.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه












نووسەر: شێخ محمد ناصر الدین الألبانى، وەرگێڕ: مامۆستا عدنان بارام
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠١٠/١٠/٠٢
شوكر و ستایشى بێ پایان بۆ پەروەردگارى جیهانیان كە هەلى ئەوەى بۆ ڕەخساندم جارێكى تر و لە پەرستشێكى تردا خزمەت بە ئایینە پیرۆزەكەم بكەم، ئەوەش دواى لە چاپدان و بڵاو بوونەوەى هەردوو كتێبى وەرگێڕاوى:
* (چۆنێتی نوێژی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم لە تەكبیرەى ئیحرامەوە تاكو سەلامدانەوە هەروەكو چۆن لەپێش چاوتدا بێت لە نووسینى: شێخ (محمد ناصر الدين الألباني).
* وە (چۆنێتی ڕۆژووی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم لە ڕەمەزاندا) لە نووسینى: هەردوو شێخى بەڕێز (سلیم بن عید الهلالی، وعلی حسن بن علی بن عبدالحمید الحلبی).
ئەم جارەیان لە شاكارێكى ترى زاناى پایە بەرز و فەرموودەناسى سەردەم (محمد ناصر الدين الألبانـي) ـ بە ڕەحمەت بێت ـ بە ناوى: (چۆنێتی حەجكردنى پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بە و شێوەیەى كە جابر رضي الله عنه لێ یەوە دەیگێڕێتەوە)، كە داواكارم لە پەروەردگارى میهرەبانم من و ئەو بەڕێزەش لە ژێر بەیداخى پێغەمبەرى ئیسلام (محمد) دا صلى الله عليه وسلم حەشر بكات، و لە بەهەشتى بەرینیشدا بە دیدارى پێغەمبەرەكەى شادمان بكات، و قەڵەمى بەزەیى و عەفو و میهرەبانى خۆى بهێنێت بە سەر هەڵە و تاوانەكانمان، هەر ئەوە بە توانا بە سەر ئەو كارە، و مەبەستیش هەر ئەوە.
براى موسڵمان، و حاجیانى ماڵى خوا: ئەوە بزانە كە تێر و تەسەلى تەواوى وەرگرتنى پەرستشەكان بەستراوە: بەوەى كە تا چ ڕادەیەك پەرستشەكە لە سوننەتى پێغەمبەرى خواوە صلى الله عليه وسلم نزیكە، وە تا چ ڕادەیەك لە تازەگەرى و بیدعەكانەوە دوورە.
سه رجاوه :. مالبه رى به هه شت

لهسهر هێڵ نییه