.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












ده‌ستی قه‌ده‌ر
......
بڕیارمدا ، ئیتر له دوای ئه‌م نامه‌یه
وشه‌یه‌ك چی یه ..؟
نهینوسم بۆت ..!!
له شوێنان لێشت نه‌ڕوانم
ته‌نانه‌ت، نیگاش نه‌که‌م بۆت.
نه‌فامانه
چیتر ، نه‌بمه گه‌دای عه‌شقی ..
بێ وهفایو ، بێ سه‌روبه‌ر
به باڵاتا هه‌ڵنه‌گه‌ڕێم
وه‌کو لاو لاو
ئه‌ی شۆخی باڵا سنه‌وبه‌ر
دهڕؤم ئیتر ..
بۆ له‌مه‌ولا ،، کۆی خهماکانم ئه‌ژمێرم
ئاهو ، نهزولهو ، سوتانی
په‌پوله‌ی ، باڵشکاوی ڕوح
به ده‌ستی قه‌ده‌ر ئه‌سپێرم...
وایدائهنێم...
نه ڕۆژێ له‌ڕۆژان عاشقبوم
نه بۆ ساتێکیش تۆمدیوه
وایدائهنێم...
خۆشه‌وسیتی و
سۆز و ئه‌وین تاکو ئێستا
له ناو دڵما نه‌خه‌مڵیوه.
ده‌ڕۆم چیتر
له سه‌ر گۆڕی پیاوچاکانیش
چاوه‌ڕێی
گرتنی به‌رده نیازی به‌ختم نابم
وه‌ك چۆن پێشتر
هاوه‌ڵی ته‌نیایی بوم
ئێستاش حه‌ز ئه‌که‌م ته‌نیا بم
ڕه‌وه‌ند

له‌سه‌ر هێڵ نییه