❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كةسيك جاكةو خرابةى هةبيت:: حوكمى جؤنة لة قيامةتدا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-09-15 18:29:15

دلان88
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
شوێن: هةوليرةكةم
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-04-19
دواترین سه‌ردان: 2013-12-25
په‌یامه‌كان: 1249
WindowsFirefox

كةسيك جاكةو خرابةى هةبيت:: حوكمى جؤنة لة قيامةتدا

به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی.

ئه‌گه‌ر که‌سێک باوه‌ڕی ته‌واوی هه‌بێت(الإيمان الکامل) واته‌ عه‌قیده‌ و بیروباوه‌ڕی ڕاست و پاک بێت وه‌کو ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌ڵانی هه‌یانبووه‌، هاوکات هه‌موو فه‌رزه‌کانی خوا جێبه‌جێ بکات و له‌ هه‌موو حه‌رامه‌کان خۆی دوور بخاته‌(گوناهه‌ گه‌وره‌کان) ئه‌وا به‌بێ چوونه‌ دۆزه‌خ ده‌چێته‌ به‌هه‌شت، ئه‌وه‌ش هه‌ڵگری عه‌قیده‌ی دروسته‌ به‌ڵام که‌مته‌رخه‌می هه‌یه‌ له‌ واجبه‌کان و گوناهی گه‌وره‌شی هه‌یه‌، ده‌که‌وێته‌وه‌ سه‌ر ویستی خوای گه‌وره‌، یان سزای ده‌دات هه‌تا پاک ده‌بێته‌وه‌ یاخود لێی خۆش ده‌بێت له‌ ئه‌نجامی شه‌فاعه‌تی خۆی یاخود هی شه‌فاعه‌تکاران.

له‌ دونیادا تۆبه‌ و موسیبه‌ت و هه‌ندێ له‌ کرده‌وه‌ چاکه‌کان تاوان ده‌سڕنه‌وه‌ و پاککه‌ره‌وه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر که‌سێک ته‌واو سوودی له‌وانه‌ نه‌دیت له‌ ژیان و مردن پێی گه‌یشت ئه‌وجا دوعای منداڵ و که‌سوکار و پیاوچاکان و خێره‌ به‌رده‌وامه‌کانی و زانیارییه‌ک ئه‌گه‌ر هه‌یبووبن ڕه‌نگه‌ به‌ فریای بکه‌ون هه‌روه‌ها سزای گۆڕ(په‌نا ده‌گرین به‌خوا له‌ سزای گۆر)، له‌ دوای زیندووبوونه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر هێشتا پاک نه‌بووبوویه‌وه‌، ئه‌وا ناسۆر و ناڕه‌حه‌تییه‌کانی ڕؤژی حه‌شر ڕه‌نگه‌ پاکی بکاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش فریای نه‌که‌وت، شه‌فاعه‌تی پێغه‌مبه‌ران و پیاوچاکان و شه‌هیده‌کان و مه‌لائیکه‌، یاخود هی دایکان و منداڵان و ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ ڕوخسه‌تیان بدات.. دوایین هیواش شه‌فاعه‌تی خوای گه‌وره‌ خۆیه‌تی ئه‌گه‌رنا ئیتر ده‌بێت سزای خۆی بنۆشێ و پاک بێته‌وه‌ ئه‌وجا بچێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ چونکه‌ به‌هه‌شت پاکه‌ و پاک نه‌بێت ناچێته‌ ناوی!!

کۆمه‌ڵ و تاقمی ئه‌عرافیش هه‌ن، که‌ ئه‌وانه‌ن چاکه‌ و خراپه‌کانیان وه‌کو یه‌که‌، له‌ جێیگه‌یه‌ک وه‌کو ته‌پۆله‌که‌یه‌ک داده‌نرێن بۆ ماوه‌یه‌ک که‌ له‌ نێوانی به‌هه‌شت و دۆزه‌خدایه‌، کاتێک ته‌ماشای دانیشتوانی به‌هه‌شت ده‌که‌ن، ته‌ماع ده‌یانگرێت و ئاواتیانه‌ خوای گه‌وره‌ عه‌فوویان بکات و بیانخاته‌ ڕیزی ئه‌وانه‌وه‌، کاتێکیش ته‌ماشای دانیشتوانی دۆزه‌خ ده‌که‌ن، له‌ خوا ده‌پاڕێنه‌وه‌ هه‌تا نه‌یانخاته‌ ڕیزی ئه‌وانه‌وه‌، سه‌رئه‌نجامیش خوای گه‌وره‌ به‌ به‌زه‌یی خۆی لێیان ده‌بوورێت و به‌هه‌شتیان ده‌کاته‌ به‌ش.

ئه‌و ماڵ و خانووه‌ی خوای گه‌وره‌ش به‌ڵێنی داوه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی(١٢) ڕکات نوێژ ده‌که‌ن له‌ ڕۆژێکدا، ئه‌وه‌ ته‌نها بۆ یه‌ک ڕۆژه‌ واته‌ چه‌نده‌ ڕۆژ له‌ ژیانت ئه‌و نوێژانه‌ ئه‌نجام بده‌یت ئه‌وه‌نده‌ ماڵت بۆ بنیات نراوه‌ له‌ به‌هشتت.

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
س:لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام.

Kurdzhin



زؤر سةيرة مرؤف فرياى رق لى بوونةوة بكةوى
كةجى هةموو تةمةن بةشى خؤشةويستى ناكات

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net