❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / (10) نهێنى له‌ پێناو به‌خته‌وه‌ریدا ..

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-03-10 04:54:09

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337

(10) نهێنى له‌ پێناو به‌خته‌وه‌ریدا ..

به‌خته‌وه‌رى چه‌شنه‌ بیرو هێزێكه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر حه‌وسه‌ڵه‌ى بیستنى په‌ند و ئامۆژگاریت نییه‌ و لێی نارِه‌حه‌تیت، له‌ خواره‌وه‌ چه‌ند ئامۆژگارى و رێنماییه‌ك هاتووه‌ تاوه‌كو بیانسپێریته‌ یاد و دڵى خۆت، چونكه‌ حه‌تمه‌ن رۆژێك له‌ رۆژان به‌كه‌ڵكتان دێت ...
* ئارامى به‌خۆت خه‌ڵات بكه‌:
بۆ گه‌یشتن به‌ ئارامى باشتر وایه‌ كه‌ هه‌ر له‌ هه‌مان یه‌كه‌مین ساته‌كانى به‌ره‌به‌یان و سه‌ره‌تاى رۆژدا تێرِوانینێكى جوان و باشمان بۆ ژیان هه‌بێت. زۆر جار به‌ روانین و نیگایه‌كى سه‌رزه‌نشت ئامێزه‌وه‌ له‌ خۆمان و ژیانمان ده‌رِوانین. كه‌واته‌ باشتر وایه‌ كه‌ به‌یانى له‌دواى بیداربوونه‌وه‌ له‌بیرى ئه‌وه‌دا بین كه‌ ته‌ركیز له‌ سه‌ر گرفت و كێشه‌كان، كه‌موكورِییه‌كان، ناته‌واوى و لاوازییه‌كانمان بكه‌ینه‌وه‌، بێین و خه‌ریكى ستایشى تواناكان و سه‌ركه‌وتنه‌كانمان بین. ئه‌م كاره‌ ده‌بێته‌ مایه‌ى ئه‌وه‌ كه‌ وزه‌ و شادی و پاراوى به‌ خۆمان ببه‌خشین و له‌ خۆماندا متمانه‌به‌خۆبوون به‌رز ببێته‌وه‌.
* تۆوى به‌خته‌وه‌رى له‌ ده‌وروبه‌رى خۆتدا برِوێنه‌:
هه‌رگیز خۆپه‌رستى و به‌خته‌وه‌رى به‌یه‌كه‌وه‌ هه‌ڵناكه‌ن و دانویان پێكه‌وه‌ ناكوڵێت، بۆیه‌ هه‌وڵ بده‌ بۆ خۆشحاڵكردن و به‌خته‌وه‌ركردنى ئه‌وانى دى (خێزانه‌كه‌ت، هاورِێكانت، ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ پێویستیان به‌ هاوكارى و یارمه‌تیى تۆ هه‌یه‌، دراوسێیه‌كى به‌ساڵاچوو، منداڵێكى نه‌خۆش یان كه‌سێكى بێ ده‌ره‌تان...).
* خووى خۆت و ئه‌وانی دى قبوڵ بكه‌:
ئایا تا هه‌نووكه‌ بۆت پێشهاتووه‌ كه‌ به‌یانیان به‌ حاڵێكى نارِه‌حه‌ت و ناسه‌رحاڵییه‌وه‌ بێدار بووبیته‌وه‌؟ له‌م حاڵه‌ته‌دا باشتر وایه‌ له‌برى ?%A

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-03-10 05:12:42

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337

Re: (10) نهێنى له‌ پێناو به‌خته‌وه‌ریدا ..

سڵاو،،،هاوڕێیان ببوورن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێڵه‌که‌م خێرا نیه‌ بابه‌ته‌که‌ی سه‌ره‌وه‌ به‌ ته‌واوی نه‌هاتوه‌،،
،،ئیشه‌ڵا ئه‌وی که‌ی بۆ داهاتوو،سوپاس،،،
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ هه‌ندێکی ترێتی،،،،،،،ئیشه‌ڵا ئه‌وی که‌ی بۆ داهاتوو،سوپاس،،،
له‌م حاڵه‌ته‌دا باشتر وایه‌ له‌برى خۆ مه‌حكومكردن، له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاكاره‌تدا به‌ جۆرێك رێكه‌ویت و پێكه‌وه‌ سازش بكه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌م ره‌فتاره‌ له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ره‌كه‌شتدا به‌هه‌مان چه‌شن بنوێنه‌. دیاره‌ شتێكى سروشتییه‌ ناتوانێت هه‌میشه‌ و له‌ هه‌موو كات و ساتێكدا شادمان بێت، كه‌وایه‌ له‌برى خۆ تاوانباركردن و سه‌رزه‌نشتكردنى خۆ، باشتر وایه‌ كه‌ یارمه‌تیى خۆمان و ده‌وروبه‌رمان بده‌ین كه‌ به‌سه‌ر كێشه‌ و ته‌نگژه‌كاندا زاڵ بین و كۆنترۆڵیان بكه‌ین.
* قه‌درى ناز و نیعمه‌ته‌كانى ژیانت بگره‌ و به‌ ئاسانى له‌ده‌ستیان مه‌ده‌:
ئه‌گه‌ر كه‌سێكى خاوه‌ن هاوسه‌ر، منداڵ، دایك و باوك، هاورِێ و دۆست، پیشه‌یه‌كى باش و سه‌ر په‌نایه‌كى له‌باریت و له‌ هه‌مووى گرنگتر له‌ش ساغ و ته‌ندروستیت، ئیدى خوازیارى چى دیكه‌یت و چیترت ده‌وێت؟ زۆربه‌ى زۆرمان به‌وه‌ى كه‌ هه‌مانه‌ رازى نین و قایل نابین و زیاتر په‌ل ده‌هاوین و هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ كه‌ هه‌میشه‌ سكاڵامانه‌ و خه‌ریكى داد و بێدادكردنین و ئۆقره‌مان له‌به‌ر برِاوه‌. هه‌ر ئه‌م كاره‌ ده‌بێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ چێژ و خۆشى وه‌رنه‌گرین له‌وه‌ى له‌به‌رده‌ستماندایه‌ و تاسه‌مان لێی نه‌شكێت. كه‌ وا بوو ئه‌و نازونیعمه‌ت و خێر و بێرانه‌ى كه‌ خوداوه‌ند خه‌ڵاتى كردوویت، هه‌روه‌ك دیارییه‌كى ئازیز وه‌رى بگره‌ و سوپاسگوزارى به‌، چونكه‌ به‌م كاره‌ ده‌بیته‌ مایه‌ى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى خێر و خه‌ڵات%D

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-03-10 14:16:45

ڕه‌ها
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: ئه‌ڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-12
دواترین سه‌ردان: 2011-01-07
په‌یامه‌كان: 90

Re: (10) نهێنى له‌ پێناو به‌خته‌وه‌ریدا ..

ده‌ست  خۆش باخه‌وان   بابه‌تێکی  به‌سووده‌
سوپاس بۆ ئامۆژگارییه‌کانت
سه‌رکه‌وتووبیت

Kurdzhin
به‌مناڵی که‌ لێت  دوور بووم  بیرم ئه‌کردی ...  به‌ڵام ئێستا هه‌ردووچاوم خوێن بارانه‌......
ئه‌م  غوربه‌ته‌  هه‌موو  جوانی  باغ و  گوڵی ...بۆ چاوانم وه‌کو دڕکه‌ و  بۆ  ڕوحیشم چون زیندانه‌ ...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-03-11 06:21:45

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337

Re: (10) نهێنى له‌ پێناو به‌خته‌وه‌ریدا ..

سوپاس بۆ تۆش کاکه‌ ڕه‌ها گیان....سه‌رکه‌وتووبیت،،،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net