.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











ئەوەی لە پاش من جێ دەمێنێ
بەیازێکە
کە تۆ بە زوبان و بە ڕێنووسێکی تر
دەینووسیتەوە
کە تۆ پیت پیت هەڵەچنیی دەکەی و
بە مەزاجی پەپوولە لێکی ئەدەیتەوە
ئەوەی لە من ئەکەوێ
چەند نمەیەک ڕووناکییە ... کە تۆ دائەنەویتەوە و
هۆن هۆن هەڵیاندەگریتەوە
ئەوەی لە مندا ئەپچڕێ
تۆ موروو موروو ئەیهۆنیتەوە
ئەوەی لە مندا
ئەسڕدرێتەوە .... تۆ بە فڵچەی هەتاو
بە سەریدا دێیتەوە
ئەوەی لە مندا کاڵ ئەبێتەوە
تۆ بە بۆیەی عەتر
تۆخ تۆخی ئەکەیتەوە
ئەوەی لە مندا ئەڕووخێ
تۆ خشت خشت
بە بۆنی باران و ڕەنگی با
ڕۆی ئەنێیتەوە
ئەوەی لە منا ئاوا دەبێ
لە تۆدا هەڵدێتەوە
ئەوەی لە مندا ... بە بیاباندا
سەری خۆی هەڵدەگرێ
لە تۆدا بە شەقامی ئاوریشمدا دێتەوە
ئەوەی لە مندا یاخی ئەبێ
بە ئاڵایەکی سپیی سپییەوە
لە بەردەم تۆدا
تەسلیم ئەبێتەوە!
(دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی)
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
زؤر جوان و به مانايه....سه ركه و تو بي خوشكي به ريزه م

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





زۆر سوپاس بەرێزم
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه