❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / جيرؤكيكى ......!!!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-02-27 16:25:55

ALEXANDER
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-12
دواترین سه‌ردان: 2009-10-30
په‌یامه‌كان: 282

جيرؤكيكى ......!!!

رێگای دوورو درێژی شاره‌کان به‌سیاره‌ی خۆشره‌و چه‌ندین کات ژمێری پیاده‌ی بووه‌ته خوله‌کی که‌م.. به‌لام یاسایه‌ک له‌نێوان شوفێروسه‌رنیشینه‌کانداهه‌یه‌ له‌ورێگایه‌دا پیاده ‌ئه‌کرێت ئه‌ویش لادانه‌له‌ نێوان ئه‌و رێگایه‌دا دابه‌زینی خه‌لکه‌که‌یه‌ بۆپشودان و حه‌وانه‌وه‌ وخواردنی نانو چایی و تازه‌کردنه‌وه‌ی ده‌ستونوێژو ئه‌گه‌ر کاتی نوێژبوو له‌یه‌کێک له‌ ژووره‌کانی ئه‌و چێشتخانه‌یه‌دا که‌ته‌رخانکراوه‌ بۆنوێژونوێژه‌که‌یان ده‌خوێنن.
ئه‌مه‌ له‌نێوان شاره‌کانی گه‌شت وسه‌فه‌ربه‌باشی به‌ر چاوده‌که‌وێت.ئێمه‌ش له‌سه‌یاره‌که‌دا گۆچ بووین هێنده‌ دانیشتین له‌لادانی سه‌یاره‌که‌ بۆ یه‌کیک له‌و چێشتخانانه‌ دلخۆشبوین..
پاشکه‌مێک هه‌مومان دابه‌زین و هه‌رکه‌سێک به‌ لایه‌کدا رۆویشتین پاش پێنج خوله‌کێک له‌ناو هۆلی چێشتخانه‌که‌دا هه‌موو به‌ره‌وو رووی یه‌کتر له‌سه‌ر کورسی مێز گردبوینه‌وه‌ کاکی شاگرد داواکاری هه‌مومانی به‌ده‌نگی به‌رز گه‌یانده‌ کاکی سه‌ر چێشتخانه که‌و پاش که‌مێک خزمه‌ت بابه‌ته‌ داواکراوه‌که‌ له‌ خواردن به‌ گه‌رم و گوریو ئاویسارده‌وه‌ گه‌شته‌ به‌رده‌ستمان..
پاش سوپاس گوزاری خوای گه‌وره‌ له‌سه‌رنازو نیحمه‌ته‌کان چوینه‌ به‌رئاوێنه‌و سه‌ر ده‌ستشۆره‌که‌ به‌سابونه‌ بۆنخۆشه‌که‌ی سه‌ر ده‌ستشۆره‌که‌ چه‌وری ده‌ستمان راماڵی، به‌ره‌و مێزێکی تر رۆویشتین  بۆ چای خواردنه‌وه‌، پاشخواردنه‌وه‌ی چایی گه‌یشتینه‌لای کاکی پاره‌وه‌رگر، سه‌رمان قه‌بلاندو یه‌کی  چیلکه‌یه‌کمان به‌ده‌سته‌وه‌گرت بۆ ددان پاککردنه‌وه‌ی، له‌ چاوه‌روانی  کاکی سایه‌ق و چه‌ند سه‌رنیشیندابووین.
‌دیمه‌نێکی زۆر سه‌یر سه‌رنجی هه‌موومانی بۆلای خۆی راکێشا،چۆله‌که‌یه‌کی زۆر جوان له‌سه‌رگڵۆپی سه‌رپه‌نجه‌ره‌ی چێشتخانه‌که‌بوو له‌جیکه‌ جیکی باڵه‌ته‌پێ سه‌رمان سورما..بێجوه‌کانی ده‌ستیان کرد به‌مله‌ قوتێو له‌هێلانه‌که‌یان خۆیان بچوک ده‌کرده‌وه‌ چۆله‌که‌که‌ هه‌ڵفر هه‌ڵفری  ده‌ستی پێکرد له‌ئێمه‌نزیک بۆوه‌..زۆر به‌لامانه‌وه‌ سه‌یر بوو له‌ئێمه‌ دوورکه‌وته‌وه‌ به‌ره‌و سوچێکی دیواره‌که‌ رۆیشت،که‌سه‌رنجمان دا به‌دوری چه‌ند مه‌ترێک مارێک سه‌ری ده‌رهێنا و به‌نیازه‌ به‌ره‌و هێلانه‌ی چۆله‌که‌که‌ بکشێت،چۆله‌که‌که‌ زۆر هه‌وڵی دا یارمه‌تی بده‌ین به‌ڵام ئێمه‌ حه‌زمان به‌سه‌یر کردنی ئه‌و جه‌نگه‌ده‌کرد ئای کامیان سه‌رده‌که‌ون؟!
پاش چه‌ند خوله‌کێک ئێمه‌ هیچ یارمه‌تی چۆله‌که‌که‌مان نه‌دا ماره‌که‌ش ته‌نها مه‌ترێکی مابوو بۆهێلانه‌که‌و خواردنی بێچوی چۆله‌که‌که‌، چۆله‌که‌که‌ فری و له‌ئێمه‌ نائومێد بوو دوورکه‌وته‌وه‌ له‌خه‌یاڵی خۆماندا ووتمان ره‌نگه‌چۆله‌که‌یه‌کی تر بهێنێت له‌گه‌ڵ خۆی بۆ هاوکاری به‌ڵام وانه‌بوو پاش چه‌ند چرکه‌یه‌ک زۆر به‌خێرایی گه‌رایه‌وه‌ ماره‌که‌ ته‌نها دووبستی مابوو ده‌می کردبۆوه‌ بۆ بێچوه‌کان، خاوه‌ن مسافره‌که‌ ووتی :ئه‌وه‌که‌س غیره‌تی نیه‌ ئه‌و ماره‌بکوژێت په‌لاماری دارێکی ئه‌ستوری درێژیدا،به‌ڵام ئێمه‌ نه‌مان هێشت و رازیمان کرد به‌هاوکاری نه‌کردنیان.
ماره‌که‌ بێ ئاگابوو له‌هه‌وڵی چۆله‌که‌که‌..چۆله‌که‌که‌ به‌ده‌نوکه‌ بچوکه‌که‌ی درکه‌ زه‌رده‌یه‌کی گه‌وره‌ی پێبوو له‌گه‌ڵ ده‌مکردنه‌وه‌ی ماره‌که‌ بۆقه‌پاڵگرتن ‌له‌بێچواکان و قوتدانیان چۆله‌که‌که‌ زۆر به‌خێرایی درکه‌ زه‌رده‌که‌ی خسته‌ ناوده‌می ماره‌که‌وه‌ ماره‌که‌ش ده‌می داخست و هه‌ستی به‌ئازاری درکه‌ زه‌رده‌که‌کرد زۆر به‌خێرایی که‌وتوخواره‌وه‌..
ئێمه‌ش به‌وداره‌ گه‌وره‌وه‌ به‌ردووینه‌ سه‌رلاشه‌ی ماره‌ تاساوه‌که‌و بێگیانمان کرد.
چۆله‌که‌که‌ش له‌ناره‌حه‌تیه‌کی گه‌وره‌ به‌قودره‌تی په‌روه‌ردگارو هێزی مێشک و بیری،خۆی و بێچوه‌کانی له‌دوژمنی گه‌وره‌ رزگار کرد..زۆر به‌ئاسوده‌یی چوه‌سه‌ر هێلانه‌که‌ی بێچوه‌کانی به‌سه‌رکه‌وتنی دایکیان شادمان بوون و له‌ژێر باڵی دایکیاندا سه‌یریان ده‌کردین.                                                                       

به‌ڵێ ئازیزان ئه‌مه‌ جه‌نگێکی ده‌سته‌و یه‌خه‌بووله‌نێوان زاڵم و بیتاواندا..ئه‌مه‌ ململانێیه‌که‌ بۆمانه‌وه‌،چۆله‌که‌که‌ له‌ئێمه‌ نائومێد بووبه‌ڵام به‌پشت ئه‌ستوری عه‌قڵی و توانایه‌کی زۆر که‌م توانی سه‌رکه‌وێت به‌سه‌ر دوژمنێکی سه‌رسه‌خت دا..که‌چه‌ندین هێلانه‌ی تری خواردبوو ئه‌م جاره‌ش بۆی تاسه‌ر نه‌چوو و به‌مه‌رگی خۆی گه‌یشت و ئێمه‌ کردمان به‌په‌ندێکی زۆر باش بۆژیانی خۆمان.


هاورێ ئه‌زیزه‌کانم هیوادارم ئێوه‌ش بیکه‌نه‌ په‌ندێکی زۆر باش که‌ئیتر به‌هیوای که‌س نه‌بین بۆهاوکاریمان و رزگار کردنمان له‌دوژمن ته‌نها ره‌نج و ماندوو بوونی خۆمان نه‌بێت.



                                                   سه‌رچاوه‌/ئه‌سرینه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م/به‌رگی سێیه‌م

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net