.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












ماست سنوور بۆ نه‌خۆشییه‌کانی پووك داده‌نێت
توێژه‌رانی ژاپۆنی ڕایانگه‌یاند، که خواردنی ماست یان به‌رووبوومه شیره‌مه‌نییه‌کانی دیکه، ئه‌وانه‌ی ترشی ماستیان تێدایه، له‌وانه‌یه بۆ ته‌ندروست پووك سوودمه‌ند بن.
دکتۆر "Yoshihiro Shimazaki" و هاوه‌ڵه‌کانی له زانکۆی "Kyushu" له "Fukuoka" پێیانوایه، که خواردنی ماست و خواردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه‌کان، ئه‌وانه‌ی ترشی ماستیان تێدایه، سوودمه‌ندی باشیان بۆ پووك هه‌یه؛ به‌ڵام خواردنی شیر و په‌نیر کاردانه‌وه‌ی پۆزه‌تیڤیان بۆ سه‌ر پووك ئه‌وه‌نده نییه.
دکتۆری ناوبراو و هاوه‌ڵه‌کانی له‌سه‌ر ڕووپه‌ری "Journal of Periodontology"دا ده‌نووسن، که نه‌خۆشییه پووكییهکان به‌کتیریا هۆکاریانه و به‌هۆیه‌وه پووك تێکده‌ده‌ن و له‌ئاکامدا که‌سانی پێگه‌یشتوو ددانیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن. بێجگه له پاککردنه‌وه‌ی ددان به فڵچه و په‌تی ئاوریشم هیچ چاره‌سه‌رێکی ئه‌وتۆی کاریگه‌ری دژی به‌کتیریا نییه.
توێژه‌رانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه ئاشکرای ده‌که‌ن، که لێکۆڵینه‌وه‌کانی پێشووتر به‌شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان باس له گرنگی خواردنی به‌رووبوومه شیره‌مه‌نییه‌کان بۆ ته‌ندروستی ددان ده‌که‌ن، به‌ڵام تاکو ئێستا هیچ کام له‌و لێکۆڵینه‌وانه ئاماژه‌یان به جۆری به‌رووبوومه شیره‌مه‌نییه‌کان نه‌داوه.
گروپی توێژینه‌وه به‌سه‌روه‌ری دکتۆر "Yoshihiro Shimazaki" هه‌ڵسا به هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی نه‌خۆشی پووكی 942 پیاو و ژن و ئه‌وانه‌ش ته‌مه‌نیان له‌نێوان 40 بۆ 79 ساڵ ده‌بوو، هاوکات بڕی خواردنه‌وه‌ی شیر و ترشییه ماستییهکان خواردنی په‌نیر تۆمارکرا.
ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵسه‌نگانده‌کان ده‌ریانخست، که ئه‌و که‌سانه‌ی به‌ده‌ست نه‌خۆشی پووکه‌وه ناڵاندویانهوه، که‌متر به‌رووبوومه شیرمهنییهکانیان خواردووه. له‌کاتێکدا ئه‌وانه‌ی ڕۆژانه بڕێکی باشیان له خواردنی پێکهاتوو له ترشه ماستییهکان خواردووه، که‌متر دووچاری نه‌خۆشییه‌کانی پووك هاتوونه‌ته‌وه. بێگومان توێژه‌ران له‌کاتی لێکدانه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی داتا وه‌رگیراوه‌کان فاکتۆره‌کان ته‌مه‌ن، ڕه‌گه‌ز، جگه‌ره‌کێشان، بڕی خواردنه‌وه‌ی مه‌ی، جاره‌کانی شووشتنی ددان، شه‌کره‌ی خوێن و ئاستی کۆلیسترۆلیان له‌به‌رچاو گرتبوو.
"Yoshihiro Shimazaki" ڕوونی ده‌کاته‌وه، که هۆکاری سوودمه‌ندی خواردنی شیره‌مه‌نی بۆ زینده‌وه‌ره گچهکانی ناو ئه‌و ترشه ماستییهکان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌و زینده‌وه‌ره گچهکانش بریتیین له به‌کتیریا له جۆری "Lactobacillus"، ئه‌وانه‌ش ته‌ندروستی زۆر به له‌شی مرۆڤ ده‌به‌خشن.
سه‌رچاوه‌ی :xozga
له‌سه‌ر هێڵ نییه



dastakant xosh bet anya goll lamawla pet alem dktori yana agar pet naxosh nabet mallakam chonka zanyari basht laya


له‌سه‌ر هێڵ نییه






hhhhhhhhh zor swpas alya gian rohi bo na peshm xosha hhhhh zor xosh halm ka btwanm swd bgaianm ba hamu layak
له‌سه‌ر هێڵ نییه


dastt xosh bet
baraste tendursta


له‌سه‌ر هێڵ نییه






zor swpas sarkautu bit hamisha
له‌سه‌ر هێڵ نییه