.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه












جارێكیان كابرایەكی دەشتەكی لەسەر ڕێگەكەی، بۆ حەوانەوەو پشوودان ڕوو دەكاتە سێبەری درەختەكانی نێو باخێك، وشترەكەی یەخ دەداو پاشان خەوی لێدەكەوێت، پاش حەوانەوە حوشترەكەی هەڵدەستێو دەچێتە نێو بێستانەكەو زەرەرو زیانێكی زۆر بە بێستانەكە دەگەیەنێت..
لەو كاتەدا خاوەن بێستانەكە دەگەڕێتەوە دەبینێت ئەو بێستانەی كە زۆر پێوەی ماندوو بووەو ڕەنجی زۆری لەگەڵ كێشاوە، بەجارێك ئەو وشترە وێرانی كردووە، باخەوان ئەم دیمەنە زۆر توڕەی دەكاتو ئارامی لێدەبڕێت، بۆیە زۆر بێبەزەییانە دەست بە لێدانی حوشترەكە دەكات، تا دەیكوژێت دەستی لێهەڵناگرێت.
پاشان كابرای دەشتەكی لە خەو هەڵدەستێت، سەیر دەكات حوشترەكەی لەوێ نەماوە، دەچێتە ناو باخەكە تا بەدوای حوشترەكەیدا بگەڕێت، دوای گەڕان حوشترەكەی بە كوژراوی دەدۆزێتەوە، دەشتەكی كە ڕێگەی دوورەو حوشترەكەی تاكە هۆكاری گەیاندنی بووەو زۆر خۆشی ویستووە، بە بینینی ئەو دیمەنە زۆر توڕە دەبێت، لەگەڵ باخەوان لێیان دەبێتە هەراو دەمەقاڵێ، سەرەنجام پەلاماری یەك دەدەنو دەبێتە شەڕیان، دەشتەكییەكە باخەوانەكە دەكوژێت، كوڕەكانی باخەوانەكە بە دەم هەراو دەنگە دەنگەكەوە دەچن، كاتێك دەگەن كار لە كار ترازاوەو دەشتەكییەكە باوكیانی كوشتووە!
ئەوانیش وەك كەسانێكی تێگەیشتوو ڕۆشنبیرو بە هەڵوێست، هەڵناستن بە كوشتنەوەی دەشتەكییەكە، بەڵكو دەیانەوێت تەسلیمی دادگای بكەن، چونكە دڵنیان دادگا خوێنی باوكیان بە فیڕۆناداتو مافیان بۆ وەردەگرێتەوە.
بەڵام دەشتەكییەكە پێش ئەوەی تەسلیم بە دادگا بكرێت، زۆر لە كوڕەكانی باخەوانەكە دەپاڕێتەوەو دەڵێت: تەنها مۆڵەتم بدەن با بگەڕێمەوە بۆ ناو ماڵو منداڵەكانمو وەسیەتێكیان بۆ بكەمو پاشان دەگەڕێمەوە بۆلاتان، ئەو كات لە بری باوكتان لە سێدارەم بدەن، كوڕەكان زۆریان بەزەیی پێداهاتەوە، بۆیە پێیان وت: كێ دەبێتە كەفیلت كە تۆ دەگەڕێیتەوە؟ لەو كاتەدا ئەبوهورەیرە بە لایاندا تێدەپەڕێت، كاتێك لە بابەتەكەیان تێدەگات، دەڵێت من كەفیلی دەبم، ڕێگەی بدەن با بڕوات بۆ لای خێزانو منداڵەكانیو وەسییەتیان بۆ بكاتو پاشان بگەڕێتەوە، ئەگەر نەگەڕایەوە من لە بری ئەو لە سێدارە بدەن! ئیدی دەشتەكییەكە گەڕایەوە بۆ لای خێزانو منداڵەكانیو بەڵێنی دا لە ڕۆژی دیاریكراودا بگەڕێتەوە!
ڕۆژان هاتو ڕۆیشت، ڕۆژی دیاریكراو هاتە پێش، كوڕەكان هەموو لە شوێنی دیاریكراو چاوەڕوانی گەڕانەوەی بكوژی باوكیان بوون، بەڵام كات گەیشتە چێشتەنگاوو دەشتەكییەكە دیار نەبوو، بوو بە نیوەڕۆ هەر نەهات، عەسریش هاتە پێش، بەڵام دەشتەكییەكە هەر نەگەڕایەوە، هەربۆیە كوڕەكان ڕۆیشتن بۆ لای ئەبوهورەیرەو پێیان وت: چۆن كەفالەتی كەسێك دەكەیت، كە نەدەیناسیتو نەدەزانی ماڵیان لە كوێیە؟
ئەبوهورەیرە لە وەڵامدا وتی: تا نەڵێن كەسانی چاكەو پیاوەتی نەماونو كەس متمانە بە كەس ناكات.
لەو قسانەدا بوون، كابرای دەشتەكی لە ئاسۆی شارەوە وەدەركەوت، بەرەو ڕوویان هات، تا گەیشتە لایان!
زۆر بە سەرسوڕمانەوە لێیان پرسی: بۆچی گەڕایتەوە، خۆ تۆ لە دەستی ئێمە ڕزگارت ببوو، لە كاتێكدا هیچ كەس لە ئێمە تۆمان نەدەناسیو نەماندەزانی ماڵتان لە كوێیە؟
دەشتەكییەكە لە وەڵامدا وتی: بۆئەوەی نەڵێن ئەهلی وەفاو خاوەن پەیمانو بەڵێن نەماوە!
كاتێك كوڕەكانی باخەوانەكە ئەم دوو وەڵامەیان بیست، وتیان ئەوا ئێمەش لێتخۆشبووینو گەردنت ئازاد بێت، بۆئەوەی نەڵێن ئەهلی لێبوردنو سینە فراوان نەماوە!
س: بەرزان ئالانی
لهسهر هێڵ نییه