.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












بارودۆخی ئابووری له هه‌رێمی کوردستان
ئاماده‌کردنی قوتابی: ده‌روون خالد محمد
پێشه‌کی
سوپاس بۆخوای گه‌وره که هێزی ئه‌وه‌ی پێدام که ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ته‌واو بکه‌م .
بوونی ئابووریه‌کی به‌هێز له هه‌ر وڵاتێك ئه‌وا مانای وایه ئه‌م وڵاته به‌هێز ترینه، چونکه ئه‌گه‌ر ئابووری هه‌روڵاتێك به‌هێزبێت له هه موو رویێکهوه
ئه‌توانێت خۆی بسه پێنێت به‌سه‌ر هه‌موو جیهان نموونه وه‌ك ئه‌مه‌ریکا که ئا بووریهکی به هێزی هه‌یه ، هه‌رێمی کوردستانیش وه‌ك هه‌روڵاتێکی تر پێویسته ئابووریه‌کی به هێزو پێشکه‌وتوی هه بێت به تایبه‌ت له کاتی ئێستادا که خاوه‌ن
نه‌وتێکی زۆره ، ئه مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه خاوه‌ن ئابووریه‌کی سه‌ربه‌خۆیه، به ڵام له هه‌مان کاتدا کێشه‌ی زۆرهه‌یه له هه‌رێمی کوردستان وه‌ك سستی لهسیسته می
دارایی ،وهه‌ژاری،وخراپی ئاسایشی خۆراك و،خراپێ که‌رتی تایبه‌تی وگشتی..هتد
ئه‌مانه ته‌نها به‌شێکن له‌م کێشانه‌ی که‌له هه‌رێمی کوردستان دا بوونی هه‌یه ،بۆیه پێویسته له‌سه‌ر حکومه‌ت که چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م کێشانه دابرێشێت و بتوانێت
ئابووریه‌کی به هێزو سه‌رده‌میانه دروست بکات وه‌ك ههردهولهتێکی تربۆئهوهی ژیانێکی شه‌ره‌ف مه‌ندانه بۆتاکهکانی کۆمه‌لگا دابین بکات ئێمه هیچمان که‌متر نی یه
له وڵاتانی تربۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ژیانه‌مان هه بێت.
سیسته می ئابووری گونجاوزامنی سه‌رکه‌وتنی سیاسه تی ئابووریی یه
یه‌کێک له‌پێداویستیه کانی په یره‌و کردنی سیاسه‌تی ئابووری بریتییه له دیاریکردنی سیسته می ئابووری،واته سیاسه‌تی ئابووری ده‌بێت بگونجێ له گه‌ل سیسته‌می ئابووری و سیسته می کۆمه ڵایهتی
به‌گشتی،پێویسته سیسته می ئابوری کوردستان دیاری بکرێت که بریتییه له(ئابووری تیکه‌ل)
له وانه یه راسته وخۆ ڕه خنه له‌م بۆچوونه بگرن و بلێین ئابووری کوردستان ئابووری ئازاده
که له‌م سیستمه‌دا که‌رتی تایبه‌ت هه‌ڵده‌ستێت به ده رکردنی بریاره سه ره کیه کانی تایبه‌ت به به رهه مهێنان و به کارهێنان وسیسته می نرخ وبازارو قازانج و زیان وپاداشت.....هتد. له وانه شه خه لکێک بلێن ئا بووری ئا راسته کراو گونجاوه بۆکوردستان که ده‌وله‌ت سه‌رجه‌م بریاره ئابووریه کانی به‌ده‌سته
وه تاکه سه رچا وه‌ی بریاردانه، به‌ڵام ترسناکترین شته له‌به‌ر ئه وه‌ی ده‌بێته هۆی زاڵبوونی چه‌ند که‌سێک یان ده‌سته‌یه‌ک ،به‌ڵام ئێمه ده‌لێین ئه‌مرۆ هیچ ولاتێک نی یه سه‌د له سه‌د ئابووری ئاراسته کراو په‌یره‌و بکات.
نه هیچ وڵاتیکیش هه‌یه سه‌دا سه‌د ئابووری بازارپه یره‌و بکات،ته‌نانه‌ت ئه‌مرۆ ش له
وڵایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه ریکا بازار یان که‌رتی تایبه‌ت زۆربه‌ی بریاره‌کان دروست ده‌کات، به‌ڵام حکومه‌ت یان که‌رتی گشتی رۆڵێکی گرنگ ده‌گێرێ لهراستکردنه وه‌ی کاری بازار.
حکومه‌ت یاسا‌و ڕێنمایی ده‌رده‌کات بۆرێکخستنی ژیانی ئابووری هه‌لده‌ستێ به پێشکه‌ش کردنی خزمه‌ت گوزاری خۆیندن و ته‌ندروستی وئاسایش و ڕێگرتن له قۆرخ کاری و ڕێگرتن له پیسبونی ژینگه و...هتد ، که‌دوای قه‌یرانی دارای جیهانی زۆر به زه‌قی ده ستێوهردانی ده‌وڵه‌ت له کاروباری ئابووری له‌و وڵاتانه ده‌رکه‌وت که خۆیان به لوتکه‌ی سه‌رمایه‌داری ده‌زانن وه‌ک ئه‌مه‌ریکا وبه‌ریتانیا و سه‌رجه‌م ولاتانی ئه‌وروپا، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته چه‌مکی یان وشه‌ی فه‌لسه فهی ئابووری به‌وردی دیاری بکه‌ین که بگونجێت له‌گه‌ل باری کۆمه لایه‌تی کۆمه‌لگه که‌مان و دونیای ئه مرۆ له‌و خاڵه ده‌ست پێبکه‌ین که دونیا پێیگه یشتووه که ئه‌ویش بریتییه له بریاری هاوبه‌شی که‌رتی گشتی و که‌رتی تایبه‌تی(ئابووری تێکه‌ل) ، له به‌ر ئه وه سیسته‌می ئابووری زۆرگرنگه که بریتییه له‌کۆمه‌لێک یاسا‌ورێسا ونه‌ریت وبنهما که حکوم ده‌که‌ن له‌سه‌ر ئابووری نه‌ته وه یی،که‌واته پێویسته له‌رێگایی سیسته مێکی گونجاو ده‌رامه‌ته‌کان به‌کار ببرێن تێرکردنی پێداویستی خه‌لکی کوردستان وبریار له سه‌ر ئهوکاڵاو خزمه تگوزارییانه بدریت ، که پێویسته به‌رهه‌مبهێنرێت و هه‌روه‌ها بریار له‌سه‌ر رێگاکانی به رههمهێنان و چۆنیه تی دابه‌شکردنیان بدرێت.
سه‌رکه وتنی سیاسه‌تی ئابووریش به‌نده به سیسته می ئابووریه‌کی گونجاو ، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئارامی باری ئابووری زامنی سه‌رکه‌وتنی سیاسه‌تی گستی ده‌وڵه‌ته له هه موو بواره کانی ژیان.
ئاسایشی خۆراك:
خۆراک:بهههمووئهوخواردنانهی مرۆف لهشله مه‌نی و ماده‌ی ره‌ق ده‌یخوات ده‌گوترێت خۆراک، خۆراکی ته‌ندروست ئه‌و خۆراکه‌یه که پێداویستییه رۆژانیهکانی جه‌سته‌ی مرۆڤی تێدایه.
له‌مێژه مرۆ ڤایه‌تی برسێتی ناسیوه،چۆنیه‌تی زالبوون به‌سه‌ر برسێتی وبهیداکردنی خۆراک وزیادکردنی سه‌رچاوه خۆراکیه‌کانی زانیوه، هه‌رله‌م پێناوهشه وه گرینگی به خۆراک داوه، تابهدهرکهوتنی چه‌مکی ئاسایشی خۆراک رئکخراوه و دامه زراوه نێوده‌وله‌تییه‌کان خستیانه‌روو، بێناسهی جۆر به جۆر بۆ چه مکی ئاسایشی خۆراک کراوه، هه‌ول ده‌ده‌ین لێره ئاماژه به هه‌ندێکیان بکه‌ین،سه‌ره‌تا هۆکاره‌کانی ئه‌م چه‌مکه باس ده‌که‌ین، سه‌ره‌تای ده‌رکه‌وتنی ئه‌م چه مه‌که بۆساڵانی حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی رابووردو ده‌گه‌رێته‌وه به‌تایبه‌ت دوای رودانی ئه‌م قه‌یرانه ئابووریه‌ی که کاری گه‌ری له‌سه‌ر زۆربه‌ی وڵاتان دانا،هه‌روه‌ها کۆنگره‌ی جیهانی بۆخۆراک کهسالی 1974له ڕۆما به‌ستر، سه‌رنجی وڵاتانی بۆ کئشه ی خۆراک و ئه‌ومه‌ترسیانه‌ی که‌که‌می خۆراک له‌سه‌ر کۆمه‌لگاکانی دروست ده‌کات ،راکێشا.
زیادبوونی رێژه‌ی هه‌ژاری وبرسێتی له جیهان وای له‌زۆرێک له بیریاران و ئه‌وانه‌ی له‌بواری سیاسی و نیوده‌وله‌تیه‌کان کارده‌که‌ن، که‌زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م چه‌مکه هه‌لوێست بکه‌ن، ئهوئاماروسهرژمێریانهی رێکخراوه‌کان(خۆراک و ته‌ندروستی جیهانی وکوشتوکالی جیهانی)له‌باره‌ی برسی وهه‌ژاران بلاوی ده‌که‌نه‌وه ، گه‌وره‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه روون ده‌که‌نه‌وه:
1ملیۆن که‌س له جیهان داهاتی رۆژانه‌یان که‌متره له دۆلارئکی ئه‌مه‌ریکی
840 ملیۆن برسی هه یه له جیهان
5 ملیۆن ئه میریکی له ژێرهێلی هه‌ژاری دا ده‌ژین
1 میلیۆن له‌وڵاتی عه‌ره‌بی له‌ژێر هێلی هه‌ژاری دا ده‌ژین
پێناسه کردنی ئاسایشی خۆراک، به‌گوێره‌ی تێروانینه‌کانی ئه‌وانه‌ی پێناسه‌که ده‌که‌ن،ده‌گۆرێت هه‌یانه هه‌یانه وه‌ک گرفتێکی ئابووری سه‌یری ده‌کات (به‌ده‌سته‌به‌رکردنی برێکی ته‌واوله خۆراک وپێشکه‌ش کردنی به دانیشتوانی جیهان) پێناسه‌ی کردووه، هه‌یانه وه‌ک گرفتێکی ئیقلیمی سه یریدهکهن.
ئاسایشی خۆراکی هه رێمی کوردستان
سه‌باره‌ت به ئاسایشی خۆراک له کوردستان له‌به‌رئه‌وه‌ی تا ێستا سه‌رژمێرییه‌کی ته‌واوی دانیشتوان نه‌کراوه، له‌لایه‌کی تره‌وه نه‌بوونی زانیاری وئاماری پێویست له‌سه‌ر به‌رهه‌مه خۆراکییه‌کان (گه‌نم ، گۆشت ، شیر.....) ده‌رخستنی راده‌ی که لێنی خۆراک و که‌می خۆراک ونه‌بوونی ئاسایشی خۆراک لێک ده‌کات. بۆنمونه ئه‌گه هه‌ردوو خۆراک (گه‌نم وبرنج) وه‌ربگرین له‌ماوه‌ی سالی1192-1996 ده‌بینین که‌لێنی خۆراک له‌به‌ر هه‌می (گه‌نم) گه‌یشته( 340287888) ته‌ن واته خه‌لکی کوردستان به‌م راده‌یه پێویستیان به به‌رهه‌می گه‌نم هه‌یه، ئه‌مه جگه له‌وبه‌رهه‌مانه‌ی له‌نێوخۆی کوردستان ده‌هاته ده‌ست. سه‌باره‌ت به‌که‌لێنی برنجیش له‌ماوه‌ی سالی 1996 گه‌یشته (42786976) ته‌ن، ئه‌م ژماره‌یه له سالی 2000 گه‌یشته (116786161) ته‌ن، ئه‌م که‌لێنه گه‌وره‌یه‌ش هۆیه‌که‌ی بۆ وشکه سالی که‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی ژێرزه‌وی وسه‌رزه‌وی ده‌گه‌رێته‌وه، کوردستان چه‌ند خه‌سله‌تێکی تۆپۆگرافی ودیمۆگرافی یه
که‌توانای به‌رهه‌مهێنانی زیاتریش له‌پێداویستیه‌کانی دانیستووانهکهی هه‌یه، له‌هه‌رێمی کوردستان ره‌وشی ئاو وهه‌واو راده‌ی باران بارین و به‌پیتی خاکه که‌ی چاندنی دانه‌وێله‌ی ئاسان کردووه، به‌ڵام هیشتا به‌رهه‌م هێنانی دانه‌وێله پێویستی به لێکۆلینه‌وه‌ی زیاتر هه‌یه.
بۆبه‌هێزکردنی ئاسایشی خۆراکی هه‌رێم باشه گرنگی به‌م خاڵانه بدرێت
1- دیاری کردنی رێژه‌ی پێداویستییه خۆراکییه کان ورێژه‌ی خۆبژێوی به‌رهه‌مه خۆمالیه‌کان،بۆئه‌وه‌ی رێژه‌ی که‌لێنی خۆراک دیاربکه‌ین وبهدهرامهته داراییه‌کان ئهوکهلێنه پربکه‌ینه‌وه.
2- چه‌ندی بکرێت هانی وه‌رزێران بدرێت بۆئه‌وه‌ی به‌رهه‌م د اریهتی
زه ویهکانیان زیادبکه‌ن یارمه‌تی مادی و مه‌عنه‌وی بدرێن، تاکورێژهی به‌رهه می خۆمالی زیادبکرێت وکه‌لێنی خۆراک پربکرێته وه.
3- له‌به‌رئه‌وه‌ی کوردستان به‌گشتی وڵاتێکی شاخاوییه، ئه‌مه‌ش رئژه‌ی زه‌وییه زه‌ویه کشتوکالییه‌کانی که‌م کردۆته‌وه، له‌لایه‌کی دیکه‌وه زۆربوونی ژماره‌ی دانیشتوان و فراوان بوونی شاره‌کان، دووباره باره سنوری زه‌وییه کشتوکالییه کانی که‌م کردۆته‌وه،بۆیه چه‌ندی بکرێت بیرله ستونی فراوان بوونی شاره‌کان له‌جیاتی ئاسۆیی بکرێته‌وه،ئه‌وه‌نده له‌به‌رژه‌وه‌ندی زه‌ویه کشتوکالییه کان ده‌بێت.
4- گرینگی دان بهتوێژینه وه‌ی زانستی وتاڤیگهیی وجێ به‌جێکردنی ده‌سکه‌وته‌کانی له‌بواری جۆراوجۆری ئابووری.
5- پێدانی قه‌رزو به‌خشین و ئاسانکاری،بۆئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت سه‌رمایه له بواری به‌رهه‌م هێنانی کشتوکاڵی وه به‌تایبه‌تی پیشه سازی خۆراکی ،ئه‌مه‌ش رێگابه کرینه‌وه‌ی به‌رهه‌مه خۆمالیه‌کان ده‌دات له‌بری هاورده‌کردنی له ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها رێژه‌ی بێ‌کاری که‌م ده‌کاته‌وه.
6- خۆئاماده کردنی به‌رده‌وام بۆههرپهتا ونهخۆشیهک کهرووبهروی به‌رهه‌مه کشتوکالیه‌کان ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش وا ده‌خوازێ به‌رده‌وام ماده‌ی قهڵاچۆلکهرودهرمانی پێویست له کۆگاکاندا هه‌بێت.
7- حکومه‌ت له‌کاتی وشکه سالی له‌کرێی،زه‌ویه‌کانی خۆی خۆش بێت وه‌ک هانده‌رێک بۆبه‌رده‌وام بوون لهسهربهرههمهێنان.
8- دروستکردنی عه‌مباری گه‌وره‌ی گڵدانه‌وه‌ی دانه‌وێله سه‌ره‌کییه‌کانی وه‌ک (گه‌نم وجۆوبرنج...هتد) به‌شێوه‌یه‌ک بۆساڵانی وشکه سالی وکه‌م ده‌رامه‌تی سوودی لێ وه‌ربگیرێت حکومه‌تیش خۆی بهناچارنه زانێ له فرۆشتنی زیاده به‌رهه مه‌که.
بۆده‌ستگرتن به‌سه‌رچاوه ئاوییکانی هه‌رێم پێویسته ره‌چاوی ئه‌م خاڵانه بکرێن:
1 به‌کارهێنانی ئاوبه شێوه‌یه‌کی عه‌قلانی به‌فیرۆدانی ودانانی سیاسه‌تێکی روون بۆبه‌کارهێنانی ئاو.
2- سوککردنی قورسایی له‌به‌کارهێنانی ئاوی ژێرزه‌وی له‌رێی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ئاوی ئاوه‌رۆکان، به‌شێوه‌یه‌کی زانستیانه.
3- دروست کردنی به‌ندوبه‌ستی گه‌وره له‌سه‌ر رووباره‌کان وکۆکردنه‌وه‌ی ئهوجۆگهلانهی له‌کاتی باران بارین پرئاو ده‌بن له‌شوێنێ و ئاوپۆش کردنی ئهوجۆگهو به‌نداوانه بۆئه‌وه‌ی ئاو بهفیرۆنهچێ.
4- له‌گه‌ل وڵاته دراوسێکان، رێکه‌وتنی دوقۆلی یان نێوده‌وله‌تی له‌سه‌ر رادهورێژهی ئاوی بهکارهاتووگڕێ بدرێت وکاربۆ باشترکردنی بکرێت.
بێ‌کاری له مۆدێلێکی ئابووری دا
به پێی زانستی ئابووری بێ‌کاری به دوو شێواز ده‌توانێ بێته دی :
شێوازی یه‌که‌می بێ‌کاری
بهوبهشه له بێ‌کاری ده‌ڵێین که له‌ئاکامی که‌مبوونه‌وه‌ی داوا له‌سه‌ر کاڵا خزمه‌ت دێته ئاراوه . له‌وحاله‌ته‌دا به هۆی که مبوونی داوای هاولاتیان
لهسهرشتومهک وخزمه‌ت، ئاستی به‌رهه‌مهێنان داده‌به‌زێت وئهوکهرته توشی کێشه و گیروگرفت ده‌بێت و ، زۆرجارداموودهزگای به‌رهه‌مهێنان ناچارده‌کا ئه‌و که‌رته رێکبخه نه‌وه ، ئه‌مه‌ش بێ‌کاری
زۆری لێ ده‌که‌وێته‌وه به وشێوهیهی بێ‌کاری ده‌ڵێن " بێکاریی ده‌وری.
شێوازی دوهه‌می بێ‌کاری
له بێ‌کاری ده‌لێین که‌له ئاکامی دابه‌زینی ئاستی به‌شه به‌و
به رههمهێنان دێته دی. له‌و حاله ته دا بڕی به‌رهه‌می گشتی که‌مه و
به‌ته‌واوی که‌ڵك له‌توانای ره‌وتی به‌رهه‌م هێنان شوێنه کانی کاروهرناگرێت. به وجۆره بێکاریه ده‌ڵێن " بێ‌کاری پێکهاته‌یی .
هۆکاره‌کانی ئه‌م شێوه‌ی بێکاریه، ده‌کرێ سه‌رچاوه‌ی دامووده‌زگایی بن واته به‌رێوبه‌ری ودابه‌شکردنی ئامرازوسهرچاوهکانی بارههمهێنان وهێزی کار،
یالهبهردهستدا نه‌بوونیان . بۆنموونه چربوونی که‌رسته‌ی خاوی کانزایی و یان له سه‌ره‌وه بوونی نرخی وزه و هاتوچۆو ئه‌وبابه‌تانه ده‌توانن ببنه هۆی دروست بوونی ئه‌م شێوازه ی بێ‌کاری.
جگه له‌و دووجۆره‌ی بێ‌کاری،ئه‌م شێوانه‌ی خواره‌وه‌ش له ئابووری ناسراون:
بێ‌کاری نه‌ریتی، ئه‌م جۆره بێکارییه له ئاکامی چه‌ند وچۆنی بری حه‌قده‌ستی هێزی کار دروست دابێت.ئه‌مه‌ش ئه‌م کاته دێته‌دی، که بری حه قدهستی هێزی به‌کرێدانی کار له بازاری رکابه رایه تیی دا، ناگاته خالی هاوتایی دیاری کراو، جا بۆیه به‌و بێکارییه، هاوسه‌نگ نه‌بوونی کاری پێ ده‌وترێت.
له‌و حاله ته‌دا حه‌قده‌ستی هێزی کار به تووندی داده‌به‌زێت، ده‌کرێ هۆیه‌که‌ی دیاری کردنی حه‌قده‌ستێکی لانی که‌م بێت، له‌لایه‌ن ده‌وله‌ته‌وه یا ناوه‌نده‌کانی تری په‌یوه‌ندیدار.
بێ‌کاری وه‌رزی، به‌و بێکارییه ده‌وترێت که له وه‌رزه‌کانی ساڵدا دێته دی. ئه‌و شێوه
بێکارییه په‌یوه‌ندی بهولات وجۆری کاره‌وه هه‌یه .
بۆنمونه کرێکاری به‌شی بیناسازی کوردستان ، له‌وه‌رزه کانی سه‌رمادا کاری که‌متره
وتووشی بێ‌کاری ده‌بێت.
بێ‌کاری شاراوه، ئه‌و جۆره له بێکارییه که به شێوه یه‌کی ناراسته‌و خۆدێته دی. نموونه‌ی ئه‌م جۆرهبێکاریه له‌وڵاتانی سۆڤیه‌تی پێش‌و زۆربوو،له‌وباره یه وه ده‌توانین ئاماژه به‌وه بکه‌ین، هه‌ندێک له وڵات‌دا چه‌ند که‌س بۆپیشه یه‌ك دیاری کراون، له‌کاتێک دا له‌وانه‌یه ئه‌و ئه‌رکه به کرێکارێک ئه‌نجام بدرێت. ئه‌و جۆره بێکارییه له‌و کۆمه‌لگایانه‌ی سیستمێکی ئابووری رێکوپێکیان نییه، پتره نه‌ك له‌و وڵاتانی پێشکه‌وتوو که رێبازی ئابووریان له‌سه‌ر بنه‌مای کارامه‌ی دامازراوه.
لێهاتووی زانستی ئابووری لهساله کانی (1960) دا، جگه له‌وه‌ی هه‌ستی به هۆکاره‌کانی درووستبوونی بێ‌کاری کرد، رێگا چاره‌ی له‌به‌ینبردنی بێکاریشی پێشنیازکرد. ناوبراوپێی وابوو ده‌وله‌ت لهحاله تێکی ئاوادا ، که راده‌ی خه‌رج کردن و به‌کاربه‌ری گشتی له ئاستێکی نزم دایه، ئابووری پێویستی به گه‌شه پێدان و دروستکردنی دهرفه تی کاری هه‌یه و، ده‌بێ ده‌وله‌ت له‌و به‌شه دا سه‌رمایه گوزاری بکات به‌تایبه‌تی له‌که‌رته‌کانی ئابووری دا، تا به‌م شێوه‌یه داوا له‌سه‌ر کاڵاو خزمه‌ت ببوژێنێته‌وه و ده‌رفه‌تی کاری زۆرتری لێ بکه وێته‌وه .
به‌واتایه کی ترپێویسته ده‌وله‌ت له‌کاتی که‌م بوونه‌وه‌ی داوا لهسهرکاڵا و خزمه‌تگوزاری ده‌ست بکات به‌سه‌رمایه گوزاری، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر خه‌رجکردن ومه‌سره‌فی گشتی وڵات، به به‌راود نرخی هێزی کاری به‌رهه‌مهێن، له ئاستێکی به‌رزدابێت، ده‌بێ ده‌وڵه‌ت پێش به‌رزبوونه‌وه‌ی داوا لهسهرکاڵاو خزمه‌تگوزاری بگرێت و، ده‌ست بخاته ناو بازار‌و به‌ژداری سه‌رمایه داری وڵات بکات.
سه‌رچاوه‌کان:
1- ئابووریناس
2- ده‌زگای موکریان
3- ئیدوارد شابیرۆ
4- سباح زه‌نگه‌نه (سوءالتخزیة وارهاب الخذائی)
Economic 3 -5
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن nyan physics (2013-05-08 11:08:49)
له‌سه‌ر هێڵ نییه