.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه













توێژەرێكی (ئەمەریكا)ـیی توانی گۆشتێك بەرهەم بهێنێت كە بنەمایەكی ڕووەكیی هەیە و، تامەكەیشی زۆر بە گۆشتی ئاژەڵ دەچێت.
پێشبینی كراوە تا ساڵی 2050ـدا ڕێژەی خواردنی گۆشت لە جیهاندا بگاتە دوو بەرانبەری ڕێژەی ئێستا و، ئەو شێوازە نوێیەی بەرهەمهێنانی گۆشت دەتوانێت باشتر پێویستییە پڕۆتۆیینییەكانی دانیشتوانی جیهان دابین بكات و، هەنگاوێكی گرنگە لەڕووی ڕێگەگرتن لەو نەخۆشییانەی بە هۆی خواردنی زۆری جۆرەكانی گۆشت دێنە كایەوە.
(پاتریك براون) پسپۆڕی بایۆلۆژیی مۆلۆكولی زانكۆی (ستانفۆرد) پێی وایە: “دەكرێ لە ڕێگەی بەكارهێنانی ماددەی ڕووەكی زۆر و هەرزان كە لە دەورووبەرماندا زۆریشە، خۆراكێكی پڕوزە و تژی لە (پرۆتێین)ـەوە بەرهەم بهێنرێت كە لە ڕووی شێوە و تامیشەوە هاوشێوەی گۆشتی ئاژەڵ بێت”. 
بە پێی ڕاپۆرتی (دێیلی نیوز)ـەوە ئەو توێژەرە هەوڵەكانی خۆی لەسەر نەهێشتنی پێویستی بە بەكارهێنانی گۆشتی ئاژەڵدا چڕ كردووتەوە.
بە لەبەرچاوگرتنی مەیلی زۆری مرۆڤ بە خواردنی گۆشت، لە داهاتوویەكی نزیكدا كارەساتێكی ژینگەیی ڕوو دەدات، چونكە بەرهەمهێنانی ئاژەڵی زۆر پێویستیی بە لەوڕگەی زۆرتر
سەرەڕای ئەوەیش دابەزینی بەخێوكردنی ئاژەڵ یارمەتیدەرە بۆ كەمتر گواستنەوەی نەخۆشییە هاوبەشەكانی نێوان ماڵات و مرۆڤ.
پێشتریش توێژینەوەیەك لەبارەی بەرهەمهێنانی گۆشتی ئاژەڵ لە تاقیگەكاندا ئەنجام درا.
(مارك پێست) توێژەری زانكۆی (ئایندهۆڤێن)ـی هۆلەندا لەو بارەیەدا دەڵێت: “ئەو شێوازە كە لەسەر بنەمای تەكنیكی خانە بنەڕەتییەكاندا بۆ گەشەكردنی ئەندامە جێگرەكان یان دروستكردنی شانە مرۆییەكان لە تاقیگەدا بوو، تێچوونێكی زۆری هەیە و شێوازێكی گۆنجاو بۆ بەرهەمهێنانی ڕێژەیەكی زۆری گۆشت نییە”.
شێوازی توێژەرە (ئەمەریكا)ـییەكە بە بەراورد لەگەڵ ئایدیاكانی دیكەدا تێچوونێكی كەمتری هەیە و گۆنجاوترە و ئەگەر تامێكی باشیشی هەبێت دەكرێ بریتێكی گۆنجاو بۆ گۆشتی ئاژەڵ بێت.
ئەو جۆرە گۆشتە لەوانەیە تا كۆتایی ئەمساڵدا بخرێتە بازاڕەوە.
ههولێر


لهسهر هێڵ نییه







شتى وا ده كه ن هههههههههه كوشت له روه ك ههههههههه
ده ستت خوش بيت
لهسهر هێڵ نییه