌چی هه‌ر ناوی گورگ به‌دناوه
................
قه‌ت له شوێن چووان نه‌چیه‌وه چاكه
به‌س لێرو له‌وێ كای كۆن به با
ئاو بتبا مه‌چۆ سه‌ر پردی نامه‌رد
چش با بخنكێی به سه‌د ئێش و ده‌رد
...............
په‌سندتر بووه چ ئێستا، چ زوو
ڕێوی گه‌ڕیده له شێری نووستوو
..............
شوان ده‌ڵێن شوانیی پێ ئیفتیخاره
نانچنینه‌وه‌ی لا عه‌یب و عاره
..............
وه‌ك فه‌رمویانه پیاوانی حاڵی
قه‌ت بۆ گا نابێ گوێلـكی خۆماڵی
..............
پهندێكیتریش هه‌یه له‌م باره
ده‌ڵێن گای جووتی، به گوێلـكی دیا
مریشك بۆ خۆی وه‌سه‌ر نه‌كا خۆڵ
ناكری به سه‌ریا به هیچ شان و قۆڵ
..........
سه‌رباری خه‌ڵكه ته‌نبه‌ڵی بێخێر
ده‌ستی ماندووه له‌سه‌ر زگی تێر
..........
ئه‌و ڕۆژه هه‌ر دێ سه‌ركه‌وی له كه‌ل
به‌و مه‌رجه به‌جێ نه‌مێنی له گه‌ل
...........
وا مه‌شهوره شوان هه‌تا بخه‌وێ
مه‌ڕه‌كه‌ی زیاتر لێ دوور ئه‌كه‌وێ
...........
نانێ ڕۆژ په‌یدا بكه و نانێ شه‌و
هه‌ڵمه‌گره هه‌رگیز منه‌ت له‌م
وتیان پشیلـه، گووت به ده‌رمانه
دایپۆشی به خۆڵ ئه‌و بێویژدانه
..........
نه‌مدیوه له ئاش گه‌رمتر كاسه
مه‌گه‌ر له‌ژێریا هه‌بێ نیوكاسه
...........
ڕێژنه بارانه یا ڕه‌شه‌بایه
هه‌ر عومری به‌فر به بای فه‌نایه
..........
هه‌ڵه و له‌بیرچوون جار و بارێكه
ده‌ڵێن هه‌ر عه قڵه‌ی له خه‌سارێكه
.........
دۆستت تا نه‌بێ وه‌ك خۆت دڵ به كوڵ
بۆی هه‌ڵمه‌ڕێژه خێرا كیسه‌ی دڵ
گێره چۆن ده‌كرێ به بزن، هه‌ژار؟
گا جووتی ده‌و ێ و پیاوی كۆنه‌كار
........
منه‌ت له‌م و له‌و مه‌كێشه دهمچهوت
پوڵ بده و مه‌لا ده‌ركه له مزگه‌وت
........
هه‌ڵه چاوپۆشی لێ ده‌كرێ، به‌ڵام
جارێك و دوو جار، نه‌كو به‌رده‌وام
...........
خۆی له‌بۆ ڕاوچی ده‌كووژێ تاژی
تا كه‌رێ نه‌بێ ، عاقڵێ ناژی
.........
به تووند و تیژی كار نابێ مه‌یسه‌ر
مار به قسه‌ی خۆش له كون دێته
شوێن بۆ سه‌ر پیشه‌ی خۆی ده‌چێته‌وه
گیا له سه‌ر پنجی خۆی ده‌ڕوێته‌وه
................
ڕووبه‌ڕوو ده‌بی له گه‌ڵ ژینی تاڵ
چونكی به خه‌یاڵ كه‌س نه‌بووه به ماڵ
.............
پشیلـه ده‌می بۆ دووگ نه‌ده‌چوو
ده‌یگوت پێم ناخورێ، چه‌ند سوێره په‌ككو
..............
سه‌گ ئه‌گه‌ر نه‌مرێ له قه‌سابخانه
لێی زایه ده‌بێ ئه‌و عومره جوانه
...........
بر ا وا چاكه نه‌یكه‌یه لایی
برامان برایی، كیسه‌مان جیای
كاكه زۆر بۆ لای خۆتی مه‌تاشه
نه شیش بسووتێ، نه كه‌باب باشه
...............
مار خۆشی نه‌هات له سیری بێعار
له‌به‌ر كونه‌كه‌ی شین ده‌بوو به بار
..........
ئه‌و كه‌سه‌ی ڕاسته و حیسابی پاكه
له حیسابكێشان بێ ترس و باكه
.............
له چاكه‌ی كه‌می زاڵم مه‌تۆره
موویه‌ك له به‌راز بێته‌وه زۆره
...........
ناشكوری مه‌كه به‌م به‌شه كاكه
له قوڕ ئه‌وه‌نده تۆز هه‌ستێ
مه‌شهوره بزن بۆ تاقه شه‌وێ
جێگای خۆش ده‌كا له كوێ وه‌ركه‌وێ
...........
خۆت لێ نه‌گۆڕێ گه‌ر بوویته گه‌وره
مه‌شهوره دنیا به پێچ و ده‌وره
..........
پیاو كارێك بكا كه پێی بوه‌ستێ
دوو شوتی هه‌ڵناگیرێ به ده‌ستێ
...........
گه‌ر به درۆزن ناوبانگت ڕۆیی
بێنرخی له‌لای بێگانه و خۆیی
........
به‌و كه‌سه ده‌كرێ بڕوا و مه‌تمانه
پابه‌ندی وه‌فاو عه‌هدو په‌یم
سوور نه‌بی له‌سه‌ر وه‌عده و به‌ڵێنی
گه‌نجی دونیات بێ، پووشێك ناهێنی
.............
ئه‌وه‌ی له پووشێك نه‌كۆڵێته‌وه
لۆده كای به‌رن، ناپرسێته‌وه
............
به‌س له‌مه زیاتر خۆت گێل و كه‌ڕ كه
ئه‌و ماسته بێ موو نییه، باوه‌ڕكه
...........
خۆشباوه‌ڕ نه‌بی به‌و حه‌دده چاكه
ئه‌و هه‌ویره ئاو زۆر ده‌با كاكه
.........
قه‌ل ئه‌ڵێن لاسای كه‌وی كرده‌وه
ڕۆینه‌كه‌ی خۆیشی له‌بیر برد
قه‌ت مه‌ڵێ بوومان، بێژه هه‌مانه!
نان ئه‌و نانه‌یه ئه‌مڕۆ له خوانه
.........
ئه‌و كه‌سه دۆستی گیانیگیانیته
هاوڕێی نه‌بوونی و لێقه‌وماویته
..........
كێ باسی خه‌ڵكی كرد به‌لاته‌وه
بۆ ئه‌وان قسه‌ی تۆش ئه‌باته‌وه
..........
پرس و ڕات نه‌بێ، ئیشت له پاشه
سه‌ری بێده‌لاك نه‌تاشی باشه
...........
تا ئه‌و نه‌سووتێ بۆ تۆ هه‌ناوی
هه‌ڵمه‌قرچێنه جه‌رگت له
به كاكه ، كاكه هات به لامه‌وه
بوو به سوججه‌مار، دای به پامه‌وه
.............
وایان فه‌رمووه قه‌دیمی دڵپاك
سوار هه‌تا نه‌گڵی، نابێ به سوارچاك
..................
له به‌ردیان پرسی بۆچی وا ڕه‌قی؟
گوتی به‌ردم دی زۆر به دڵڕه‌قی
.................
شایی نه‌كراوه، ده‌هۆڵ ته‌قه‌ی دێ
به‌ن نه‌ڕێسراوه، جۆڵا شه‌قه‌ی دێ
................
شه‌ڕنه‌كه‌ر پیشه‌ی زوو دانیشتنه
به‌ردی زل به‌ڵگه‌ی نههاوی
هێندێ كه‌س ئازا‌و ڕژدن له شه‌ڕێ
هه‌تاكوو لێیان وه‌ڕاست ده‌گه‌ڕێ
...............
عه‌تر ده‌بێ خۆی بۆن بدا كاكه
نه‌ك عه‌تار بڵێ زۆر عه‌تری چاكه
..............
سا بێ سكی خۆت مه‌دڕه له داخا
كێ مرد و كێی‌تر ما له وه‌جاخا
..............
كه‌سێ خۆی له‌لا گه‌وره و گرانه
نه‌چێته پێستی خه‌ڵكه‌وه جوانه
..............
هه‌موو كه‌س نه‌كا به‌م په‌نده بڕوا
هه‌چی با هێنای، هه‌ر به با ئه
مه‌یهاوێ سه‌ر من هه‌رچی خه‌تایه
ده‌ستێك به‌ته‌نیا ته‌قه‌ی لێنایه
..........
خه‌یاڵ خه‌زێنه‌ی به كه‌س نه‌داوه
زێڕ بۆ دینه‌وه ، خه‌یاڵپڵاوه
..........
كه‌ری دێزه ده‌كا حه‌ز به تۆپینێ
تاكوو خاوه‌نی زه‌ره‌ر ببینێ
...........
نه‌سیحه‌ت ناچێ به مێشكی كه‌ردا
كێ دیویه بزمار بڕوا به به‌رددا؟
...........
به‌سمان به‌سه‌ردا لێده گیزو فیز!
پێوه‌دان خۆشه نه‌وه‌ك ویزه
ئه‌مه‌ش نه‌قڵێكی له‌مێژ و كۆنه
پاداران بگره ، بێ پا ئێخۆنه
..........
له ترس و خۆفی ماری به‌دكردار
له په‌نا ئاور خۆم داوه حه‌شار
...........
خۆشیم نه‌دیوه له‌م ڕۆژگاره
وه‌تی هه‌م، ئیمسال خۆزگه‌م به پاره
..........
ده‌ستی ته‌ماحت هێنده پان مه‌كه
خاوه‌نی كه‌ره‌م په‌شێمان مه‌كه
.........
ژووشك به فه‌رخه‌ی خۆی ده‌ڵێ ڕۆڵه
بێچووی كێ به‌قه‌ت تۆ نه‌رم و ن
ئه‌گه‌ر ناتخورێ تۆ بنی ڕانی
چیته له ماندوونه‌بوونی شوانی؟
........
له چاوی خۆتا نابینی گاسن
سووژن ده‌بینی له‌نێو چاوی من
........
كه‌چه‌ڵ ده‌رمانكه‌ر بوایه بێگومان
له پێشا سه‌ری خۆی ده‌كرد ده‌رمان
...........
ئه‌گه‌ر لێگه‌ڕێ شۆفاری به‌دفه‌ڕ
ئاو ده‌خواته‌وه گورگ له‌گه‌ڵ مه‌ڕ
.........
وتیان به ڕێوی شاهیدت كێیه؟
وتی كلـكی خۆم، باوه‌ڕم پێی
كاری چاكه هه‌رگیز وون نابێت
قسه‌ی زۆر بكڕه و كه‌میش بفرۆشه
براده‌ری دلسۆز ده‌رمانی ژیانه
نهێنی سه‌رکه‌وتن له خۆراگری دایه
یاسا نیشانه و به‌ڵگه‌ی بوونی عه‌قڵه
ژنان شمشێر بە هەناسەكانیان هەڵدەگرن
حه‌سانه‌وه‌ی باش له خۆراکی باش باشتره
به‌های ئاو کاتێک ده‌رده‌که‌وێ که کانیاوه‌کان ووشک بن
ئه‌گه‌ر مزگێنیه‌کت بۆ که‌سێک پێیه ، په‌له بکه له گوتنی
به‌خته‌وه‌ری له‌وه دایه سنووری هه‌موو شتێک بزانین و ڕێزی ل
کاری ئه‌مڕۆ مه‌خه‌ره سبه‌ی
کراسم جا‌و بێ ، مێردم لاو بێ
سه‌لکی سیری یان قنچکی پیازی
ئاسنگه‌ر له په‌نجه کانی را دیاره
رۆژ له زستان خۆشه ویست ده بێت
له ده‌رگای هه‌ر که‌سێکت دا له ده‌رگات ئه‌ده‌نه‌و


له‌سه‌ر هێڵ نییه









دەستەکانت خۆش بەڕێزم هیوای بەردەوامیت بۆ ئەخوازم ، هەر بژیت گیان .
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌کانت خۆشبێت له یه‌که‌م پهیامتدا کۆمه‌ڵه وته‌یه‌کی زۆر جوانت داناوه
هیوادارم هه‌ر به‌رده‌وامیت له بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌تی جوان

له‌سه‌ر هێڵ نییه




dastakant xoshbet
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dast xosh nmwnat har zor biyt 
له‌سه‌ر هێڵ نییه



سوپاس بۆ هە م‌و تان هاوریان
له‌سه‌ر هێڵ نییه