.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1






ئایا رۆژو گرتن زیان به منداڵی شیره‌خۆر ده‌گه‌یه‌نێت؟
له قۆناغی شیرپێداندا هه‌روه‌كو قۆناغی دووگیانی ئه‌م پرسیاره بۆ دایك دێته پێشه‌وه، ئایا رۆژو گرتن زیان به منداڵ ده‌گه‌یه‌نێت یان نا. ئایا رێژه‌ی شیری دایك كه‌م ده‌بێت و زیان به ته‌ندروستی منداڵ ناگات.
له‌م قۆناغه‌دا زۆرترین فشار له سه‌ر دایك ده‌بێت، چونكه له لایه‌ك ده‌بێت هه‌ستێت به ئه‌نجامدانی كاری رۆژانه و له لایه‌كی تریشه‌وه منداڵی شیره‌خۆر پێویستی به چاودێری تایبه‌تی هه‌یه و هه‌روه‌ها خه‌وی كه‌متر ده‌بێته‌وه و كه‌متر پشوو ده‌دات. چونكه منداڵ شه‌و نه‌خه‌وتووه.
منداڵ له شه‌ش مانگی یه‌كه‌مدا پێویستی به شیری دایك هه‌یه بۆ گه‌شه كردنی. دایك له‌م قۆناغه‌دا پێویستی به هه‌زار میلی گرام كالسیۆم و كالۆری هه‌یه و ئه‌گه‌ر ئه‌م نیازه‌ی له‌ش دابین نه‌كرێت، زیانی گه‌وره به دایك ده‌گات.
ئه‌و دایكانه‌ی له قۆناغی شیرپێدان سیستمی خۆراكیان باش نییه له داهاتوودا زووتر دووچاری پوكانه‌وه‌ی ئێسقانه‌كان ده‌بنه‌وه و سیستمی به‌رگریان لاواز ده‌بێت.
له دوای 6 مانگ نیازی منداڵ بۆ شیر كه‌متر ده‌بێته‌وه، له‌م بارودۆخه‌دا دایك به به‌كارهێنانی خۆراكی پێویست و شهلهمهنیهكان له نێوان كاتژمێره‌كانی به‌ربانگ و پارشێودا و به تایبه‌تی به به‌كارهێنانی كالسیۆم و ئاسن و پرۆتینه‌كان ده‌توانێت رۆژو بگرێت.
دایك خۆی باشتر ده‌توانێت هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ خۆی بكات كه ئایا ده‌توانێت به‌ڕۆژو بێت یان نا؟ ئه‌گه‌ر به‌م ئه‌نجامه گه‌یشت كه رۆژو گرتن زیان به خۆی و منداڵه‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نێت، رۆژوهكان بگرێته‌وه له كاتێكی تر كه بارودۆخی جه‌سته‌یی باشتر بێت.
nrt2
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
