.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1




[size=24]لەگەڵ چونە نێو ژوورەكەی بێزاری ڕووی تێدەكرد، دووبارەبوونەوەی پەیوەندییە تاقەت پڕوكێنەكان، هیچ دەرفەتێك بۆ شتە جیدییەكانی ژیان ناهێڵێتەوە.
فادی تەمەنی 40 ساڵە كارمەندێكی ئاساییە، هیچ خۆشەویستیەكی بۆ كارەكەی نیە، بەڵام ئەوەی ئەوی ڕاگرتووە لەكەوتنە نێو چاڵی بێ هودەیی، ئارەزوو و مەیلییەتی بۆ ئاسەواری كۆن، خولیای ئەو گەڕانە بە دوای نهێنیەكان لە ئاسەوارە كلتورییەكان.
ڕۆژانە خەریكی خوێندنەوەو لێكۆڵینەوەیە هەموو هەفتەیەك سەردانی بازاڕێك دەكات كە تایبەتە بە شتومەكی كلتوری كۆن.
پێش ئەوەی لەم ئارەزووەی قوڵ بێتەوە بێزاری ژیانی لەجوڵە خستبوو، بەڵام پاش ئەوەی زیاتر ڕۆچووە نێو ئەو ژیانە پڕ سیحرە، بێ ئەندازە چێژ لەساتەكانی وەردەگرێو هەرگیز كێشە پوچو بێ ماناكانی ژیانی ڕۆژانە ناتوانن گورز لە وورەی بوەشێنن.
دكتۆر نۆدكاشدان، پێی وایە ئەو ڕێگایەی فادی گرتوویەتیەبەر زۆر گرنگە بۆ چارەسەركردنی بێ هودەییو ڕەش بینی!
كاشدان پاش ساڵانێكی زۆر لە لێكۆڵینەوە دەربارەی (ڕاڕایی) دەڵێ: خۆ دزینەوەی مرۆڤ لەهەموو شتێكی نوێو ترس لە ڕووبەڕووبوونەوەی نادیار، دەبێتە مایەی دڵە ڕاوكێو (قەلەق) قەلەقیش كاریگەری نیگەتیفی لەسەر هەموو لایەنەكانی ژیان بەجێ دێڵێ!
بۆیە بیر لە كاردانەوەیەكی هاودژی دەكاتەوە كەتووشی مرۆڤ دەبێ، بەو مانایەی لەباتی خۆ دزینەوە لە نادیار، گەڕان بە دوای نادیار!!
[/size]
لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
