.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه










بیخوێننەوە و بیرکەنەوە
دەگێڕنەوە گەلێ هەبوو زۆر نالەبار بون، تەممەڵ بون، ئاژاوەچی بون، ئەیانوت شەڕ لە بەتاڵی باشترە ، بۆ یەک ئازابون، لەبەرامبەر خەڵکانی تردا ترسنۆک بون، گێل و گەمژەیان زۆر بوو 
یەکێک لە دەرەوەی ئەو گەلەوە دێت و هەر چۆنێ بێ خۆی دەسەپێنێ بەسەریاندا. حوکمێکی قەرەقوشی سەربازی توند دادەمەرزرێنێ، دەست دەکا بە فەلاقە و کوشتن و برینی خەڵکەکە
یاسای سەیر و سەمەرە دائەنێ، بە شەق کار بە خەڵک ئەکا ، ئەوەی خوا پێی ناخۆشە پێیان ئەکات
یەکێ لەو یاسایانەی دایدەنێ ئەوەیە کە هەموو رۆژێ کاتێ خەڵک دەچنە دەرەوەی شار بۆ کارکردن و دەگەرێنەوە دەبێ سەرو شەقێ بخۆن
ئیتر هەموو رۆژێ کە خەڵک دەرۆن بۆ دەرەوەی شار ریز دەبەستن و جەلادەکانی سەرۆک یەی سەرو شەقیان تێهەڵئەدەن
ئێوارەیش کە دەگەرێنەوە جارێکی تر بە هەمان شێووە شەقی خۆیان ئەخۆن
رۆژێكیان خەڵکەکە خۆپیشاندانێکی گەورە ئەنجام دەدەن و چواردەوری کۆشکی سەرۆک دەدەن و توڕەن و هاوار ئەکەن
کابرای زاڵم کە ئەمە دەبینێ، ترسی لێ دەنیشێ، ئەڵێ بەخوا تازە تیاچوم و خەڵکەکە هۆشی کردۆتەوە و چیتر ئەمە قبوڵ ناکەن
دەرواتە دەرەوە لە کۆشکەکەی و ئەڵێ :ئەی خەڵکی خۆشەویستم، بۆ وا توڕەن، چیتان دەوێ من بۆتان دەکەم !
خەڵکەکەیش دەڵێن:
ئێمە هیچ عەیبمان نیە و هیچ کێشەیەکمان نیە. تەنها دەمانەوێ ژمارەی ئەو کەسانە زیاد کەیت کە رۆژانە شەقمان تێهەڵئەدەن. چونکە ئێستا ژمارەیان کەمە و ئەبێ سەرە بگرین و ئەمەیش کاتی زۆری ئەوێ
سەرۆکیش دەستێ ئەهێنێ بە سمێڵیا و بە دڵێکی خۆشەوە دەڵێ:
میللەتە خۆشەویستەکەم. ئەوە لەبەر دڵی ئێوە و لەبەر خاتری ئێوە بریارم دا لە سبەینێوە ژمارەی ئەو کەسانەی شەقتان تێهەڵئەدەن زیاد بکرێن
خەڵکەکەیش بە دەم چەپڵە و هوتاف کێشانەوە و بە دەم بژی بژی و بە دڵێکی خۆشەوە گەرانەوە بۆ ماڵەوە !!!!
بهیجی شهقام
لهسهر هێڵ نییه





des xosh
لهسهر هێڵ نییه