.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













ليستى فايل
1.New كردنه‌وه‌ی په‌ڕگه‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردن و ڕێكخستنی پێداویستیه‌كانی په‌ڕگه‌كه. كورتكراوه‌ی هه‌نگاو Crtl+N.
2.Open كردنه‌وه‌ی په‌ڕگه وێنه‌ییه‌كان، ئه‌وانه‌ی كه‌له‌نێو كۆمپیوته‌ر و سیدی و دیسك دان. كورتكراوه‌ی هه‌نگاو Ctrl+O.
3.Browse پیشاندانی ڕێ و شوێنی وێنه‌كانت. كورتكراوه‌ی هه‌نگاو Shift+Ctrl+O.
4.Open As له‌ڕێگه‌ی ئه‌و فه‌رمانه‌وه ده‌توانی فۆرماتێكی وێنه هه‌ڵبژێریت و بته‌وێ وێنه‌یه‌ك به‌و فۆرماته بكه‌یته‌وه، نموونه، بوخچهیهكت هه‌یه‌و سه‌دان وێنه‌ی تێدایه‌و فۆرماتی وێنه‌كانیش جۆراوجۆرن، به‌ڵام تۆ ده‌ته‌وێ كه فۆرماتێك له فۆرماتی ئه‌و وێنانه‌ت پێ پیشان بدات، بۆیه له‌وێدا تۆ ده‌توانی خۆت فۆرماتێك هه‌ڵبژێری و ته‌نیا وێنه‌ی له‌و فۆرماتهت بۆ پیشان ده‌دات. كورتكراوه‌ی هه‌نگاو Alt+Ctrl+O.
5.Open Recent كردنه‌وه‌ی دواترین په‌ڕگه كه له فۆتۆشۆپ دا ئیشت تێدا كردوه یان دروستت كردوه.
6.Close داخستنی ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه ئێستا له فۆتۆشۆپ دا كراوه‌ته‌وه، فۆتۆشۆپ داوات لێده‌كات ئه‌گه‌ر بته‌وێ گۆڕانكاریه‌كان پاشه‌كه‌وت بكه‌ی یان نه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا ده‌بێت كه خۆت پێش دانی فه‌رمانی داخستن پاشه‌كه‌وتت نه‌كردبێت. كورتكراوه‌ی هه‌نگاو Ctrl+W.
7.Save پاشه‌كه‌وت كردنی وێنه‌كه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له‌فۆتۆشۆپ ـه، به‌هه‌موو گۆڕانكاری و هه‌نگاوه جێبه‌جێ كراوه‌كانه‌وه. كورتكراوه‌ی هه‌نگاو Ctrl+S.
Save As.8. پاشه‌كه‌وت كردنی وێنه به‌ناوێك و فۆرماتێكی دیكه‌وه. كورتكراوه‌ی هه‌نگاو Shift+Ctrl+S.
9.Save For Web پاشه‌كه‌وت كردنی ئیشه‌كه‌ت وه‌ك وێنه‌یه‌ك بۆ وێب، ئه‌و ڕه‌نگانه به‌كارده‌بات كه له‌سه‌ر وێب به‌كار ده‌برێن. كورتكراوه‌ی هه‌نگاو Alt+Shift+Ctrl+S.
10.Revert ئه‌م فه‌رمانه ده‌تگه‌ڕێنێته‌وه بۆ دواترین شێوه‌ی ئیشه‌كه‌ت پێش پاشه‌كه‌وت كردن، بۆ نموونه، وێنه‌یه‌كت كردۆته‌وه‌و چه‌ند گۆڕانكاریهكت به‌سه‌ریدا هێناوه، به‌ڵام ئێستا په‌شیمان بوویته‌وه‌و ده‌ته‌وێ وێنه‌كه بگه‌ڕێنیته‌وه بۆ شێوه‌كه‌ی خۆێ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌توانی ئه‌و فه‌رمانه به‌كاربه‌ری، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گۆڕانكاریهكت به‌سه‌ری وێنه‌كه‌دا هێنابێت و پاشان پاشه‌كه‌وتت كردبێت، ئه‌وا تاوه‌كو پاش ئه‌و پاشه‌كه‌وت كردنه شێوه‌ی وێنه‌كه‌ت بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
11.Place هێنانه ناوه‌وه‌ی ئه‌و په‌ڕگانه‌ی كه به‌م فۆرماتانهن AL, PDP, PDF, EPS و له په‌ڕه‌یه‌كی نوێ‌دا ده‌یانكاته‌وه.
12.Import به‌هۆی ئه‌م فه‌رمانه‌وه ده‌توانی وێنه‌كانت له سكانه‌ر، وێنه‌گری دیجیتاڵ، كارتی ته‌له‌فزیۆن و ڤیدیۆ و ئه‌و شتانه‌ی دیكه كه پێوه‌ندیان به‌م ئیشه‌وه هه‌یه، پاشان ده‌توانی ئه‌و وێنانه‌ش به‌و فۆرماتانه‌ی كه پرۆگرامه‌كه سه‌پۆرتی ده‌كات، پاشه‌كه‌وت بكه‌یت.
13.Export ئیشی ئه‌مه‌ش هه‌ر وه‌ك هی ئه‌وه‌ی پێشووه به‌ڵام به عه‌کسه‌وه، به‌م فه‌رمانه ده‌توانی وێنه‌كانت بنێریته ده‌ره‌وه بۆ پرۆگرام و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌و بواره‌وه.
14.Workgroup ده‌ستكاری كردنی وێنه‌یه‌ك له‌سه‌ر وێب، به‌ڵام ده‌بێ ناوونیشانی ڕاژهكارو نازناوو وشه‌ی نهێنیتی پێ بده‌ی و پاشانیش ده‌توانی وێنه‌كه دابنێیته‌وه له شوێنی خۆی.
15.Automate ئه‌م خاڵه ئیشی زۆر گرینگ و جوانمان بۆ جێبه‌جێ ده‌كات ئه‌گه‌ر دروست له‌گه‌ڵیدا بڕۆین، بۆ نموونه، گۆڕینه‌وه‌ی په‌ڕگه له فۆرماتی PDF ـه‌وه بۆ PSD و به‌و شێوه‌ش مانای وایه كه‌تۆ ده‌توانی په‌ڕگه‌كه له فۆراتی PDF ــه‌وه بگۆڕی بۆ فۆرماتێك كه ئاسایی له‌فۆتۆشۆپ دا ده‌ستكاری ده‌كرێت، پاشان ده‌توانی بیكه‌یته‌وه له خودی فۆتۆشۆپ دا و گۆڕانكاری به‌سه‌ر دابێنیت و وه‌ك هه‌ر وێنه‌یه‌كی ئاسایی پاشه‌كه‌وتی بكه‌ی.
16.File Info نووسینی هه‌موو جۆره زانیاریه‌ك كه له‌داهاتوودا وه‌ك پێناسه‌یه‌ك بۆ وێنه‌كه له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت.
17.Page Setup كردنه‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌یه‌كی دیالۆگی بۆ ڕێكخستن و هه‌ڵبژاردنی جۆری په‌ڕه. كورتكراوه‌ی هه‌نگاو Shift+Ctrl+P.
18.Print With Preview جیاوازیه‌كی زۆر نییه له نێوان ئه‌م فه‌رمانه‌و ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌یدا، لێره‌شدا ده‌توانی به شێوه‌یه‌كی وردتر شێوه‌ی په‌ڕه‌كه‌ت ڕێكخهی بۆ چاپكردن. كورتكراوه‌ی هه‌نگاو Ctrl+P.
19.Print چاپكردن. كورتكراوه‌ی هه‌نگاو Alt+Ctrl+P.
20.Print One Copy په‌یوه‌ندیدار به‌و بواره‌ی پێشوو. كورتكراوه‌ی هه‌نگاو Alt+Shift+Ctrl+P.
21.Jump To گوێزینه‌وه بۆ پرۆگرامی Adobe Image Ready.
22.Exit ده‌رچوون له پرۆگرامی ئه‌دۆب فۆتۆشۆپ. كورتكراوه‌ی هه‌نگاو Ctrl+Q.
ليستى ئيدت
1.Undo گه‌ڕانه‌وه بۆ جێبه‌جێ نه‌كردنی هه‌نگاوی پێشوو، دواترین هه‌نگاو كه جێبه‌جێ كردوه، بۆ نموونه، ده‌ستكاری وێنه‌یه‌كت كردووه، ده‌توانی كه دواترین هه‌نگاو جێبه‌جێت كردوه، بیسڕیته‌وه. Ctrl+Z
2.Step Forward هه‌نگاوێك چوونه پێشه‌وه. Shift+Ctrl+Z
3.Step Backward هه‌نگاوێك بۆ دواوه. Alt+Ctrl+Z
4.Fade ئیشی ئه‌م فه‌رمانه زۆر جوانه، بۆ نموونه، به‌شێكت له وێنه‌یه‌كت ڕه‌نگ كردوه‌و ده‌ته‌وێ بزانی كه جیاوازی به‌شه ڕهنگكراوهكهو به‌شه ئه‌سڵیه‌كه چییه! ئه‌و كاته ده‌توانی له‌م فه‌رمانه سوود وه‌رگری. Shift+Ctrl+F
5. بڕین، بڕینی وێنه‌یه‌ك له په‌نجه‌ره‌یه‌ك بۆ په‌نجه‌ره‌یه‌كی دیكه‌وه، بڕینی به‌شێكی دیاریكراو له وێنه‌یه‌ك. Ctrl+X
6.Copy لهڕونووسینهوه. Ctrl+C
7.Copy Merged له‌ڕونووسینه‌وه‌ی به‌شێك، بۆ نموونه، ده‌ته‌وێ به‌شێكی تایبه‌ت یان دیاریكراو له وێنه‌یه‌ك ڕونووس بكه‌یته‌وه، ئه‌و كات ده‌بێ بهئامرازی دیاریكردن به‌شه‌كه دیاری بكه‌یت و پاشانیش له‌م فه‌رمانه سوود وه‌رگری بۆ له‌ڕونووسینه‌وه‌ی. Shift+Ctrl+C
8.Past لكاندن، لكاندنی ئه‌و به‌شه یان ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه ویستت له‌ڕوی بنووسیته‌وه. Ctrl+V
9.Paste Into لكاندنی وێنه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌ك كه هیچ شتێك له وێنه ئه‌سڵیه‌كه نه‌گۆڕێت. Shift+Ctrl+V
10.Clear سڕینه‌وه‌ی به‌شی دیاریكراو له وێنه‌ی چالاك.
11.Check Spelling ڕاستكردنه‌وه‌ی نووسینه‌كانت ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یان تێدابێت.
12.Find and Replace Text دۆزینه‌وه‌و ده‌ستكاری كردنی نووسینه‌كان.
13.Fill پڕكردنه‌وه به‌و نه‌قشه‌ی كه له فه‌رمانی Define Pattern دا هه‌ڵیده‌گری، ته‌واوكه‌ری فه‌رمانی ناوبراوه.
14.Stroke چاوه‌دێری كردنی زلی و ناسكی هێڵه‌كان.
15.Free Transform له ناوی فه‌رمانه‌كه‌وه ڕوونه كه ئیشه‌كه‌ی چییه، هاوردن و بردنی وێنه به‌هه‌ر لایه‌كدا كه ده‌ته‌وێ. Ctrl+T
16.Transform هه‌مان هه‌نگاوی سه‌ره‌وه، به‌ڵام دابه‌ش كردوه به سه‌ر چه‌ند به‌شێكدا و هه‌ر به‌شێك ئیشێك له ئیشه‌كانی فه‌رمانی سه‌ره‌وه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
17.Define Brush دروستكردنی فرچه، بۆ نموونه، ده‌ته‌وێ فرچهیهكی تایبه‌ت بۆ خۆت به پێی پێداویستیه‌كانت دروست بكه‌ی، ده‌بێ به‌شێك له وێنه دیاری بكه‌ی و پاشان له‌م هه‌نگاوه كه‌ڵك وه‌رگری بۆ دروستكردنی فرچه‌كه.
18.Define Pattern پڕكردنه‌وه، هه‌ڵگرتنی وێنه‌یه‌ك یان به‌شێك له وێنه‌یه‌ك و پاشان ده‌توانی ئه‌و وێنه‌یه وه‌ك شێوه‌یه‌كی پڕكهر به‌كار ببه‌یت و ئه‌م فه‌رمانه‌ش به‌ستراوه‌ته‌وه به فه‌رمانی Fill ـه‌وه، كه له‌سه‌ره‌وه شیكراوهتهوه.
19.Define Custom Shape دروستكردنی شێوه‌ی ئاماده بۆ دانانی وه‌ك نه‌قشێك.
20.Purge هه‌ر هه‌نگاوێك كه له فۆتۆشۆپ دا جێبه‌جێ ده‌كرێت، هه‌ڵده‌گیردرێت، ئیشی ئه‌م فه‌رمانه سڕینه‌وه‌ی ئه‌و هه‌نگاوانه‌یه بۆ ئازادكردنی به‌شی زیاتر له مێشكی پرۆگرامه‌كه.
21.Color Settings ڕێكخستنی ڕه‌نگی چاپكه‌ر، ئه‌م هه‌نگاوه كه‌م به‌كار دێت له لایه‌ن وێبداڕێژانهوه. Shift+Ctrl+K
22.Preset Manager چاوه‌دێر كردنی هه‌موو بواره‌كانی پهیواهندیدار له‌گه‌ڵ ڕه‌نگ و فرچهكانی پرۆگرامه‌كه.
23.Preferences ڕێكخستنی ئهدوۆ فۆتۆشۆپ به‌و شێوه‌یه‌ی كه به‌كار هێنه‌ر ده‌یه‌وێت.
ليستى ئيميجس
1.Mode له‌ڕێگه‌ی ئه‌م فه‌رمانه‌وه ده‌توانی ده‌ستكاری و ڕێككردنی سیسته‌می ڕه‌نگه‌كانی وێنه بكه‌ی.
2.Adjustments لێره‌دا ده‌توانی به‌شێوه‌یه‌كی جوان و ڕێك‌وپێك ده‌ستكاری ڕه‌نگی وێنه بكه‌یت، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بته‌وێ ده‌ستكاری ڕه‌نگی ئه‌سڵی وێنه بكه‌ی.
3.Duplicate له‌ڕێگه‌ی ئه‌م فه‌رمانه‌وه ده‌توانی رونووسێك له ئیشه‌كه‌ت بكه‌ی به‌گشتی بۆ هه‌ڵگرتنی نموونه‌یه‌ك بۆ كاتی پێوست.
4.Apply Image زیاتر وه‌ده‌رخستنی به‌شێك له‌وێنه له‌و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی.
5.Calculation هه‌مان فه‌رمانی پێشوو به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی وردتر و ڕێكووپێك تر.
6.Image Size هه‌نگاوێكی زۆر زۆر گرینگه چونكه پێوه‌ندیداره به‌قه‌باره‌ی وێنه‌و ڕوونیه‌وه له‌گه‌ڵ ڕێككردنی پیكسله‌كانی وێنه.
7.Canvas Size گۆڕینی قه‌باره، پانی و به‌رزی، به‌ڵام پانی و به‌رزی په‌رده‌ی پشت وێنه‌ت بۆ ده‌گۆڕێت.
8.Rotat Canvas گۆڕین به‌پێی گۆشه، تاقی كه‌ره‌وه بۆ باشتر شاره‌زا بوون له ئیشه‌كه‌ی.
9.Crop بڕینی به‌شی دیاریكراو له وێنه، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه هیچ گۆڕانكاریه‌ك بكات له ڕه‌نگ و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی وێنه‌كه‌دا.
10.Trim ڕێككردنی قه‌راغی وێنه.
11.Reveal All ڕێككردنه‌وه‌ی قه‌باره‌كان، بۆ نموونه، ئیشێكی نوێت ده‌ستپێكردوه‌و ده‌ته‌وێ وێنه‌یه‌ك بێنیته نێو ئه‌م ئیشه‌ت، به‌ڵام قه‌باره‌ی وێنه‌كه له قه‌باره‌ی ئێشه‌كه‌ت گه‌وره تره بۆیه هه‌موو وێنه‌كه‌ت پیشان نادرێ ئه‌گه‌ر قه‌باره‌ی ئیشه‌كه‌ت له هی وێنه‌كه گه‌وره‌تر نه‌بێت. تۆش ده‌بێ په‌ڕه‌یه‌كی نوێ بكه‌یته‌وه به قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌تر له هی وێنه بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌كه‌ت به‌ته‌واو پێ پیشان بدات، به‌ڵام ئه‌م فه‌رمانه ئه‌و هه‌نگاوه‌ت بۆ پشت گوێ ده‌نێت و خۆی به‌یه‌ك كرته قه‌باره‌ی ئه‌و په‌ڕه‌یه‌ی كه وێنه‌كه‌ی تێ ده‌به‌ی گه‌وره ده‌كات به‌قه‌د هی وێنه‌كه، به‌و شێوه‌ش وێنه‌كه‌ت به ته‌واو جێی ده‌بێته‌وه.
12.Histogram ئه‌و فه‌رمانه پله‌ی ڕه‌نگه‌كانی سه‌ر وێنه‌ت بۆ ده‌رده‌خات.
13.Trap ئه‌م فه‌رمانه ده‌توانێ كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و وێنانه‌ی كه بۆ چاپكردنن و هیچ ڕۆڵێك نابینێ له‌سه‌ر وێنه‌كانی تایبه‌ت به وێب.
ليستى له ير
1. New ئه‌م فه‌رمانه چینێكی نوێت بۆ ده‌كاته‌وه، له هه‌مان كاتیش‌دا چه‌ند شێوه‌یه‌كی چینی له خۆ گرتووه.
2. Duplicate Layer له‌ڕونووسینه‌وه‌ی چینی چالاك.
3. Delete سڕینه‌وه‌ی چین.
4. Layer Properties تایبهیمهندیهكانی چین.
5. Layer Style گۆڕینی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی نووسینه‌كانی نێو چینه‌كه و چه‌ندیان شتی دیكه‌ی له‌و بابه‌ته، بۆ نموونه، ده‌ستكاریكردنی ڕه‌نگه‌كان به پێی پله ... .
6. New Fill Layer كردنه‌وه‌ی چینێكی نوێ، به‌ڵام ڕووه‌كه‌ی ڕه‌نگكراوه به‌ڕه‌نگێك، ڕه‌نگی پله‌یی یان هه‌ڵبژاردنی شێوه‌یه‌كی پێشتر دروستكراو، بۆ دروستكردنی ئه‌و شێوه‌ش له فه‌رمانی Define Pattern له لیسته‌ی Edit هه‌یه، ئه‌م چینه ناتوانرێ بجووڵێته‌وه پاش پێكهێنانی.
7. New Adjustment Layer ئه‌م فه‌رمانه چینێكی نوێ پێكدێنێت و چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌كی دیكه‌ی تێدایه كه له فه‌رمانه ناوبراوه‌كاندا نه‌بووه، ئه‌م فه‌رمانه هه‌لی ئه‌وه‌ت بۆ ده‌ڕه‌خسێنێ كه به‌ته‌واوی و به‌ئاره‌زووی خۆت بواری ڕه‌نگ و ڕووناكی و چهماندنهوهو چه‌ندین شتی دیكه جێبه‌جێ بكه‌ی.
8. Change Layer Content ئاڵوگۆڕ هێنان به‌سه‌ر ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه له دوو هه‌نگاوی ڕابوردوودا جێبه‌جێت كردوون له سه‌ر چین.
9. Layer Content Options خێراتر ده‌تباته سه‌ر ئه‌و ئاڵوگۆڕیانهی كه به‌سه‌ر چینه‌كه‌دا هێناوته له ڕێگه‌ی هه‌نگاوه ناوبراوه‌كانی سه‌ره‌وه.
10. Type بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م فه‌رمانه چالاك بێت، ده‌بێ نووسینێكت نووسیبێت له سه‌ر وێنه‌كه یان كه نێو چینه‌كه‌دا، ئیشی ئه‌م فه‌رمانه هه‌مووی له بواری گۆڕین و ده‌ستكاریكردنی شێوه‌ی نووسینه‌كانه.
11. Rasterize ئه‌م فه‌رمانه ده‌توانی نووسینه‌كانت بۆ بنێته نێو چینێكی نوێوه بۆ ئاسانكردنی ئاڵوگۆڕ هێنان به‌سه‌ریاندا.
12. New Layer Based Slice ...
13. Add Layer Mask ئه‌م فه‌رمانه له‌سه‌ر چینێكی وێنه‌یی كاریگه‌ری ده‌بێت نه‌ك له سه‌ر چینێكی ڕه‌نگراو. به‌شێكی تایبه‌ت ده‌كاته‌وه كه ناوهڕۆك و ده‌مامكی (Mask) چینی دیاریكراو له خۆ ده‌گرێت.
14. Enable Layer Mask دانان و لابردنی گاریگهریهكانی هه‌نگاوی پێشوو، بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌ڕوونی ده‌ركه‌وێت جیاوازی چی بووه كه ڕوویداوه.
15. Add Vector Mask ...
16. Enable Vector Mask ...
17. Group With Previous چینی چالاك و چینی پێشووی ده‌كات به یه‌ك گرووپ. Ctrl+G.
18. Ungroup ناچالاك كردنی هه‌نگاوی ئه‌نجامدراوی پێشوو.
19. Arrange ڕێككردنی چینه دروستكراوه‌كانی سه‌ر وێنه، ئه‌م فه‌رمانه ته‌نیا له كاتێكدا به‌كاردێت كه چه‌ند چینێك له سه‌ر وێنه دروستكرابێت.
20. Align Linked ئه‌م فه‌رمانه چینه‌كان لێكتر نزیك ده‌كاته‌وه. !
21. Distribute LInked زۆر جیاوازی نییه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌ی.
22. Lock All Layer In Set ده‌توانی بۆ داخستن و یان ناچالاك كردن ئیشكردن له‌سه‌ر دوو چینی پێكه‌وه به‌ستراو، ئه‌م فه‌رمانه به‌كار ببه‌یت.
23. Merge Down تێكه‌ڵاوكردنی دوو چین، چینی چالاك و چینی خواره‌وه‌ی.
24. Merge Visible پێكه‌وه لكاندنی هه‌موو چینه‌كان، به چاوپۆشی كردن له‌وه‌ی كه ئێستا چالاكه‌و ئیشی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
25. Flatten Image ئه‌م فه‌رمانه هه‌موو چینهكانت بۆ ده‌كاته یه‌كێك، و هه‌موویان وه‌ی یه‌ك وێنه و وه‌ك یه‌ك په‌ڕگه لێكدهلكێنێت، ئه‌م فه‌رمانه یاریده‌رێكی چاكه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی وێنه، چونكه به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی چینه‌كانی ده‌كات به یه‌كێك.
26. Matting سوودی ئه‌م فه‌رمانه ئه‌وه‌یه كه ده‌توانین قه‌راغی وێنه‌كه یان چینه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ڕێككهین.
ليستى سليكت
1. All دیاریكردنی گشتیی، به‌و فه‌رمانه ده‌توانی هه‌موو به‌شه‌كانی ئیشی چالاك دیاریبكه‌یت و پاشان له ڕونووسینهوهو لكاندندا سوودی لێوه‌ربگری. Ctrl+A.
2. Deselect هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دیاریكردن. Ctrl+D.
3. Reselct دوباره دیاریكردنه‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌م فه‌رمانه چالاك ده‌بێت كه هه‌نگاوی دیاریكردنی گشتییت جێبه‌جێ كردبێت و پاشان ههڵتوهشاندبێتهوه، ئه‌و كات ئه‌م فه‌رمانه بۆت دیاریدهكاتهوه، Ctrl+Shift+D.
4. Inverse لاسایی كردنه‌وه‌ی به‌شی دیاریكراو، به‌شێك له وێنه‌یه‌ك دیاری بكه، پاشان ئه‌وه فه‌رمانه‌ی له‌سه‌ر تاقیكه‌ره‌وه، دڵنیام باشتر ده‌یناسیت. Shift+Ctrl+I.
5. Color Range دیاریكردن به‌پێی ڕه‌نگ، بۆ نموونه، وێنه‌یه‌كی ڕه‌نگیت هه‌یه‌و ده‌ته‌وێ به‌شێك كه ڕه‌نگێكی تایبه‌تی هه‌یه دیاری بكه‌ی و له هه‌مان كاتدا ڕه‌نگه‌كان زۆرن، له‌و باره‌دا ده‌توانی سوود له‌م فه‌رمانه وه‌رگری و دڵنیام كه یارده‌رێكی باش ده‌بێت.
6. Feather یارده‌رێكی چاك و چالاكه بۆ تێكه‌ڵاوكردنی ڕه‌نگی قه‌راغی به‌شی دیاریكراو له گه‌ڵ ڕه‌نگی به‌شه‌كانی دیكه‌ی وێنه، چونكه پشت به‌سته به پیكسل له هه‌ڵسوڕاندنی ئیشه‌كه‌ی خۆیدا، Alt+Ctrl+D.
7. Modify ئه‌م فه‌رمانه‌ش ئیشه‌كه‌ی به‌سووده، ده‌توانی له ڕێگه‌ی فه‌رمانی ناوبراودا به‌شێك له وێنه دیاری بكه‌یت و پاشان قه‌راغ و پانی و ،،، بۆ ئه‌و به‌شه دیاریكراوه دابنێی.
8. Grow زیادكردنی به‌شی دیاریكراو، بۆ نموونه، كاتێك به‌شێك له وێنه‌یه‌ك دیاری ده‌كه‌ی و له‌و به‌شه‌دا نووسینێكی به‌ر كه‌وتوه كه ڕه‌نگی ڕه‌شی هه‌یه، و له وێنه گشتییهكهشدا له هه‌مان ڕه‌نگ هه‌یه، ده‌توانی ئه‌م فه‌رمانه به‌كار ببه‌ی بۆ دیاریكردنی ئه‌و ڕه‌نگانه‌ی كه له یه‌ك ده‌چن و له یه‌كه‌وه نزیكن.
9. Similar هه‌مان فه‌رمانی سه‌ره‌وه، به‌ڵام ئیشه‌كه‌ی Similar كورت نه‌كراوه‌ته‌وه له چوارچێوه‌یه‌كی دیاریكراوداو هه‌موو ئه‌و به‌شانه‌ی كه له به‌شی دایریكراو ده‌چن، ده‌خاته سه‌ر به‌شه دیاریكراوه‌كه.
10. Transform Selection ده‌ستكاریكردنی به‌رزی و پانی به‌شی دیاریكراو به‌بێ ئاڵوگۆڕ هێنان به‌سه‌ر پیكسله‌كانی به‌شه دایریكراوهكهدا.
11. Laod Selection باركردنی به‌شی دیاریكراوی پاشه‌كه‌وتكراو.
12. Save Selection پاشه‌كه‌وتكردنی به‌شی دیاریكراو، ده‌توانی له‌م فه‌رمانه سوود وه‌رگری كاتێك كه له‌سه‌ر به‌شێكی تایبه‌ت له وێنه‌یه‌ك ئیش ده‌كه‌یت، ئه‌و به‌شه كه ئیشی له سه‌ر ده‌كه‌یت دیاری بكه و پاشان كرته‌یه‌ك بكه سه‌ر ئه‌م فه‌رمانه‌و پاشه‌كه‌وتی ئه‌و به‌شه بكه، ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌كت بۆ پێشهات و ویستت وێنه‌كه بگه‌ڕێنیته‌وه سه‌ر حاڵی خۆی ده‌توانی له فه‌رمانی Laod Selection سوود وه‌رگری و به‌شه پاشه‌كه‌وتكراوه‌كه جارێكی دیكه له شوێن خۆیدا دابنێیتهوهو پینه‌كانی سه‌ر جێگه دهستكاریكراوهكهی پێ بدرویتهوه.
سه رجاوه كورد سايت به و هيوايه ى جيكيرى بكه ن بؤ ئه وه ى ئه ندامان بيبينن

له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستت خۆش بێت بۆ دانانی ئه‌و بابهتهجوانه
به‌هیوام به‌ر ده‌وام بیت بێ به‌شمان نه‌که‌ی لهبابهتهجوانهکانت

له‌سه‌ر هێڵ نییه