.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






ئەگەر چی نەیمار تەمەنی تەنها 21 ساڵە وە لە هیچ تاقی کردنەوەیەکی قورسدا بەژدار نەبووە لە گەڵ هەڵبژاردەی ووڵاتەکەی بەڵام گواستنەوەی ناوبراو بۆ بەرشەلۆنە بووە بە یەکێك لە گرنگترین رووداوە وەرزشیەکانی ئەم هەفتەیە و بەجۆرێك زۆربەی بابەتە وەرزشیەکان تەنها باسی گواستنەوەی ناوبراو بوو بۆ ڕیزەکانی بلوگرانا.
ئەگەر چی دەنگو باس وابوو گواستنەوەی نەیمار بۆ یانەی بەرشەلۆنە تەنها 28 ملیۆن یۆرۆ بووە بەڵام ئەمڕۆ لێپرسراوانی یانەی بەرشەلۆنە ئەوەیان ڕاگەیاند کە تە ئێستا گواستنەوەی نەیمار نزیکەی 70 ملیۆن یۆر لەسەر یانەی بەرشەلۆنە کەتووە و یانەی ڕیال مەدریدیشاین بەوە تاوان بارکرد کە دەستیان هەبووە لە بەرزکردنەوەی نرخی نەیمار لەسەر یانەی بەرشەلۆنە.
زۆرێك لە ڕۆژنامە ئیسپانیەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەهۆی یانەی مەلەکیەوە یانەی بەرشەلۆنە نزیکەی 17 ملیۆن یۆرۆ زیاتریداوە لە نرخی دیاری کراوی نەیمار.
وە بە پێی کۆتا ژمێریاری لە یانەی بەرشەلۆنە نەیمار نرخەکەی لە مێسی زیاترە ئەمە لە کاتێکدا نرخی رزگاربوونی مێسی لە ژێر بۆندەکەی یانەی بەرشەلۆنە 140 ملیۆن یۆرۆیە بەڵام نرخی ڕزگاربوونی نەیمار لە بۆندەکەی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە 190 ملیۆن یۆرۆیە.
ئەگەر چی نرخی نەیمار تا ئێستا بەنادیاری ماوەتەوە بەڵام لێپرسراوانی یانەی بەرشەلۆنە رایان گەیاندووە کە بەهۆی خاوەندارێتی دووکۆمپانیا لە گەڵ یانەی سانتۆس لە خاوەن بوونی نەیمار نرخی ناوبراوی زیاتر بەرزکردۆتەوە وە لە هەمان کاتیشدا رایان گەیاندووە کە 10 ملیۆن یۆرۆ وەکو بەخشیش بە نەیمار و باوکی دراوە کە یەکی 5 ملیۆنیا وەرگرتووە وەکو ڕازی بوونیا بۆ گواستنەوەی بۆ یانەی بەرشەلۆنە.
yarega
لهسهر هێڵ نییه