❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / به‌هۆی‌ پیسبوونی‌ ژینگه‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-01-20 15:52:03

zryan_jojo
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-03
دواترین سه‌ردان: 2013-01-05
په‌یامه‌كان: 297

به‌هۆی‌ پیسبوونی‌ ژینگه‌وه‌

به‌هۆی‌ پیسبوونی‌ ژینگه‌وه‌ نه‌خۆشییه‌كانی‌ دڵ زیادی كردووه‌

پزیشكه‌كانی‌ نه‌خۆشی دڵ ئاشكرایان كرد "پێویسته‌ له‌مه‌ودا به‌ نه‌خۆشه‌كان ڕابگه‌یه‌نرێت له‌ ژینگه‌ی‌ پیس دوور بكه‌ونه‌وه‌، جگه‌ له‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌خواردنی‌ چه‌وریی‌ و جگه‌ره‌ كێشان".
لێكۆڵه‌ره‌وه‌كانی‌ به‌شی‌ ئه‌كادیمی‌ یو سی‌ ئێڵ ئه‌ی‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ نه‌خۆشییه‌كانی‌ دڵ ڕایانگه‌یاند: "هۆكاری‌ زیادبوونی‌ نه‌خۆشییه‌كانی‌ دڵ له‌م ساڵانه‌ی‌ دوایدا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پیسبوونی‌ ژینگه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو، نه‌ك به‌هۆی‌ خواردنی‌ چه‌ور و جگه‌ره‌ كێشانه‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆی‌ دوكه‌ڵی‌ ئۆتۆمبێل و پاشه‌ڕۆی‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كانه‌وه‌".
د.جاك لویس رایگه‌یاند: "بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ لێكۆڵه‌ره‌وه‌كانمان تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر چه‌ند مشكێك كردووه‌ و بۆماوه‌ی‌ پێنج هه‌فته‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ فیزیایی‌ دوكه‌ڵی‌ گازیان تێبه‌رداون و چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر ئه‌م پرۆسه‌یه‌ ئه‌نجامداوه‌، پاشان گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی‌ كه‌ پاشه‌ڕۆی‌ ئۆتۆمبێله‌كان هۆكاری‌ سه‌ره‌كی‌ زیادبوونی‌ نه‌خۆشییه‌كانی‌ دڵه‌ و پێشبینی‌ نه‌خۆشی‌ مه‌ترسیداری‌ تری‌ لێده‌كرێت".

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net