❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ** بــه‌هــای خـۆراکی ( تـــــاوك ) **

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2013-12-19 12:54:08

ghazi rojbeyani
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-10-24
دواترین سه‌ردان: 2025-12-29
په‌یامه‌كان: 21
WindowsSafari

** بــه‌هــای خـۆراکی ( تـــــاوك ) **

https://scontent-a.xx.fbcdn.net/hphotos-prn2/1459088_559609047442766_1684226741_n.jpg

** بــه‌هــای خـۆراکی ( تـــــاوك ) **
*به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵێكی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ بوگیونی‌ توركی‌، شاره‌زایانی‌ بواری‌ ته‌ندروستی‌ له‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێدا ده‌ریانخستووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ تاوك به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ باش ماده‌ی‌ (پاكتین، تانین، كه‌تیره‌، شه‌كر‌و ڤیتامین C) له‌خۆده‌گرێت، له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و میوه‌یه‌ خوێن پاكده‌كاته‌وه‌و خاوه‌نی‌ تایبه‌مه‌ندی‌ ڕێكخستنی‌ ئاستی‌ شه‌كره‌ له‌جه‌سته‌دا.
به‌وته‌ی‌ شاره‌زایان، جگه‌ له‌بوونی‌ ڤیتامین (C) له‌ناو تاوكدا، هاوكات (كالسیۆم، ئاسن، مه‌نگسیۆم، مه‌نگه‌نیز، فسفۆر، نیترات، پۆتاسیۆم، سۆدیۆم‌و زینك) هه‌یه‌.
خواردنی‌ تاوك بۆ ته‌ندروستی‌ زۆر به‌سووده‌‌و چاره‌سه‌ری‌ چه‌ندین نه‌خۆشی ده‌كات، له‌وانه‌ (ڕه‌بۆ، میزه‌چۆڕكێ‌، حه‌واندنه‌وه‌ی‌ جه‌سته‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ نه‌خۆشی‌ قورسیان هه‌یه‌‌و به‌هێزكردنیان پێویسته‌، كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ سترێس، نه‌هێشتنی‌ بێهێزیی‌ فیزیكی‌، دابه‌زاندنی‌ تای‌ گه‌رم‌و نه‌هێشتنی‌ ئه‌و كێشه‌و ئازارانه‌ی‌ كه‌ له‌ئه‌نجامی‌ بێ‌ خه‌وییه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرن)، تاوك بۆ نه‌خۆشییه‌كانی‌ ده‌مار زۆر باشه‌‌و ئاستی‌ شه‌كر له‌جه‌سته‌شدا ڕێكده‌خات به‌تایبه‌تی‌ له‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ نه‌خۆشیی‌ شه‌كره‌یان هه‌یه‌، چونكه‌ به‌دوژمنی‌ نه‌خۆشیی‌ شه‌كره‌ ناسراوه‌و ڕووبه‌ڕووی‌ ئه‌و نه‌خۆشییه‌ ده‌بێته‌وه‌.
شاره‌زایانی‌ بواری‌ ته‌ندروستی‌ ده‌ڵێن:"ئه‌گه‌ر تاوك بكوڵێندرێت‌و وه‌كو چا بخورێته‌وه‌، ئه‌وا
سكچوون ڕاده‌وه‌ستێنێت‌و قه‌بزیش ناهێڵێت، ده‌رمانێكی‌ زۆر باشیشه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ نه‌خۆشی‌‌و كێشه‌ له‌ڕیخۆڵه‌كانیاندا هه‌یه‌.....  .......

Kurdzhin

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net