.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













خه‌ندان_
خانمی ئازیز، بیرت كردۆته‌وه كام جۆره ئیشی هه‌ویر بۆ ئه‌م زستانه و نزیكی ساڵی نوێیه ئاماده‌بكه‌یت.
ئێمه بۆ ئێوه‌ی ئازیز جۆرێكی به تام له كێكی ( كاكاو به گوێز ) پێشكه‌شتان ئه‌كه‌ین.
پێكهاته‌كانی :
* 250 گرام كه‌ره.
* 100 گرام گوێز.
*250 گرام ئاردی سپی.
* یه‌ك چاره‌ك كه‌وچكی چا پێك پاودر.
*یه‌ك چاره‌ك كه‌وچكی چا خوێی ورد.
* 100گرام كاكاوپاودر.
* 500گرام شه‌كر.
* 5 هێلكه.
شێوازی دروستكردنی :
پێویسته ( كه‌ره )كه بتوێنیته‌وه‌و كه‌مێك وازی لێبهێنیت تا ساردده‌بێته‌وه، پاشان گوێزه‌كه وردبكرێت به گوێره‌ی ئاره‌زووت، ئینجا فڕنه‌كه بخرێته سه‌ر گه‌رمی120 گراد، دواتر
ئارده‌كه و پێكین پاوده‌ر و خوێ و كاكا و به‌یه‌كه‌وه له قاپێكی قوڵدا تێكه‌ڵ بكرێت. پاشان ئه‌گه‌ر به ئامێری دروستكه‌ری هه‌ویری كێك بێت یان به بێ ئامێر پێویسته یه‌ك به دوای یه‌كی هێلكه‌كان تێكه‌ڵ به پێكهاته‌كانی تر بكرێت، له هه‌مانكاتدا كه‌ره تواوهكهشیان تێكه‌ڵ بكرێت.
له كۆتایدا گوێزه هارشاوهكه تێكه‌ڵ به هه‌ویری كێكه‌كه ده‌كه‌یت، پاشان ده‌خرێته ناو سینی یان قاپی تایبه‌ت به فڕن بۆماوه‌ی 45 خولهك پێویسته له ناو فڕندا بمێنێته‌وه.
پاش ته‌واوبوونی له فڕنه‌كه ده‌ریده‌هێنین و ده‌بێن وازی لێ‌بێنین تا سارد ده‌بێته‌وه، چونكه ئه‌م جۆره
كێكه ئه‌گه‌ر به گه‌رمی له‌تی بكه‌یت شێوه‌كه‌ی تێك ده‌چێت له‌به‌رئه‌وه پێویسته به ساردی له‌ت بكرێت.

له‌سه‌ر هێڵ نییه