.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












ته ليسكؤ بى ميرى
له به‌ریتانیا كاركردن له سه‌ر دروستكردنى یه‌كه‌م تهلسكۆبى رِووناكى كۆتایى هات ، كه به‌م زووانه ده‌گات به رِوانگهى فه‌زایى زه‌به‌لاح جیمس وێب ، تهلسكۆبهكه به تیشكى خوار سور كار ده‌كات و كارى بنهرِهتى كۆكردنه‌وه‌ى زانیاریه له میانه‌ى چاودێریكردنى رِووناكى هاتوو له ئه‌ستێره‌كانى قولاَیى گه‌ردوونه‌وه ، وه ئه‌وه گه‌وره‌ترین هاوبه‌شیكردنى ئه‌وروپایه له پرِۆژهى رِوانگهى جیمس وێب كه 9 ملیار دۆلارى ئه‌مه‌ریكى تێده‌چێت .ئه‌نجامه كۆتاییه‌كانى تاقیكردنه‌وه‌كانى سه‌ر ئه‌و ئامێره نوێیه كه له تاقیگاى ( رِهزهرد فۆرد ئهبلیتۆن ) له به‌ریتانیا ئه‌نجامدراون وه رِاستاندنیان له سه‌ر كراوه ده‌ریده‌خه‌ن كه ئه‌و ئامێره ئاماده‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ى به‌ره و ئه‌مه‌ریكا ، واش چاوهرِواندهكرێت رِوانگهى فه‌زایى جیمس وێب له ساڵى 2018 دا هه‌ڵبدرێت و جێگاى رِوانگهى هابڵ بگرێته‌وه . ئاوێنه‌ى رِوانگهى جیمس وێب تیره‌كه‌ى 5ر6 م ده‌بێت كه دوو هێندى تیره‌ى ئاوێنه‌ى هابڵه ، ئه‌و رِوانگه نوێیه قه‌ڵغانێكى بۆ كراوه به قه‌واره‌ى یاریگایه‌كى تێنس بۆ پاراستنى ئامێره ووردهكانى ئه‌و رِوانگهیه له گه‌رمى و تیشكى به‌هێزى خۆر ، كارى بنهرِهتى ئه‌و رِوانگهیه ئه‌وه‌یه كه دهگهرِێت به دواى یه‌كه‌م تیشكى یه‌كه‌م گروپى ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ى كه له سه‌ره‌تاكانى دروستبوونى گه‌ردوون دروست بوون خێراتر له‌و شێوازانه‌ى ئێستا به‌كارده‌هێنرێن .
شایانى باسه پرِۆژهى جیمس وێب پرِۆژهیهكى هاوبه‌شه له نێوان ئاژانسه‌كانى فه‌زایى ئه‌وروپى و كه‌نه‌دى و ئه‌مه‌ریكى و یه‌كه‌م جار به ناوى ( نه‌وه‌ى تهلسكۆبى فه‌زاییه‌وه ) ناسراو بوو و له ساڵى 2002 دا ناوى گۆرِدرا به جیمس وێب وه‌ك رِێزلێنانێك بۆ دووه‌م بهرِیوهبهرى ئاژانسى ناساى ئه‌مه‌ریكى .
bbcarabic.com

له‌سه‌ر هێڵ نییه