❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نامه‌ی دواییت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-10-09 13:48:08

habib
شاعیری یانه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-03
دواترین سه‌ردان: 2014-02-14
په‌یامه‌كان: 976
WindowsMSIE7

نامه‌ی دواییت

نامه‌ی دواییت

گوڵێ گیان له دوا په‌یاما پێم ده‌ڵێی که با هاوڕێ بین

چۆن ده‌کرێ دڵمان جودا بێ  ، که ڕێبوارێکی یه‌ک ڕێ بین....

تۆ خۆت وتت خۆشم ده‌وێی ئه‌و ساته‌م بیر ناچێته‌وه

بۆ چی ده‌ست ده‌نێی به ڕوما  ، بۆ خه‌ڵوه‌تم ده‌به‌یته‌وه.....

خۆ ده‌زانی پێش ناسینت ، باده‌ی ژان بوو مه‌ی شه‌وانه‌م

لێڵی ئه‌شکن  ، پڕ له‌ خوێنن  ، دوای په‌یامت  ، ئه‌م چاوانه‌م.....

ته‌نها به‌ خه‌و  ئه‌و  ڕوخساره‌ت ، گڕی به‌ردایه‌ هه‌ناوم

مه‌رجه‌ ئه‌وینت خۆراک بێ ، ڕوناکی بێ بۆ دوو چاوم....

وه‌ره‌وه چیدی خامه‌که‌‌شم ، وشکه‌ ، وشه‌ تۆمارناکا

وڕکی له شیعر گرتووه و گڕۆزی ناوی تۆ ده‌کا....

سه‌یری باخچه‌ی سینه‌م بکه ، گوێ بگره له‌ ترپه‌ی دڵێ

که‌ حه‌فتا و شه‌ش جار  له چرکه  ،  هاوار ده‌کات ده‌ڵێ  گوڵێ....

به‌کرحه‌بیب

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net