❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / منداڵ له‌بارچوون به‌رز ده‌کاته‌وه

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-01-21 19:34:59

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

منداڵ له‌بارچوون به‌رز ده‌کاته‌وه

کافیین مه‌ترسییه‌کانی منداڵ له‌بارچوون به‌رز ده‌کاته‌وه


ڕۆژی دووشه‌ممه توێژه‌ران ئه‌مه‌ریکی ڕایانگه‌یاند، که ئه‌و دووگیانانه‌ی ڕۆژانه دوو کوپ یان زیاتر قاوه ده‌خۆنه‌وه، ئه‌گه‌ری منداڵ له‌بارچوونیان دووئه‌وه‌نده‌یه، به‌به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ ئه‌و دووگیانانه‌ی خۆیان له خواردنه‌وه‌ی کافیین به‌دوور ده‌گرن.

توێژه‌ران ئاشکرای ده‌که‌ن، که لێکۆڵینه‌وه‌که‌یان به‌ڵگه‌یه‌کی به‌هێز نیشان ده‌ده‌ن، که خواردنه‌وه‌ی بڕێکی زۆری کافیین - 200 میلیگرام یان زیاتر له ڕۆژێکدا، به‌واتایه‌کی دیکه دوو کوپ قاوه - مه‌ترسییه‌کانی له‌بارچوون به‌رز ده‌کاته‌وه.

توێژه‌ران له درێژه‌ی ناوه‌ڕۆکی لێکۆڵینه‌وه‌که‌یان پێیانوایه، که ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یان ڕاستی په‌یوه‌ندی نێوان خواردنه‌وه‌ی کافیین و له‌بارچوون ده‌رده‌خات.

دکتۆر "De-Kun Li" له ڕێکخراوی "Kaiser Permanente Division of Research" بۆ چاودێری ته‌ندروستی له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "American Journal of Obstetrics and Gynecology"دا ده‌نووسێت، که له‌سه‌ر دووگیانه‌کان یان ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت دووگیان بن پێویسته سێ مانگ یان به‌ردێژایی سکپڕی واز له‌خواردنه‌وه‌ی قاوه بهێنن.

دکتۆر ناوبراو ده‌ریده‌خات، که له نێوان 18 که‌س 15یان به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی زۆری کافیینه‌وه دووچاری له‌بارچوون هاتوونه‌ته‌وه. به‌ڵام ئه‌م په‌‌یوه‌ندییه‌ش زۆر درشت نییه، چونکه زۆربه‌ی ئه‌و دووگیانانه‌ی خۆیان له خواردنه‌وه‌ی کافیین به‌دوور ده‌گرن، تا هه‌ست به‌هێڵنجدان نه‌که‌ن.

ڕێکخراوی "Kaiser Permanente health" له سان فڕانسیسکۆ له تشرینی یه‌که‌می 1996 تا تشرینی یه‌که‌می 1998 هه‌ڵسا به ئه‌نجامدانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه و تێیدا 1063 ژنی دووگیانه به‌شداریان کرد.

ژنانی به‌شداربووش بڕی خواردنه‌وه‌ی کافیینیان له‌ماوه‌ی دووگیاندا نه‌گۆڕی.

ده‌رئه‌نجامی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه ده‌ریده‌خات، که ئه‌و ژنانه‌ی ڕۆژانه دوو کوپ یان زیاتر له قاوه یان خواردنه‌وه‌ی کافیین خواردۆته‌وه، مه‌ترسی له‌بارچوونیان دوو ئه‌وه‌نده له ژنانی دیکه زیاتر بووه.

هه‌رچه‌نده مه‌ترسی له‌بارچوون زیاتر په‌یوه‌ندی به کافیین هه‌یه، که‌چی توێژه‌ران مه‌ترسییه‌کی هاوشێوه‌ی پێکهاته‌کانی دیکه‌ی ناو قاوه و چاو و شۆکۆلاته‌یان به‌دیکرد.

دکتۆر "De-Kun Li" پێیوایه، که زۆر له توێژه‌ران له‌و باوه‌ڕه‌دان، که زیانه‌کانی کافیین بۆ کاریگه‌ری کرداری میتابۆلیزیم ناته‌واوی ئاوله‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه. هه‌روه‌ها کافیین ده‌بێته هۆکاری تێپه‌ڕبوونی خوێن بۆ ناو وێڵاش و ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆکاری زیانبه‌خشین به ئاوله‌مه.

له‌به‌ر ڕۆشنای ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه، دکتۆر "Tracy Flanagan" به‌ڕیوبه‌ری ته‌ندروستی ژنان له‌ "Kaiser Permanente Northern" ده‌ڵێت: "پێویسته دووگیانه‌کان بیر له‌که‌مخواردنه‌وه‌ی قاوه بکه‌نه‌وه و ڕۆژانه له‌جیاتی دوو کوپ، ته‌نها کوپێك بخۆنه‌وه‌ یان به‌شێوه‌یه‌کی ته‌واو واز له خواردنه‌وه‌ی قاوه بهێنن."

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
xozga

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-01-22 13:17:21

ئانیا
کازیوەی یانە
شوێن: *سوید - ستۆکهۆڵم*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-02
دواترین سه‌ردان: 2013-12-11
په‌یامه‌كان: 1086

Re: منداڵ له‌بارچوون به‌رز ده‌کاته‌وه

dast xoshbe bo aw babata baswda har bzhit hawre gian

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-01-22 15:27:13

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: منداڵ له‌بارچوون به‌رز ده‌کاته‌وه

swpas hawre gyan anya xan her bzhit

.............
dosty

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-01-22 15:31:25

هاوده‌نگ
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-17
دواترین سه‌ردان: 2013-12-16
په‌یامه‌كان: 946

Re: منداڵ له‌بارچوون به‌رز ده‌کاته‌وه

dast xosh hawrem bo babata baswda hyway sarkawtn bo toy gwll daxwazm mandw nabit

Kurdzhin
ماڵ ئاوا هاوڕێکانم بۆ هه‌میشه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-01-22 15:35:59

KURE_KOYE
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: هةولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-26
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 1236
ویبگه‌

Re: منداڵ له‌بارچوون به‌رز ده‌کاته‌وه

dast xosh bo baba batakat sar kawtw bet barezm

Kurdzhin
كرفتارم بة عة شقى تؤ سالانيكة كرفتارم   مة حالة بتوانم بئ تؤ  من بة بئ تؤ نية جارم

تؤش هة ر جاريك هة ست بة م ئازاري من ناكة ى  جاريك نالى ئة م ئازارة تا كة ي
ئاخر دلى من بؤ  وابيت(A)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-01-26 17:25:31

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: منداڵ له‌بارچوون به‌رز ده‌کاته‌وه

swpas bo ewa hawreyan her bzhin azizan

...........

dosty

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net