.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












ساته ناسكه‌كانی ده‌سگیرانی :
ژیان له‌چه‌ند قۆناغێك پێك هاتووه , هه‌ر قۆناغه‌ش چێژ و تایبه‌ت مه‌ندی خۆی هه‌یه, شتێكی سروشتیه
كوڕ‌و كچ هه‌ریه‌ك هاوبه‌شی ژیان و هاوسه‌ری خۆی هه‌ڵبژێرێ,بهلاَم به ڕێ و شوێنی به‌جێ و ژیرانه بیربكه‌نه‌وه, ووردبین بن وه په‌له نه‌كه‌ن له هه‌نگاو نان دا ,وه هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیان ڕه چاو بكه‌ن و قه‌ناعه‌تی ته‌واو یان هه‌بێ بۆ ئه‌م ژ یانه دوور‌و درێژه ,كه ئاوێزانی خۆشی و ناخۆشیه,وه به راستی قوربانی دا ن و خۆشه‌ویستی و لێبڕان و ئارامی و سه‌برو ته‌حه‌مولی ئه‌وێ ,ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئهمڕۆماوهی ده‌سگیرانی لای كوڕا ن و كچان وه‌ك خۆی سه‌یر ناكرێ و بایه‌خی پێ نادرێ ,بهشتی لاوه‌كی و دڵ ئێشان و عاجزی زوربه‌ی كاته‌كان به‌ڕی َ ئه‌كه‌ن ,له‌و كاته ناسك وجوانهدا هه‌ست به بێهیوایی و بێ تاقه‌تی ئه‌كرێ و زۆر جار ڕوداوی ناخۆش و چاوه‌ڕوان نه‌كراو ڕوو ئه‌دا , به ِراستی ئه‌م ماوه‌یه پێویستی به زۆر شتی جوان و وورده‌كاری هه‌یه . به یارمه‌تی خوای گه‌وره له م چه‌ند خاڵه ئه‌یخه‌مه ڕوو ,به هیوای سوود بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه له‌م ماوه خۆشه‌ی ژیان دان و وه‌ك ئێمه له ده‌ستیان نه چووه ,یان له‌وه یه به نه‌زانی به‌ڕێمان كردبێ یان زور جار ڕوَژگار ده‌ستی خۆی تێ ئه‌خاو ئاراسته‌كان به لایه‌كی ترا ئه‌ڕۆن
ئه‌وسا تا دوا ساته‌كانی ته‌مه‌ن ئه‌بنه قوربانی و نه‌خشه‌كان تێك ئه چن ,بێ گومان ژیانیش به‌رده‌وامه‌و له ڕێڕه‌وی خۆی لانادا,, به هیوای به‌خته‌وه‌ری بۆ نه‌وه‌ی نوێ و خانه‌واده تازه‌كان :
1_ده‌ربڕینی سۆز‌و خۆشه‌ویستی و ڕێز گرتن و نه‌رموو نیانی له ههڵسووكهووتدا وقسه‌ی جوان گرنگه.
2_ناخ خۆیندنه‌وه و گرنگی پێدان و هه‌ست كردن به خۆشی و ناخۆشیه‌كانی یه‌كتری و ته‌نها وا هه‌ست بكرێ كه‌كه‌س وكاری یه‌كترن و تا مردن به‌یه‌كه‌وه‌ن.
3_ته‌رخان كردنی كاتی تایبه‌ت بۆ گۆڕینه‌وه‌ی نازو ڕازهكانتان و قسه كردن ده‌ر باره‌ی ژیانی داهاتوو.
4_دڵ ڕاگرتن زۆر گرنگه ولایه نی ڕوحی فه‌رامۆش مه‌كه‌ن .وه له‌كاتی ڕودانی ههلهَ دوای لێبوردن زۆر پێویسته .
5_گۆڕینه‌وه‌ی دیاری و به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی یه‌كتری له بۆنه‌كان دا خۆشه ویستی زیاد ئه‌كا . 6_هه‌واڵ پرسین و له‌خه‌م دابوون وه چاوه‌ڕوانی یه كتری بۆ كاته‌كانی قسه‌كردن .
7_ پێدانی ماف , به‌راستی مافی كه‌س بۆكه‌س پێشێل مه‌كه‌ن ,وسه‌ر قاڵی دنیا ئه‌مه‌تان بیر نه باته‌وه,
8_هه‌ندێ ڕێنمایی پێویست به ژیانی داهاتوو به ناسكی بوترێ وبۆنی خۆشه‌ویستی ودڵسۆزی وه فاداری لێبێت.
9_لێبوردن و چاوپۆشی له هه‌ڵه‌ی یه‌كتری و زوو یه‌كتر ئاشت كردنه‌وه و ره‌فتاری جوان . 10_قسه‌ی شیرین و جوان, پێكه‌نین و زه‌رده خه‌نه, به‌ده‌مه‌وه بوون و جێبه جێ كردنی داوا كاری , به هه‌ند وه‌ر بگرن .
11_ئه‌و په‌یمانانه‌ی كه له سه‌ره‌تادا بڕیارتان له‌سه‌ر داوه پابه‌ند بن به جێبه‌جێ كردنیان .
له كۆتایدا هه‌موو ژیانی خۆتان له پێناو به‌خته‌وه‌ری یه‌كتری دا دانێن و هه‌وڵ دهن ڕۆژ دوای ڕۆژ خۆشه‌ویستی و متمانه‌یی له نێوانتانا زیاد بێت ,چونكه زۆر شتی دنیایی له‌وه‌یه ده‌ستت كه‌وێته‌وه , وه هه‌وڵی بۆ بده‌ی ,بهلاَم دڵ یان هه‌ست و سۆزی ڕاسته‌قینه یان خۆشه‌ویستی و وه‌فاداری كه له‌ده‌ستت دا جارێكی تر مهحالهَ بیدۆزیته‌وه ,,, به‌و هیوایه‌ی هه‌موو ساته‌كانی ته‌مه‌نتان وه‌ك سه‌ره‌تای به‌یه‌ك گه‌یشتنتان بێت و غه‌رقی خۆشه‌ویستی راسته‌قینه بن و دڵی یه‌كتری ڕاگرن وهه‌میشه لانه‌ی خێزانیتان به‌خته‌وه‌ر بێت ,,,ئه‌م به‌سه‌رهاته ئه‌خه‌مه‌وه یادتان بۆ په‌ند وه رگرتن: كوڕێك ده‌سگیرانه‌كه‌ی زۆر خۆش ئه‌ویست هه‌موو جارێ سه‌یری ئاسمانیان ئه‌كردوو پێی ئه‌وت ئه‌م مانگه تۆی سه‌یری كه چه‌نده جوانه,,,دوای گواستنه‌وه و ماوه‌یه‌ك خێزانه‌كه‌ی هه‌ستی كرد هاوسه‌ره‌كه‌ی گۆڕاوه له‌گه‌لیدا ,هه ربۆیه شه وێك سه‌یری مانگی كردوو ووتی ئه‌مه چیه به ئاسمانه‌وه؟
هاوسه‌ره‌كه‌ی ووتی :خۆ كوێر نه‌بووی نابینی وا مانگه به‌ئاسمانه‌وه ........
وه‌رگیراو،،،،
له‌سه‌ر هێڵ نییه