.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1








ئا / میران محه‌مه‌د
زانا‌و نوسه‌ر و مامۆستای شاری هه‌ولێری دێرین، ئه‌بولعه‌باس هه‌ولێری ناوی خدر، كوڕی عه‌قیل، كوڕی نه‌سڕ ئه‌ربیلیه، ناسراوه به ئه‌بولعه‌باس هه‌ولێری، ساڵی 478 ی كۆچی له‌شاری هه‌ولێر له‌دایك بووه.
به‌مه‌به‌ستی خوێندن روویكردۆته شاری به‌غدا و له‌قوتابخانه‌ی نیزامیه‌ی به‌غدا ده‌ستی كردوه به خوێندن، وه‌ك له كتێبی مێژووی كورده‌كانی جه‌زیره باس ده‌كات، له‌لای گه‌لێك له زانا به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌و ده‌مه، وه‌ك ئیبنو شاشی و كیا ئه‌لهه‌ڕاسی خوێندنی ته‌واو كردوه.
ئه‌بولعه‌باس هه‌ولێری پاش ته‌واوكردنی خوێندن، گه‌ڕاوه‌ته‌وه شاری هه‌ولێر و له‌هه‌موو ئه‌و زانستانه‌ی زانیاری تیا هه‌بوه ده‌ستی كردوه به وانه ووتنه‌وه و فێركردنی فێرخوازان.
ساڵی 533 ی كۆچی میری ئه‌و ده‌مه‌ی هه‌ولێر قوتابخانه‌ی قه‌لعه‌ی بۆ دروستكردوه، ئه‌بولعه‌باس هه‌ولێریش ده‌رسی تیادا وتۆته‌وه و بۆته یه‌كه‌م زانا له‌شاری هه‌ولێردا كه مامۆستا و وانه‌بێژ بوبێت، هه‌ربۆیه خه‌ڵكی له‌ده‌وری كۆبونه‌ته‌وه و ئه‌ویش خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی كردون و ده‌رسی پێوتون، ئه‌بولقاسم هه‌ولێری و زیائه‌دین هه‌زه‌بانی به‌ناوبانگترینی ئه‌و زانایانه‌ن كه‌له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌بولعه‌باس هه‌ولێری پێگه‌یشتون.
ئه‌بولعه‌باس شانبه‌شانی ده‌رس وتنه‌وه په‌رتوكێكی به‌نرخیشی نوسیوه كه‌له‌و په‌رتوكه‌دا توانیویه‌تی بیست و شه‌ش ووتاری به‌ڵگه‌داری پێغه‌مبه‌ر ( دروودی خوای له‌سه‌ر بێت ) كۆبكاته‌وه.
ئه‌بولعه‌باس هه‌ولێری له دوا ساڵه‌كانی ژیانیدا روویكردۆته دیمه‌شق و له یه‌كێ له ئه‌شكه‌وته‌كانی نزیك ئه‌و شاره ژیانی ته‌نیایی و گۆشه‌گیری هه‌ڵبژاردوه، پاش به‌سه‌ر بردنی ماوه‌یه‌ك دووباره گه‌ڕاوه‌ته‌وه زێدی خۆی و ساڵی 567 ی كۆچی له شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كردوه و له‌و قوتابخانه‌یه‌ی به‌ناوی ئه‌وه‌وه ناسرابوو به‌خاك سپێردراوه.
سه‌رچاوه :
• وفیات الاعیان، ابن خلكان.
• مێژووی كورده‌كانی جه‌زیره 447 – 656 ك.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
