.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1





تكایه هاوكاریم بكه‌ن پێویستم به‌م ڕاپۆرتانه‌یه (1-خانه. 2-دیواری خانه - 3-شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده . سوپاسی هاوكاریتان ده‌كه‌م .

له‌سه‌ر هێڵ نییه



فةرموو بةريز هيوادارم سودى هةبى.
خانە (بە ئینگلیزی: Cell) یەکەی پێکھاتن و فرمانی سەرەکی ھەموو لەشی زیندەوەرانانە. بچووکترین زیندەوەرە لە ژیاندا کە وەک شتێکی زیندوو ھەژمار بکرێت و زۆر کاتیش بە بەردی دروستکردنی ژیان ناسراوە. چەند گیانلەبەرێک، وەک زۆربەی باکتریا، یەکخانەیین (تەنھا لە یەک خانە بێکھاتوون). گیانلەبەرانی دیکە، وەک مرۆڤ، فرەخانەیین. (مرۆڤ نزیکەی ١٠ ترلیۆن یان ١٠١٤ خانەی ھەیە، خانەیەکی نموونەیی گەورەیی ١٠ میکرۆمەترە µm، کێشی خانەیەکی نموونەییش ١ نانۆگرامە. گەورەتریم خانەی زانراو ھێلکەی پیت نەکراوی وشترمرغە (نەعامە). خانە لەلایەن ڕۆبەرت هووکەوە دۆزرایەوە.
بیردۆزی خانە (بە ئینگلیزی: Cell Theory) نزیکەی (١٥٠) ساڵ تێپەڕی پێش ئەوەی زانایان دەست بکەن بە ڕێکخستنی تێبینیەکانیان ، ئەو تێبینیانەی ڕۆبەرت هووک و ڤان لیڤینهۆک دەستیان پێ‌کردبوو لە بیردۆزێکی یەکگرتوودا کە ناوی نرا بیردۆزی خانە.
ئەم بیردۆزە سێ بەند لە خۆ دەگرێت کە ئەمانەن :
هەموو زیندەوەران لە خانەیەک یان زیاتر پێکهاتوون.
خانەکان یەکەی پێکهاتن و فەرمانی بنچینەین لە زیندەوەراندا.
خانەکان تەنها لە دابەشبوونی ئەو خانانەوە پەدا دەبن کە پێشتر هەبوون.
دەمارە خانە لە سێ بەشی سەرەکی پێک دێت:
لەشە خانە (Cell Body): کە ناووکی دەمارە خانە و هەموو ئەندامۆچکەکانی تێدایە.
لق و پۆپەکان (Denderites): دەرپەڕیوی خانەیین بە پەردە داپۆشراون لە لەشی خانەوە بە ئاستەی جیاواز درێژ دەبنەوە، هەروەها کارتێکەرەکان لەدەمارە خانەوە یان لە خانەی ترەوە وەردەگرن و دەیانگوازنەوە بە ئاراستەی لەشی خانەکە.
تەوەرە (Axon): کە ئاسایی دەرپەریوێکی خانەیی درێژە بە پەردە داپۆشراوە، دەمارە راگەیاندن بۆ دوور لە لەشی خانەکە دەگوازێتەوە لەسەر شێوەی راگەیاندنی کارەبایی کە ناو دەبرێت بە ئەرکی کار (Action Potential).
لەوانەیە دەمارە خانە تەنها یەک تەوەرەی هەبێت یان چەند تەوەرەی لقداری هەبێت کە بەچەند خانەی دیکە دەگەن، کۆتایی جەمسەری تەوەرە (Action terminal) لە لقەکان دێت کە ناو دەبرێن بە دەمارە کۆتاییەکان، کە ئەم کۆتاییانە بە دەمارە خانەی دیکەوە یان بە خانەی وەڵامدەرەوەی وەکوو ماسوولکە خانە یان رژێنە خانە دەگەن.
چینێکی چەوریی تەوەرەی زۆر لە دەمارە خانەکان دادەپۆشێت کە ناو دەبرێت بە بەرگی مایلینی. ئەم بەرگەش تەوەرە دادەبڕێت هەروەکو چۆن بەرگێکی لاستیکی تەلێکی کارەبایی دادەبڕێت، هەروەها گواستنەوەی
شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده چییه؟
شێرپه‌نجه له گه‌ده‌دا, ئاکامی گۆڕانکاریی خانه‌کانی لینجه‌په‌رده‌ی گه‌ده‌یه. له ماوه‌ی ئه‌م 40 سالآنه‌ی دواییدا, شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده زۆر نائاساییتر بووه. چه‌ندیی ڕووداوه‌کان له سێ به‌شدا دوو به‌ش که‌می کردووه. ئه‌و به‌شه گه‌وره‌یه‌ی که که‌می کردووه له ناو ژناندایه.
له‌به‌رچی مرۆڤ شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده‌ی تووش ده‌بێ؟
له لینجه‌په‌رده‌ی زگه‌وه شێرپه‌نجه به‌ده‌ر ده‌که‌وێ.
هۆیه‌کانی شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده, تا ئێستاش گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌کرێ. به‌شێک له نه‌خۆشییه‌کان له گه‌ده‌دا, له‌وانه‌یه ببنه هۆی په‌ره‌سه‌ندنی شێرپه‌نجه, بۆ نموونه هه‌وکردنی درێژخایه‌نی گه‌ده یاخود برین له گه‌ده‌دا. باکتریاکانی برینی زگ, هێلیۆباکتێر, کار ده‌کاته سه‌ر گه‌شه‌سه‌ندنی به‌شێک له چه‌شنی شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده. هه‌روه‌ها هه‌ندێک له کنێتی (ویراسی)ش وێده‌چێ ڕۆڵیان هه‌بێ. له کۆتاییدا, هیچ جۆره گومان و دوودڵییه‌ک نییه, که فاکته‌ره‌کانی ژینگه - له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه جگه‌ره‌کێشان و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و شتانه‌ی ئێمه ده‌یان خۆین و ده‌یان خۆینه‌وه - ئه‌رکێکی گرنگیان هه‌یه. پیاو باوه‌ڕی وایه که شیر, سه‌وزه‌واتی تازه, ڤیتامیناتی (C) و خواردنی به‌ستراو مه‌ترسی که‌م ده‌که‌نه‌وه, له کاتێکدا ماسیی خوێ پێوه‌کراو, گۆشتی خوێ پێوه‌کراو و سه‌وزه‌واتی زه‌ریایی کرداری پێچه‌وانه‌یان ده‌بێ.
چۆن هه‌ست به نه‌خۆشییه‌که ده‌کرێ؟
ته‌نها لوویه‌ک له گه‌ده‌دا, هه‌ر خۆی هیچ دیارده‌یه‌کی نه‌خۆشییه‌که نادا, به‌لآم ئه‌و ئاڵۆزییانه‌ی به‌دوای تهڕایىى نه‌خۆشییه‌که‌دا دێن ده‌بنه ئه‌و هۆیه. له‌وانه‌یه ببێته هۆی خوێن له‌به‌ر ڕۆیشتن, که وه‌کوو له شێوه‌ی ڕشانه‌وه له‌گه‌ڵ خوێن یاخود بوونی خوێن له پیساییدا. له‌وانه‌یه هه‌ر ڕشانه‌وه‌که بێت, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خواردن ڕێڕه‌وی ئازادی نییه بۆ سیسته‌می ڕیخۆڵه, یاخود ژان هۆی ئه‌وه‌یه که لووه‌که له ڕێگای گه‌ده‌وه په‌ره‌ی سه‌ندووه. به هه‌مان شێوه‌ی شێرپه‌نجه له سورێنچکدا, به داخه‌وه که زۆر وه‌ختی ده‌وێ, هه‌تا نیو ساڵ, تا ئه‌و کاته‌ی نیشانه‌ی نه‌خۆشییه‌که ده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ی که پیاو په‌یوه‌ندی به دوکتۆرێکهوه بکات و لێی بکۆڵرێته‌وه. له‌وانه‌یه کاریگه‌ر بووبێ.
ڕێنماییی باش
ئه‌گه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه بچووکترین شکت هه‌یه, یاخود ڕشانه‌وه‌ت ده‌بێ, ئه‌و دیاردانه‌ی که له سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان بۆ کرا, پێویسته به‌زوویی بچیته لای دوکتۆر بۆ لێکۆڵینه‌وه.
چۆن پزیشک دیاریکردنی شێرپه‌نجه له گه‌ده‌دا ده‌ستنیشان ده‌کات؟
پشکنینی شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده بریتییه له لێکۆڵینه‌وه‌ی تیشکی گاما (X), به‌لآم له سه‌ره‌تادا و یه‌که‌م شت پشکنینی ناو زگ له ڕێگای سۆنده به تیشکی گاما-وه (Gastroskopi), ئه‌و کاته دوکتۆر ته‌ماشای گه‌ده ده‌کات و له لووه‌که نموونه‌یه‌ک وه‌رده‌گرێ بۆ ئه‌وه‌ی به زه‌ڕه‌بین (Mikroskop) سه‌یری بکات.
چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده‌دا ده‌کرێ؟
مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ئه‌م نه‌خۆشییه‌دا له نه‌شته‌رگه‌ری پێک دێ و هه‌رچه‌ند نه‌خۆشییه‌که زووتر په‌ی پێ ببردرێ, به‌خت گه‌وره‌تر ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی جاران بگه‌ڕێیته‌وه. به داخه‌وه زۆر که‌س گه‌لێک دره‌نگ داوای یارمه‌تی له دوکتۆر ده‌که‌ن و ئه‌وه‌ش کار ده‌کاته سه‌ر بوواری چاره‌سه‌رکردن.
به‌شێک له مرۆڤه‌کان به ناسینی نه‌خۆشییه‌کانیان, پشکنینی ناو زگیان له ڕێگای سۆنده‌وه به تیشکی گاما بۆ ده‌کرێ, که مه‌ترسیی په‌ره‌سه‌ندنی شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده‌یان لێ بکرێ
خواردنی خێرا هۆكاره بۆ تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده
خواردنی خێرا هۆكاره بۆ تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده
جوناسان شام مامۆستای زانكۆی هۆنگ كۆنگ بوونی خواردنگه‌ی سه‌فه‌ری به‌شێوه خۆرئاوایهكهی به‌هۆكارێك وه‌سف كرد بۆ تووشبوون به‌نه‌خۆشی شێربه‌نجه‌ی قۆڵۆن و گه‌ده.
جوناسان شام كهپسپۆری تایبه‌ته به‌نه‌خۆشیه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده روونیكرده‌وه، ئه‌و خواردنگایانهی كهلهشێوهی خۆرئاوا دروستكراون به‌رێژه‌یه‌كی زۆر گۆشتی سوور به‌كارده‌هێنن و خواردنه‌كانیان زۆر چه‌وره.
ئه‌و پسپۆره‌ی هۆنگ كۆنگ ئاشكرایكرد، رێژه‌ی تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده له‌ساڵی 2010دا گه‌شتۆته 610 هه‌زار كه‌س له‌وڵاتانی كیشوه‌ری ئاسیا كه‌پێشووتر كه‌مترین رێژه‌ی تووشبوونی به‌و نه‌خۆشیه تێیدا تۆماركراوه.
جوناسان شام ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده به‌زۆری له‌نیو خێزانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان رووده‌دات هۆكاره‌شی گه‌ڕانده‌وه بۆ ره‌فاهیه‌ت و كه‌م جوڵه‌ی و خواردنی گۆشتی سوور و چه‌ور.
بةهيواى بةدل بونت.
له‌سه‌ر هێڵ نییه




supas barezm
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
