❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پێشەکی ڕۆمانی (کۆتای ژیان بەر لە مردن)

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2014-01-27 20:35:01

پەیمان
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2014-01-25
دواترین سه‌ردان: 2014-01-27
په‌یامه‌كان: 2
WindowsSafari

پێشەکی ڕۆمانی (کۆتای ژیان بەر لە مردن)

سڵاو هاوڕێیان...بەباشم زانی پێش بڵاو کردنەوەی ڕۆمانەکەم لەسەر (page)ەکەی خۆم..ڕەئێکی بەڕێزتان وەربگرم ڵەسەر ئەم  ڕۆمانەم بەناوی (کۆتایی ژیان بەر لەمردن ) کە ناوەڕۆکی ڕۆمانەکەم باس لە دوبارە دروست بونەوەی مرۆڤەکان دەکات بەهۆی بوونی کتێبێکی دۆزراوە...تکایە هاوڕێیان بۆ بڵاو بوونەوەی ئەم بەرهەمەمم.....لەگەڵ ڕێزم دا........



کۆتای ‌ژیان بەر لە
مردن
   






نوسەر :
پەیمان ئەنوەر
نازانم تاکو کەی لەنیو ئەم جیگایەدا خۆم دەهێلمەوە، خۆ  ئیدی بەئاگا هاتووم جێ سەرنجە هیشتا زەنگی کاتژمێرە دارینەم پێشم نەکەوتووە ئەو ڕۆژانەی تر هێندە زەنگەکەی بەهێز  بوو نیوەی دراوسیکان دەنگیان دەبیست، بەڵام ئەمڕۆ لەگەڵ ئەوەی کات دێرە خەوی لە خۆێ خەواندووە جوڵە ناکات. 
باشە گریمان کاتژمێرەکە بەخەبەر نەهاتووە، ئەی (لیام)ی هاوڕیم بۆ تا ئیستا دیار نییە لەو پەڕی شەقام هاوار ناکات تا لەخەوم ڕاچڵەکینی. دەی خۆ من چاوەڕی ئەوم ئەو چاوڕی چییە؟
ڕاستە وەڵامی ئەم پرسیارانە تەنها لای بێزارییەکە کە دەبێت هەڵبدات بەهێمنی  نیو پیخەفەکەم و منیش لە چنگی خۆی قوتاربکات.
ئەی خوایە! نابیت چیتر خۆم  لێرە بهێڵمەوە نەوەک ماڵەکەشم لێ زویر ببێت نەک تەنها جیگاکەم، بەڵام هەستێکی زۆر گوماناویم هەیە کەوا دەکات من هیشتا لەخەوندا بم سەیر لەوەدایە پێکانم بە ئاستەم لە زەوی دەدرێن. چونکە چەند دەمەوێت هەنگاوێک بنیم بۆ پیشەوە لێرەدا چەندین پێ دەچمەوە دواوە وەک ئەوەی لە بیابانیکی بێسنوردا بم کە لەپڕ بایەکی توند هەڵبکات و من بخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە و چیتر نەتوانم بە هەوڵی زۆریش بەویستی خۆم گوزەر بکەم من هێشتا لەبیری ئەوەدا بووم کە لەناکاو پەنجەرەی ژوورەکەم بە توڕەیی کرایەوە و کزەبایەکی سڕوسارد لەچەندان گەڵای درەختەکاندا خۆیان کرد بە ژووردا و زۆربەی شتومەکەکانی ماڵەکەمیان پڕکرد، ئەوان بەوجۆرە هاتبوون وەک بۆ شتێکی گرنگ بگەڕێن یان خۆیان لە کارەساتێ بپارێزن.
پاشان هەر چۆن بوو خۆم گەیاندە لای پەنجەرەک و بەهەموو هێزم بە تووندی دامخست، ئیتر هێندە بێزاربووم کە لە هیچ شتی وورد نەبوومەوە، ئێستا کاتی ئەوەهاتووە کە بچم هەندێ گلەیی لە کاتژمیرەکەم بکەم. چونکە ئەو ئەمڕۆ تەمبەڵی کرد بەرامبەر بە من، بەڵام ئەو دەمەی کە ڕوویم بینی لەوە پەشیمان بوومەوە کە لە خۆمی زوویربکەم. هەرچەندە ئەو شەش کاتژمێر بەر لە ئێستا لەم جیهانی کات بەڕێکەرە نەماوە خۆی   لەبەر پرسیاریەتی ئەرکەکەیدا قوتار کردوو.چاکە ئەمەش کاتژمێرەکەم، خۆمن دڵنیام کاتێ(لیام)ی هاوڕێشم بینی ماف بەخۆم نادەم گلەیی لێبکەم .... سەیرە دووبارە با بەهێزەکە پاڵ بە پەنجەرەکەوە دەنێت و لوورەی ئەو شاری بێزارکردووە ، وە ئەم ڕووداوەش یەکێکە لە گومانەکانی ئەمڕۆ.
(١)
لەو کاتەیا ویستم چەند قومە ئاوێک بخۆمەوە تاکو زیاتر چاوو مێشکم  بە ڕووی شتەکاندا  بکرێنەوە بەڵام بەداخەوە خۆ لەنێو جامە ئاسنەکاندا هیچی تیادا نەبوو ... چاکە ئێستا ئیتر ناچارم کە بچمە دەرەوە و لەئاوی بیرەکەی ناو شار بخۆمەوە.
لەوێدا نزیک بوومەوە لە دەرگا بە نیازی چوونە دەرەوە، بەڵام لێرە کارەساتە، بەهیزترین ڕووداو زاڵ بووە بە سەریدا. کەمێ زیاتر پێکانم زۆر کرد و لە پلیکانەکان چوومە خوارەوە، بەڵام ئەوەی من بەچاو دەیبینم هیچ مانایەکی ڕاستی و زیندووی پێوە دیار نییە. من تووشی شۆک بووم. زەنگێکی تیژی ترسناک خۆی لە دەمارە نەرمەکانی دڵ و گوێم ئاڵانە و بە تووندی دڕکەکانی لە لاشەم هەڵدەچەقینیت .

ئەو زۆر بێ بەزەییە و خەمی بە دواڕۆژی منەوە  نییە، لەوێدا زۆر بە ملاو لای خۆمدا ڕوانیم زۆر لە چواردەورم وورد بوومەوە. بەڵام تەنها چڵەگیایەکی  سەوز تەنها لقەداریکی پیر، بۆ تەنها بەردێکی جێ دەستی مرۆڤێکی کۆنم لێرەدا بەدی نەکرد.
لەوکاتەدا ئەوەی هانی دەدام تەنها لاوازی خۆم بوو، داوای دەکرد چیتر بە پێوە نەمێنمەوە، نەوەک منیش ڕۆبچم، وون ببم لە ژێرباڵی ئەم باڵدارە نامۆیەدا، کە بە چرکەیەک هیچ هێمایەکی ژیانی لەم شارەدا نەهیشت. ئەو هیچی زیندوو بووبێ بەبێ ئاگاداری مراندونی، هەموو ئەو زیندەوەرانەی گیانیان هەبوو لەناوی بردوون، ئەو شتەی کە من نازانم چ پێناسەیەکی بکەم و بەچی بانگی بکەم، زۆر بە زیرەکی و زانای خۆی وورد وورد گەڕایەوە بۆ بچووک ترین تاڵە برژەنگیکی منداڵێکی ساوا و لە ڕقی خۆیدا هەڵی وەراندووە، ناتوانم باوەڕ بەمە بکەم. ئەمەی دەی ببینم زۆر ڕاستیەکی تاڵ و دژوارە، ڕاگرتنی ئەم کارەساتە لە دەمارە خوێنینەکانی مێشکدا قورس و گرانە کە وەک چیایەکی بەرزوایە بە کۆڵی پیرەپیاوێکی بە تەمەنەوە کە لە ژێر قامچی زۆردارێکدا ناچار توانای هەبێ، بیەتی.خانووەکەی من لەگەل ئەوەی بچووکە هەروەها پیشتر تا دوێنی ئەو لە شوێنێکی نزمی ئەم شارەدا بوو، بەڵام ئەمڕۆ چونکە تەنیایە ئەو سەد هێندەی جارانی بەزبۆتەوە  و بە ئاسانی ئەڕوانیت بەسەر شاردا... بەڵام شار! کامە شار، شارێکی  تەنها دەنگی چریوەی بە چکە چۆلەکەیەکیشی لێنابیستی شارێ بۆنی تاکە چرۆکی ناوازیش پێوە ناکەی، ئەو شارەی هەناسە ساردو خێراکانی بەندە نەبێ، هیچ هەڵاوی هەناسەی زیندەوەرێکی تری لێوە نابیستێ.
(٢)
ئەم شارە کە لەمەوپیش مەزڵگەی بە سەدان مرۆڤ بوو، ئەمڕۆ جێی جێماوی پێکانیشیان بەدی ناکەی، ئەم شوینەی من لەم کارەساتە ڕاگرتووە تا چەند کاتژمێرێک  بەر لە ئیستا جێگەی چەندین قسە و ووشەی خۆشی ژوانی هاوڕێکانم بوو، کە بەداخەوە لەم کاتەدا تەنها هەستێکی بەستووی پاشماوەی زریان و و بەستەڵەکێکی تووندی لێجێماوە و ئەمەش کە لەلای من ماڵ بوو، لێرەدا بۆتە شووێنەواریکی کۆن شارێکی ڕووخاو، یان لە چنگی لە بەردی نیمچە گەورەی کە لە ناوەندی بیابانیکی بێسنوردا مابێتەوە کەخۆڵی بیابانەکە هێندە بێژراوە  بێت کە لە هاڕاوەی کایەکی ووشک چووبێت لەژێر زەبرو هێزی ئاشێکی گەورەدا وورد بووبێت خۆزگە دەخوازم ئەمەی کە دەیبنم خەونێکی ناخۆشبێت و کە لەناکاو بەتەزوی ساردی بایەک لە پەنجەی قاچەکانم بدات و بەخەبەرم بهێنێت  .
یان من لەسەر تەختەی شانۆیەک بم، شانۆیەک کە بە ویستی خۆم نییە چ ڕۆڵێک ببینم بەڵام بە تاسەوە چاوەڕوانی پەنجەیەکی هێمنی بەسۆزم کە پەتی پەردەی سەر شانۆی نیوان من و بینەر لابدات و من لەوان جیابکاتەوە، وەک چۆن ئیستا چاوەڕوانم کە هەموو شتێک لێرەدا بۆ ژیان و دۆخی خۆی بگەڕێتەوە.و منیش لە بەرگی شانۆکارێکەوە بچمەوە بۆ ڕۆڵی ژیانی ئاسای خۆم ...بەداخەوەم بەداخەوە کە ئەوە مەحاڵە وە تازە ئەوەی من بۆی دەگەڕێم لەم ژینە مردووەدا هەرگیز دووبارە زیندوو نابێتەوە... چونکە زۆر درەنگە بۆ ئەوەی چرکەکانی کاتژمێری دوێنێ تێنەپەڕن و هەوڵبدەن ئەمڕۆ ئەم ڕووداوە بەسەر ئەم شارەدا گوزەر نەکات و گشت دانیشتوان وهەموو شتە جوانەکان لەناو نەبات و نەیان کات بە ژێر خۆڵی ئەم بیابانە
وەهیوای مرۆڤەکان چ منداڵ لاو پیر نەبن بە خۆڵەمێشی دوای ئاگری بەتین و ڕق پشکۆیەکی بچوکی جێماو لەسەر سەوزاییەکی پرشنگدار کە بەدەستی بێبەزەیی دوای گڕێ مابێتەوە هەر زوو زوو شنەبایەک گەشاندبێتیەوە .
بەڵام ئەم ئومیدانەی لەدڵی مندایە هیچ لەدوای هیچن و تەنها مافی ئەوەیان نییە کە ببیتە بەشێکی کەمی سەوزایی سەر دەرهاتووی دەنکە گەنمێ.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net