❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سڵاو هاوڕیان زۆر پێویستم به‌ ڕاپۆرتێكه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-04-16 16:00:42

SaMaN JaFF1
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-03-17
دواترین سه‌ردان: 2012-07-28
په‌یامه‌كان: 1
WindowsFirefox

سڵاو هاوڕیان زۆر پێویستم به‌ ڕاپۆرتێكه‌

سڵاو هاوڕیان زۆر پێویستم به‌ ڕاپۆرتێكه‌ له‌سه‌ر یه‌كێك له‌مانه‌ ( ڤایرۆس ، به‌كتریا ، دڵ ، جگه‌ر ) تكایه‌ ڕاپۆرته‌كه‌ زۆر بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2012-04-16 20:10:00

iismailyk
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-04-10
دواترین سه‌ردان: 2012-06-18
په‌یامه‌كان: 34
WindowsSafari

Re: سڵاو هاوڕیان زۆر پێویستم به‌ ڕاپۆرتێكه‌

هه‌زاران به‌كتریا له‌ناوكدا هه‌

تیمێك له‌زانایانی‌ ئه‌مریكی‌ ئاشكرایانكرد، له‌ناوكی‌ سكی‌ مرۆڤدا، (1400) هه‌زار‌و چوارسه‌د زنجیره‌ به‌كتریا هه‌یه‌.

تیمێك له‌توێژه‌رانی‌ زانكۆی‌ (نۆرس كارۆلینا) كاریان له‌سه‌ر پرۆژه‌ی‌ (بیۆلۆژی‌ ناوكی‌ ناوسك)ی‌ (95) نه‌وه‌د‌و پێنج كه‌س ئه‌نجامدا‌وه‌‌و ئاشكرابووه‌، (1400) هه‌زار‌و چوارسه‌د زنجیره‌ی‌ به‌كتری‌ هه‌یه‌.

نامۆیی‌ له‌دۆزینه‌وه‌ی‌ به‌كتریای‌ ناوك ئه‌وه‌یه‌، ده‌رگایه‌كی‌ نوێ‌ بۆ زانایان ده‌كاته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ تا ئێستا زانایان نه‌یانتوانیوه‌ سێ‌ به‌شی‌ به‌كتریاكه‌ پۆڵێن بكه‌ن.

(جیری‌ هالسه‌ر)ی‌ سه‌رۆكی‌ تیمه‌كه‌ وتی‌:"ئه‌و زنجیره‌ به‌كتریا نوێیه‌ له‌لایه‌ن جیهانه‌وه‌ دۆزینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێیه‌".
ئه‌وه‌ش بابه‌تیكی تر

چۆن خۆت ده‌پارێزیت له‌تووشبوون به‌ به‌كتریای‌ “خه‌یار”
بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ به‌كتریای‌ ئه‌ی‌ كۆلای‌ كه‌ به‌»به‌كتریای‌ خه‌یار» ناسراوه‌ تائێستا بووه‌ته‌ هۆی‌ كوشتنی‌ 16 كه‌س‌و 300 كه‌سی‌ دیكه‌ش له‌ئه‌ڵمانیا له‌حاڵه‌تێكی‌ ته‌ندروستی‌ مه‌ترسیداردان.

هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و به‌كتریایه‌ له‌به‌شی‌ زۆری‌ وڵاتانی‌ ئه‌وروپادا بڵاونه‌بووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام پسپۆڕان چاوه‌ڕێی‌ زیادبوونی‌ رێژه‌ی‌ تووشبوان به‌و به‌كتریایه‌ ده‌كه‌ن، هه‌ربۆیه‌ هۆشیاركردنه‌وه‌ی‌ خه‌ڵك له‌چۆنێتی‌ خۆپاراستن له‌تووشبوون به‌و به‌كتریایه‌ به‌كارێكی‌ زۆر پێویست ده‌زانن.

ئه‌ی‌ كۆلای‌ جۆرێكه‌ له‌به‌كتریا كه‌ له‌ریخۆڵه‌ی‌ مرۆڤ ‌و گیانله‌به‌ره‌كانی‌ دیكه‌دا ده‌ژی‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ جێگه‌ی‌ مه‌ترسی‌ نه‌بێت بۆ سه‌ر ته‌ندروستی‌، به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ هه‌ندێك له‌ڕه‌گه‌زه‌كانی‌ ئه‌و به‌كتریایه‌ جۆرێك له‌ژه‌هر به‌رهه‌م بهێنێت كه‌ ببێته‌ هۆی‌ تووشبوون به‌نه‌خۆشییه‌كی‌ كوشنده‌ له‌نێوان مرۆڤه‌كاندا.

به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ تووشبوون به‌و به‌كتریایه‌ له‌دوای‌ خواردنی‌ گۆشتی‌ نه‌كوڵاو یان خواردنی‌ سه‌وزه‌ دێت كه‌ له‌ زه‌وییه‌كی‌ پیسبوودا به‌رهه‌مهێنراوه‌.

به‌پێی‌ پشكنینه‌ تایبه‌ته‌كان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ زۆرینه‌ی‌ حاڵه‌ته‌ تووشبووه‌كان له‌ئه‌ڵمانیا له‌دوای‌ خواردنی‌ »خه‌یار» تووشی‌ ئه‌و به‌كتریایه‌ بوون كه‌ له‌ ئیسپانیاوه‌ هاورده‌ كراوه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌شدا نازانرێت كه‌ ئایا ئیسپانیا سه‌رچاوه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ ئه‌و به‌كتریایه‌ یان نا.

بۆ خۆپاراستن له‌تووشبوون به‌و به‌كتریایه‌و وه‌ك چه‌ند رێوشوێنێكی‌ سه‌ره‌تایی‌ كه‌بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ تووشبوون به‌و به‌كتریایه‌ گیراونه‌ته‌ به‌ر، به‌مدواییانه‌ به‌ریتانیا داوای‌ هاوڵاتیانی‌ خۆی‌ له‌ئه‌ڵمانیا كرد كه‌ دوور بكه‌ونه‌وه‌ له‌خواردنی‌ خه‌یار‌و ته‌ماته‌و كاهوو، به‌ڵام له‌راستیدا‌و به‌پێی‌ بۆچو‌ونه‌ زانستییه‌كان ئه‌مه‌ چاره‌سه‌ری‌ بنه‌ڕه‌تی‌ نییه‌ بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌مه‌ترسی‌ تووشبوون به‌و به‌كتریایه‌، كه‌واته‌ چاره‌سه‌ر چییه‌و چۆن بتوانین خۆمان بپارێزین؟

چوار هه‌نگاوی بنه‌ڕه‌تی‌ هه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ بیگرینه‌ به‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ مه‌ترسی‌ تووشبوون به‌ ئه‌ی‌ كۆلای‌، ئه‌وانیش:

1- پاك‌و خاوێنی‌: هه‌میشه‌ له‌دوای‌ به‌كارهێنانی‌ ته‌والێت ده‌سته‌كانت بشۆ، له‌پێش‌و له‌دوای‌ نانخواردن‌و دوای‌ ده‌ستدان له‌ گۆشتی‌ كاڵ‌ ده‌سته‌كانت بشۆ، ئه‌نجامدانی‌ ئه‌م كاره‌ یارمه‌تیده‌رێكی‌ زۆر باشه‌ بۆ په‌كخستنی‌ پرۆسه‌ی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ به‌كتریا بۆ ناو ئه‌و خوارده‌مه‌نییانه‌ی‌ كه‌ به‌كاریانده‌هێنیت.

2- شێوازی‌ هه‌ڵگرتنی ماده‌ خۆراكییه‌كان:
- هه‌میشه‌ دڵنیابه‌ له‌پله‌ی‌ ساردی‌ نێو سه‌لاجه‌كه‌ت‌و په‌یڕه‌وی‌ باشترین پله‌ی‌ گه‌رمی‌‌و ساردی‌ بكه‌ بۆ هه‌ڵگرتن‌و پاراستنی‌ ماده‌ خۆراكییه‌كانت كه‌ خۆی‌ ده‌بینێته‌وه‌ له‌نێوان 0 – 5  پله‌ی‌ سه‌دی‌، له‌بیرت نه‌چێت كه‌ به‌كتریا له‌پله‌ به‌رزه‌كانی‌ گه‌رمادا گه‌شه‌ ده‌كات، هه‌ربۆیه‌ هه‌میشه‌ خواردنه‌كانت له‌نێو سه‌لاجه‌دا هه‌ڵبگره‌.

- هه‌میشه‌ ئاگاداری‌ ئه‌وه‌ به‌ كه‌سه‌ری‌ بتڵی‌ شه‌ربه‌ته‌كانت به‌باشی‌ داخرابن.
- ئه‌و خواردنانه‌ مه‌خۆ كه‌ بۆماوه‌ی‌ زیاتر له‌ دوو رۆژ ماونه‌ته‌وه‌.
- گۆشتی‌ كاڵ‌‌و لێنه‌نراو دوور بخه‌ره‌وه‌ له‌گۆشتی‌ كوڵاو.
- گۆشتی‌ نه‌كوڵاو له‌به‌شی‌ خواره‌وه‌ی‌ سه‌لاجه‌كه‌تدا هه‌ڵبگره‌.

3- چۆنێتی‌ ئاماده‌كردن‌و كوڵاندنی‌ خواردنه‌كه‌:
- پێش خواردن ده‌سته‌كانت بشۆ.
- ده‌سته‌كانت به‌باشی‌ وشك بكه‌ره‌وه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر كه‌مێك ده‌سته‌كانت شێی‌ هه‌بێت ئه‌وا پرۆسه‌ی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ به‌كتریا ئاسانتره‌.
- ماسی‌‌و گۆشتی‌ نه‌كوڵاو به‌جیاو دوور له‌ ماده‌ خۆراكییه‌كانی‌ دیكه‌ هه‌ڵبگره‌.
- له‌بڕین‌و پارچه‌ پارچه‌ كردنی‌ ماده‌ خۆراكییه‌كاندا چه‌قۆی‌ پاك به‌كاربێنه‌، ئه‌و چه‌قۆیه‌ی‌ كه‌ بۆ پارچه‌ پارچه‌كردنی‌ گۆشتی‌ كاڵ‌ به‌كاری‌ دێنیت بۆ پارچه‌ پارچه‌كردنی‌ ماده‌ خۆراكییه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ به‌كارمه‌هێنه‌.
- له‌پێش به‌كارهێنانیدا هه‌میشه‌ سه‌وزه‌ بشۆره‌وه‌.
- به‌به‌رده‌وامی‌ چێشتخانه‌كه‌ت پاك بكه‌ره‌وه‌.

4- كوڵاندنی‌ ماده‌ خۆراكییه‌كان: كوڵاندنی‌ خواردن له‌ژێر پله‌یه‌كی‌ گه‌رمی‌ باشدا باشترین رێگایه‌ بۆ كوشتنی‌ به‌كتریا، نه‌كوڵاندنی‌ ماده‌ خۆراكییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی‌ باش به‌هۆكاری‌ سه‌ره‌كی‌ تووشبوون به‌ ژه‌هراویبوونی‌ خواردن داده‌نرێت، هه‌ر بۆیه‌ پێویسته‌ ماده‌ خۆراكییه‌كان بۆماوه‌یه‌ك كه‌ له‌ دوو ده‌قیقه‌ كه‌متر نه‌بێت له‌ پله‌ی‌ گه‌رمی‌ 70 پله‌ی‌ سه‌دیدا بكوڵێنرێت.

- هه‌میشه‌ دڵنیابه‌ له‌باش كوڵاندنی‌ گۆشتی‌ مانگاو به‌رخ، چونكه‌ ئه‌و جۆرانه‌ی‌ گۆشت دیارترین ئه‌و شوێنانه‌ن كه‌ به‌كتریا به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆر تیایدا هه‌یه‌.
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
جگه‌ر گه‌وره‌ترین به‌شی هه‌ناوی له‌شه به‌ڕه‌نگی قاوه‌یی خۆی ده‌نوێنێت و ده‌که‌وێته‌ به‌شی ڕاستی سکه‌وه‌ و کێشه‌که‌ی ٣ ( ١.٤ کیلۆ ) پاوه‌نده‌ ، ئه‌و وزه‌یه‌ی که‌له‌هه‌رس کردنی خواردنه‌وه‌ ده‌ست ده‌که‌وێت و به‌شێک له‌مادده‌ هه‌رس کراوه‌ ئاماده‌کراوه‌که‌ ده‌چێت بۆ جگه‌ر. جگه‌ر له‌ ڕێکخستنی پێکهاته‌ کیمیاییه‌کانی له‌ش و سه‌رجه‌م زینده‌ چالاکیه‌کانی له‌شدا ده‌ورێکی گرنگی هه‌یه .
‌فرمانه‌کانی جگه‌ر بریتین له‌ :

* تێکدان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خڕۆکه‌ سوره‌کانی خوێن .
* دروست کردن و هه‌مبارکردنی پڕۆتینه‌کان .
* ڕێکخستنی میتاپۆلیزم ( زینده‌چالاکییه‌کان ) .
* زه‌خیره‌کردنی شه‌کرو چه‌وری .
* کوشتنی مادده‌ ژه‌هراوییه‌کان.
* سود به‌خش کردنی ده‌رمان له‌ ناو له شدا .
* دروست کردنی زراو له‌ ناو کیسه‌ی زراودا که‌ مادده‌یه‌ک دروست ده‌کات و ده‌ی ڕژێنێته‌ ناو دوانزه‌ گرێوه‌ که‌سودی تایبه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت به‌ چه‌وری ناو گه‌ده‌ له‌ تواندنه‌وه‌ی .
* هه‌روه‌ها جگه‌ر فرمانێکی گرنگی تریشی هه‌یه‌ که‌ ئه‌ویش دروست کردنی خڕۆکه‌ی سوری خوێنه‌ .
-------------------------------------------------------------------

توێژینەوەکان لەبواری تەندروستیدا بەردەوامەو لەمیانەی گەشتێکیاندا لە چیللی، ژمارەیەک زانای فەرەنسی دۆزینەوەی جۆرێکی نوێ لە ڤایرۆسیان راگەیاند کە بە(مینی ڤایرۆس) ناسراوە، راشیدەگەیەنن ئەو جۆرە ڤایرۆسە زیانی بۆ سەر تەندروستی مرۆڤـ نیە.
لە گەشتێکدا لەنزیک سنوری ناوچە کەناراوییەکانی چیللی، ژمارەیەک لە زانایانی فەرەنسا (مێگا ڤایرۆس)یان دۆزییەوە.
قەبارەی ئەو ڤایرۆسەی کە لەلایەن ژمارەیەک لە زانایانی فەرەنساوە دۆزرایەوە ١٥% گەورەترە لەخاوەنی ریکۆردی جیھانی پێشتر کە (مینی ڤایرۆس) بوو کە لە ساڵی ٢٠٠٣ دا دۆزرایەوەو قەبارەکەی (٠.٥)ی گەردیلەیەک بوو.
بەپێی توێژینەوە سەرەتاییەکان کە لەسەر پێکھاتەی بۆماوەیی ڤایرۆسەکە کرا، دەرکەوت زیاتر لە ١١٢٠ جیناتی تێدایە، بەوەش وەک بونەوەرێکی زۆر ئاڵۆز دەردەکەوێ.
زانایان دەڵێن گەورەترین ڤایرۆسە لەرووی قەبارەی گەردیلەکانیەوەو لە ڤایرۆسی مینی گەورەترە، جێی سەرنجی ھەموانە لەرووی (DNA)و قەبارەی (جینیەوە) کە (مینی ڤایرۆس) ٩٧٩ جینی ھەبوو بەبەراورد لەگەڵ ئەم جۆرەیاندا کە ١١٢٠ دەبێ.
زانایان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ڤایرۆسەکان لە زیاتر لە ٥٩٤ جیندا ھاوبەشن، پێدەچێ خێزانێکی نوێی ڤایرۆسی پێکبھێنن، بەناوی (مێگا ڤیریدای) کە جیاوازە لە جۆرە ناسراوەکانی تر، کە لەرێی ئەنزیمەکانەوە دەتوانن ئاماژە بۆماوەییەکان بکەن بەپرۆتین.
ئەوەی جێی تێڕامانە ئەوەیە، ڤایرۆس لە راستیدا جینی زۆری نیە، بەڵام توێژەران ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ئەو ڤایرۆسەی نەخۆشی ئەنفلۆنزای باڵندەو ڤایرۆسی کەمی بەرگری لەش دروست دەکات خاوەنی تەنیا ١٠ جینە.
بیردۆزەکانی پێشوو بونی ڤایرۆسی لە جیھانی بونەوەرە زیندوەکاندا دوپات دەکاتەوە، بەڵام ژمارەیەکی کەمی جینی ھەبوو، ھەندێکیشی لە خانەخوێکەوە بەدەستدەھێنا، بەڵام ئەوەی لێرە دەیبینین پێچەوانەی ھەموو ئەو بیردۆزانەیە، پێدەچێت ئەو ڤایرۆسانە خۆیان گەورەبن، بەڵام بەتێپەڕبوونی کات قەبارەیان بچوک بێتەوەو ئەرکی جینەکانیش کەمتر بێت.
ئەو ژمارە زانا فەرەنسیە بەنیازن جارێکی تر بگەڕێنەوە بۆ چیللی لەپێناو کۆکردنەوەی نمونەی زیاتر بۆ ئەوەی زانیارییان لەسەر ئەو ڤایرۆسە زیاتر بێ، وەک خۆشیان ئاماژەیان بۆ کرد، ڤایرۆسی مێگا زیانی بۆ مرۆڤایەتی نیە.

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن iismailyk (2012-04-16 20:20:34)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2012-04-21 11:13:30

kazhan halabjay
جوانی کوردژین
شوێن: "HALABJA"
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-04-21
دواترین سه‌ردان: 2013-07-29
په‌یامه‌كان: 582
WindowsXPSafari

Re: سڵاو هاوڕیان زۆر پێویستم به‌ ڕاپۆرتێكه‌

سلاو هاورییان منیش بیویستم به رابورتی کیمیا هه یه له سه ر ماده ره قه نابلووریه کان تکایه هاوکاریم بکه ن......

Kurdzhin

خوایە گیان, هەندێ جار زۆر سەختە بۆ من لەوە تێبگەم ...!!
کە دەتەوێ چی بۆ من ڕووبدات, بەڵام متمانەم پێت هەیە ..!!
ئـەوە ئـەزانــم کـە بـاشـترینــم پــێ دەبـەخشــى .. يــالله .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net