.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













ئایا ئه‌زانی، شادترین وڵاتی جیهان كوێ یه؟
به گوێره‌ی دووایین راپۆرتی رێكخراوی گه‌شه‌پێدان و هاوكاریه ئابوریه‌كان ئه‌مساڵیش هاوشێوه‌ی دوو ساڵی رابردوو ئوسترالیای وه‌ك شادترین وڵاتی جیهان هه‌ڵبژێردرا.
رێكخراوی گه‌شه‌پێدان و هاوكاریه ئابوریه‌كان (OECD) ساڵانه به گوێره‌ی پێوه‌ره‌كانی "ژیانێكی باشتر" ریزبه‌ندی وڵاتانی شاد ده‌خاته‌روو، ئه‌مساڵیش بۆ جاری سێهه‌م له سێ ساڵی رابردوودا وڵاتی ئوسترالیا وه‌ك شادترین وڵات له نێو 34 وڵاتی پێشكه‌وتوودا ده‌شتنیشان كرا.
ئه‌و رێكخراوه له 34 وڵاتی ئه‌ندام پێكهاتووه و 50 وڵاتیش به بێ ئه‌وه‌ی ببنه ئه‌ندام، هاوكاری ده‌كه‌ن.
ئه‌و پێوه‌رانه‌ی پشتی پێبه‌ستراوه بریتین له خانوو، داهات، كار، ئاستی خوێندن، په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، ژینگه، چالاكی مه‌ده‌نی، ته‌ندروستی، رازی بوون له ژیان، ئاسایش و ئه‌و كاتژمێرانه‌ی كه له رۆژێكدا بۆ كار و بۆ ژیانی تایبه‌تی ته‌رخان ده‌كرێن. جیا له‌و پێوه‌رانه جیاوازی ژیانی ژنان و پیاوان له رووی چۆنایه‌تی و جیاوازی داهاتی چینه باڵاكان و چینه‌كانی خواره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا و توانای ئابوری و دارایی وڵاتانیش وه‌ك پێوه‌رێك پشتیان پێده‌به‌سترێت.
به‌و پێیه له وڵاتی ئوسترالیا 73% هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته كه ته‌مه‌نیان له نێوان 15بۆ 64 ساڵه خاوه‌نی كارن ئه‌وه‌ش زۆر زیاتره له‌رێژه‌ی وڵاتانی تری گه‌شه سه‌ندوو.
ئومێد به ژیان یان مامناوه‌ندی ژیانی مرۆڤه‌كان له‌و ولاته 82 ساڵه ئه‌وه‌ش به‌رزرین ئاستی تۆماركراوه له نێوان وڵاتانی گه‌شه‌سه‌ندوودا.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی جیاوازی چینایه‌تی له‌و وڵاته به‌دی ده‌كرێت به‌و پێیه‌ی 20% هاوڵاتیانی چینی باڵا، داهاته‌كه‌یان له مانگێكدا 6 ئه‌وه‌نده‌ی 20% هاوڵاتیانی چینی خواره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگایه، به‌ڵام 84% هاوڵاتیانی ئوسترالیا باس لهوهدهكهن به درێژایی رۆژه ئاساییه‌كان زۆرتر هه‌ستی باش و ئه‌رێنی وه‌ك ئاسوده‌یی و ئۆقره‌یی و دڵخۆشیان له لا دروست ده‌بێت نه‌ك هه‌سته نهرێنیهكانی وه‌ك دڵه‌ڕاوكێ توڕه‌بوون و نیگه‌رانی.
به پێی ریزبه‌ندی رێكخراوی گهشهپێكدان و هاوكاریه ئابوریه‌كان له دووای ئوسترالیا هه‌ر یه‌ك له سوید، كه‌نه‌دا، نه‌رویژ و سویسرا دڵخۆشترین و شادترین ولاتانی جیهاننن.
سه رچاوه / ماڵپه ری ڕادیۆ نه وا
له‌سه‌ر هێڵ نییه






هه‌ر له باره‌ی ژیانی شاده‌وه ئه‌م راپۆرته‌ش بخوێننه‌وه:
ژیانی شاد چۆنه؟ ژیانی پر واتا كامه‌یه؟
ئا: محمد حه‌سه‌ن
شادی و ژیانی واتادار و ئامانجدار له گرینگ‌ترین هۆكاره‌كانن كه خه‌ڵك به‌خته‌وه‌ری خویان به‌وانه ههڵهسهنگێنن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ژیانی شاد و واتادار پێوه‌ندی دوولایانهیان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه به‌ڵام زانایان ده‌ڵێن كه ئه‌م دووانه به‌ته‌واوی جیاوازن له یه‌كتر.
ته‌ندروستی, ئه‌وه‌ی كه خۆشیان بوێی, سه‌ركه‌وتن له كاردا, به‌خێوكردنی منالی چاك و خزمه‌ت به وه‌ڵات یان په‌یوه‌ست بوون به بیر و باوه‌ڕه‌كان به‌گشتی له نه‌هێنیه‌كانی به‌خته‌وه‌ری و ره‌زامه‌ندی له ژیان ئه‌ژمار ده‌كرێن، به‌ڵام هیچیان ناتوانن ببنه هۆی به‌خشینی شادی به ژیان.
ئه‌مه ده‌ره‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌رونناسانی زانكۆكانی فلۆریدا, مینێ سوتا و ئاكسفۆرده كه له گۆڤاری " جۆرناڵی ده‌روونناسی ئه‌رێنی" بڵاو كراوه‌ته‌وه.
زانایان شادی و دڵخۆشی به به‌خته‌وه‌ری ده‌روونی پێناسه ده‌كه‌ن كه كاریگه‌ری سۆزداری و عاتیفی ئه‌رێنی له سه‌ر تاك داده‌نێ و ئه‌م كاریگه‌ریه له ته‌واوی كۆمه‌ڵگاكان و كولتووره‌كان به‌یه‌ك شێوه‌یه. شادی ده‌كرێ له چه‌ند شتێكی بچوك سه‌رچاوه بگرێ وه‌كوو: دۆزینه‌وه‌ی ملوانكه‌یه‌كی ونبوو یان له رووداوه گه‌وره‌تره‌كانی وه‌ك كۆتایی پێ هاتنی شهر. شادی, سۆزه‌كان و هه‌سته ئه‌رێنی و دڵخۆشكه‌ره‌كان له‌گه‌ڵ خوی‌دا ئه‌هێنێ و ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه تاك هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ئه‌رێنی له ژیانی خۆی هه‌بێت.
شادی ریشه‌ی له نه‌ست و سروشتا هه‌یه. ده‌سته‌به‌ربوونی پێداویستی و خواسته‌كان شادی ده‌به‌خشن, و ئه‌مه رووداوێكه كه بۆ ته‌واوی ئاژه‌ڵه‌كان وه‌ك یه‌كه. شادی له كات و ساتی ئێستادا واتا په‌یا ده‌كات به چه‌شنێك, خۆشاوی چه‌مكی شادی و ژیان له كاتی ئێستادایه. به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌ی زانایان ده‌ریده‌خات كه شاد بوون په‌یوه‌ندیه‌كی به ژیانی واتاداره‌وه نییه.
هه‌ڵبه‌ت شادی و ژیان له كات وساتی ئێستادا ده‌توانێت هه‌ڵگری توخم و ره‌گه‌زێك بێت له رابردوه‌وه به‌ڵام دیسان له روانگه‌ی ئێستاوه لێی ده‌رواندرێت. به هۆی ئه‌مه‌یه گه‌ر ئه‌مڕۆ ژیانێكی به ئازارمان هه‌بێت, رابردویهكی پڕ له دڵخۆشی هه‌ستی به‌خته‌وه‌ریمان پێنابه‌خشێت. شادی به هۆی ئه‌وه‌ی كه له ئێستادا رووده‌دا, كاتیه و سه‌قامگیری و ئارامی له‌گه‌ڵ خوی‌دا ناهێنێ.
به‌ڵام ژیانی واتادار ریشه‌یه‌كی جیاوازی هه‌یه. مانا له به‌ها تاكی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌ڵده‌قوڵێت كه‌واته چاوگهیێكی كلتووری هه‌یه. واتا له زمان و كلتوور و هێماكان پێكدێت و رابردوو و ئێستا و داهاتوو پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و په‌یوه‌ندیه‌كی واتاداریان پێده‌به‌خشێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ی كه مانای ژیان له به‌دواداچوونی ئامانج و به‌هاكان دێته‌دی به‌ڵام هه‌موو كات شادی له‌گه‌ڵ خۆیدا ناهێنێت. بۆ نموونه به‌ندكراوێكی سیاسی كه له ژێر گوشاری لێپرسینه‌وه‌دایه, ناتوانێت شاد بێت به‌ڵام ده‌توانێ به قووڵی ژیانی خۆی به‌واتا ببینێت.
واتا له پانتایی كاتدا ده‌ق ئه‌گرێ, بۆنموونه ئه‌كرێ پێك هێنانی ژیانی هاوبه‌ش وه‌ك " نووسراوه‌یه‌ك له سه‌ر له‌تێ كاغه‌ز" ببیندرێت یان وه‌ك " په‌یوه‌ستبوونی هه‌تاهه‌تایی له گه‌ڵ یاردا" مانا بكرێ. چییه‌تی ژیان گۆران و گۆرانكاریه و مانادان پێی ڕێگایه‌كه كه به ڕه‌وتی شه‌پۆلاوی ژیان سه‌قامگیری بدات. بۆ نموونه هه‌ستی دوو هاوژین بۆ یه‌ك به‌رده‌وام و ڕۆژ به ڕۆژ ده‌گۆرێت به‌ڵام هاوسه‌رگیری واتایێكی به‌رده‌وام و هه‌میشه‌یی پێده‌دات. له كرده‌وه‌شدا هاوسه‌رگیری یارمه‌تی جێگیربوونی په‌یوه‌ندی ئه‌دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پچڕانی پێوه‌ندییه‌كه دژوار ده‌كا به‌ڵام روونه كه هاوسه‌رگیری به‌ته‌واوی ژیان شاد ودڵخوشتر ناكات.
یه‌كێك له گرینگ‌ترین رێگاكانی مانادان به ژیان خه‌ڵات كردنی خۆمانه, له ڕێگای پلان داڕشتن و پابه‌ندبوون به جێبه‌جێكردنی ئه‌وشتانه‌ی كه پێویستی به ڕێك وپێك بوونی تاكی هه‌یه.
ئه‌و تاكانه‌ی كه ژیانێكی ئاسان و دوور له ناخۆشیان هه‌یه دڵخۆشترن و ئه‌وانه‌ی كه ژیانی خویان پر له كوێره‌وه‌ری و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌یه شاد نین. به‌ڵام هه‌ر ئه‌م كه‌سانه‌ی كه له‌گه‌ڵ دژواریدا ئه‌ژین, ژیانی خۆیان واتادارتر ده‌بینن و ڕه‌نگه هۆكاره‌كه‌ی ئه‌مه بێ كه بۆ به‌ده‌ست هێنانی واتا ئه‌م مرۆڤانه ده‌بێ به‌رگه‌ی دژواری و كوێرهوهریهكی زۆر بگرن.
به‌ڵام به پێی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه, كام هۆكارانه كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر شادبوون و ئه‌و پێوه‌رانه‌ی كه واتا به ژیان ده‌به‌خشن كامانه‌ن؟
كاتێك تاك به چالاكی و سه‌رقاڵی رۆژانه‌ی كه پێوه‌ندیان پێكه‌وه هه‌یه, به‌دوای ئامانجهكانێدا ده‌چێ و ده‌سته‌به‌ری ده‌كا به كرده‌وه واتا به ژیانی خۆی ده‌به‌خشێت. خوێندن, ده‌سته‌به‌ر كردنی پسپۆری و شاره‌زایی, پێكهێنانی پێوه‌ندیه‌كی راسته‌قینه و گه‌رموگوڕ هه‌موو ئه‌مانه مانا به ژیان ده‌دات, له به‌ر ئه‌وه‌ی كه ڕابردوو و ئێستا و داهاتوو له پێناو ئامانجێكی تایبه‌تدا پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه. به ڕای زانایان تا زۆرتر بۆ ده‌سته‌به‌ربوونی ئه‌م ئامانجانه "خۆتان" بن, ژیانتان پڕواتاتر ده‌بینن.
كه‌وابوو كاتێك كه له دژواری و ئاسانی ژیان ده‌ڕوانن له راستیدا ڕێژه‌ی شادی ژیان هه‌ڵده‌سه‌نگێنن نه‌ك مانای ژیان.
ته‌ندروستی:
ته‌ندروستی پێداویستیێكی گشتی و سه‌ره‌تاییه وئه‌وانه‌ی ته‌ندروستن كه‌سانێكی شادترن. به‌ڵام ته‌ندروستی واتایێكی زیاتر به ژیان نادات. ستیڤَن هاوكینگ زانای ناسراو به‌ته‌واوی جه‌سته‌ی شه‌له‌ل لێیداوه به‌ڵام ڕه‌نگه ژیانیكی زۆر واتادارتری له مرۆڤه ته‌ندروسته‌كان هه‌بێت و مێژوو پره له‌م جۆره كه‌سانه.
ستیڤێن هاوكینگ ده‌ڵێت: " واتای ژیانی هه‌موو كه‌سێك هه‌ر ئه‌وه‌یه وا خوی هه‌ڵیده‌بژێرێت".
هه‌سته ئه‌رێنی و نه‌رێنیه‌كان:
ئاشكرایه كه هه‌ستی خۆش شادی ده‌هێنێ پێچه‌وانه‌كه‌شی راسته. به‌ڵام ئه‌م لێكۆڵینه‌وه ئاماژه به‌وه ده‌كا كه هه‌ستی خۆش ژیان واتادارتر ناكات. ئه‌و هه‌ستانه‌ی كه له ناو ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌دا به‌دواداچوونیان بۆ كراوه, ڕه‌نگه سه‌ره‌نج راكێشترین بابه‌ت وه‌ڕه‌زی بێت. وه‌ڕه‌زی به‌دڵنیایه‌وه هه‌ستێكی ناخوشه و شادمانی ناهینێ به‌ڵام له لایێكیترهوه هێمای نه‌بوونی واتایه‌و كه‌واته تاكی وه‌ڕه‌ز , نهشاده ونه به‌دوای واتادا ده‌گه‌رێت.
پاره:
پاره به‌خته‌وه‌ری ناهێنێت. ئه‌م لێكۆڵینه‌وه نیشان ده‌دا كه پاره كاریگه‌ریێكی ئێجگار زۆر له‌سه‌ر هه‌ستی شادی داده‌نێت به‌ڵام واتایێك به ژیان نابخشێت. كڕینی پێداویستیه‌كان یان ڕه‌نگه زریقه وبریقهكانی ژیان پێوه‌ندییه‌كی نزیكیان له‌گه‌ڵ شادی‌دا هه‌بێت و جێگیر نه‌بوون و قه‌یرانی ئابووری هۆیێكه بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی چێژ له ژیاندا، به‌ڵام داهات و تێچوونێكی گونجاو و ئامانجدار كاریگه‌ریه‌كی پێچه‌وانه‌ی هه‌یه، واتا به ژیان ده‌به‌خشێ به‌ڵام شادی و دڵخوشی پێ نادات.
كاتێك ده‌توانن بۆ داهاتووی مناڵه‌كانتان پاشه‌كه‌وت بكه‌ن, به ته‌واوی قیستی مالهكهتان بده‌ن یان قه‌رزه‌كانتان بگێڕنه‌وه, ژیان واتادارتر ده‌كات. كه‌واته كاریگه‌ری پاره پێوه‌ندییه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ به‌هاكانی تاك هه‌یه و ئه‌وه‌ی كه تاك به چ شێوه‌یه‌ك خۆی له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ پاره‌دا پێناسه ده‌كات.
پێوه‌ندییه‌كان:
پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌و هۆكارانه‌یه كه له‌لایه‌كه‌وه ژیان شادتر ده‌كه‌ن و لهلایێكیترهوه واتای پێ ده‌به‌خشێ. ته‌نیایی یه‌كێكه له گرینگ‌ترین هۆكاره‌كانی شاد نه‌بوون. زۆربه‌ی كه‌سانێك كه به‌شداریان له‌م لێكۆڵینه‌وه‌دا كردبوو پێوه‌ندی خویان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه و دۆستان به واتای ژیانی ده‌زانی. به‌بیر هێنانه‌وه‌ی ئه‌و كات و رۆژانه‌ی كه له ته‌نیاییدا تێپه‌ریون و یان ئه‌گه‌ری ته‌نیابوون له داهاتوودا, كاریگه‌ریه‌كی زۆری له‌سه‌ر شادی‌دا هه‌یه.
به‌و په‌ڕی سه‌رسوڕمانه‌وه, هه‌ر چه‌ند كات له‌گه‌ل دۆستان و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خۆشمان ئه‌ون تێپه‌ر بكه‌ین كاریگه‌ریه‌كی زۆری به‌سه‌ر شادی‌دا نییه و ته‌نیا واتا به ژیان ده‌به‌خشن. ڕه‌نگه تێپه‌ر كردنی كات له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆشمان ئه‌ون كارێكی زۆر دژوار بێت هه‌ر بۆیه پێده‌چێ شادمانیهكی زۆرمان له‌وه ده‌ست نه‌كه‌وێ . ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌م لێكۆڵینه‌وه‌دا ژیانێكی پڕ واتایان هه‌بوو په‌یوه‌ندیه‌كانیان به‌لاوه گرنگتر بوو له ده‌ستكه‌وته‌كانی ژیانیان.
هه‌ڵسه‌نگانی كاریگه‌ری په‌یوه‌ندیه‌كان به‌سه‌ر شادی و مانادا, یه‌كێك له گرینگ‌ترین هۆكاره‌كانی ئه‌م بواره ئاشكرا ده‌كات. شادی هه‌لقووڵاوی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كه كه له كه‌سانی دیكه‌وه به‌ده‌ستی ده‌هێنین و واتا له‌و شتانه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ده‌گرێت كه به كهسانیتری ده‌به‌خشین. "وه‌رگر" شاده و "ئه‌وه‌ی ده‌به‌خشێت" ژیانێكی پر واتای هه‌یه. یارمه‌تی دانی كه‌سانی دیكه ژیان واتادار ده‌كا به‌ڵام ڕاسته‌وخۆ شاد و دڵخۆشمان ناكات. گه‌ر یارمه‌تی دان چێژی هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه واتایێكی زیاتر به ژیانمان ده‌به‌خشێت. به پێی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه له‌خۆبوردوویی كاریگه‌ریه‌كی وه‌ها له‌سه‌ر شادی دانانێت و ڕه‌نگه تۆزی كه‌میشی بكاته‌وه به‌ڵام كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر واتادار كردنی ژیان داده‌نێت.
خاڵێكی سه‌ره‌نج ڕاكێشی دیكه كه له‌م لێكۆڵینه‌وه‌دا ئاشكرا كراوه, ئه‌وه‌یه كه مشت‌ومڕ له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه ده‌بێته هۆی كه‌م بوونه‌وه‌ی شادی به‌ڵام واتای زیاتر به ژیان ده‌به‌خشێ. ئه‌وانه‌ی دڵخۆشن به كه‌می حه‌زیان له مشتومڕه.
مناڵ:
به‌خێوكردنی مناڵ بۆ زۆربه‌ی دایك و باوكان به‌ده‌ستكه‌وتێكی گرنگ داده‌نرێت, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویستی به خۆنه‌ویستی و خۆ ته‌رخان كردنه بۆ كه‌سانیتر. هه‌ر به‌و هۆیه‌وه بۆ زۆربه‌ی ئه‌و دایك و باوكانه‌ی له‌م لێكۆڵینه‌وه‌دا به‌شداریان كردبوو به‌خێوكردنی مناڵ كه‌مبوونه‌وه‌ی شادی لێكه‌وتبێته‌وه، به‌ڵام واتای به ژیانیان دابوو. ئه‌وانه‌ی كه كاتێكی زۆرتریان بۆ مناڵه‌كانیان دانابوو ژیانێكی پرَ واتایان ده‌سته‌به‌ر كردبوو و ئه‌مه هه‌ر ئه‌و شته‌یه كه پێی ده‌ڵێن: " دژوازیی خاوه‌نی مناڵ بوون ".
دڵه‌راوكێ و نیگه‌رانی:
پێویست به وتن ناكات كه نیگه‌رانی و دڵه‌راوكێ ئه‌بنه هۆی كه‌م بوونه‌وه‌ی شادی به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمانه ئه‌وه‌یه كه ئه‌مانه مانا به ژیان ده‌به‌خشن. له‌به‌رچی به‌م شێوه‌یه! ده‌كرێ لیكدانه‌وه‌ی جیاوازیان بۆ بكرێت. ڕه‌نگه به‌ستنه‌وه‌ی ڕابردوو و ئێستا و داهاتوو به‌یه‌كه‌وه, مه‌ترسیه‌كانی به‌رچاو زیاتر بۆ تاك روون بكاته‌وه ، یان به‌رده‌وامی چالاكیه دژوار و قورسه‌كان بۆ گه‌یشتن به ئامانجێك له داهاتووی دووردا (هه‌ڵبه‌ت دهستهبهركردنهكهی مسۆگه‌ریش نیه) نیگه‌رانی و دڵه‌راوكێ بۆ تاك بهێنیت, سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی واتاش به ژیانی ببه‌خشێت.
لێكۆڵه‌ره‌كان له كۆتاییدا ده‌ڵێن كه شادی زۆرتر ده‌ره‌نجامی ده‌سته‌به‌ربوونی خواست وپێداویستیهكانه, به‌تایبه‌ت له لایه‌ن كه‌سانی دیكه‌وه و یان له‌وانه‌یه به خه‌رج كردنی پاره بێت. به‌ڵام "واتا" زیاتر دابین كردنی پێداویستیه‌كانی كهسانیتره به شێواز و ستایلی خۆی. ژیانی پڕ واتا زیاتر ده‌ره‌نجامی ده‌سته‌به‌ركردنی خواست و پێداویستی كهسانیتره و زۆرتر به‌وه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه كه تاك چۆن "خۆی" پێناسه ده‌كات. داهێنان و ژیری و بیرۆكه قوڵه‌كان واتا به ژیان ده‌ده‌ن به‌ڵام زۆرتر له‌گه‌ڵ دڵه‌راوكێ و نیگه‌رانیدا ده‌ستله‌ملانن.
سه رچاوه / ماڵپه ری رادیۆ نه وا
له‌سه‌ر هێڵ نییه