.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






بۆ بێ ئاگای له هه‌ست و سۆزم ؟!
ئاهـ !!ده‌ست بۆ هه‌رشتێك ده‌به‌م به‌د شانسی دێنێ ، كردار و بیركردنه‌وه‌م شكه‌ست!، بۆ ده‌بێت له‌رێزی مرۆڤه بێ چارهكاندابم ، من خۆم نیم ، من بوومه‌ته بازیچه‌ی ده‌ستى ئه‌م كچه‌یه و به ئاره‌زووی خۆی یاریم پێ ده‌كات ، رۆژێك شاد و رۆژێك وێرانم ده‌كات .
ئه‌مه ئه‌م قسانه بوون كه ئازاد به‌ده‌م خۆیه‌وه بێ ئاگایانه ده‌یوتن ، ماوه‌یه‌ك بوو كه‌متر ده‌مبینى ، له‌وه ده‌چوو ده‌ستى له ژیان و جیهان برِیبێت و ژیانى گۆشه‌گیری هه‌ڵبژاردبێت ، بهلاَم كه ده‌مبینى گه‌نجێكى پیر ! ده‌هاته پێش چاو ، ده‌گریاو زامه‌كانى هه‌ڵده‌دایه‌وه كهلهقوڵی زه‌ریا ده‌چوون ، هه‌ندێك جاریش ده‌م به‌خه‌نده ده‌مبینى ، كه‌ئه‌و كاته له‌و شێتانه ده‌چوو كه‌له خۆیه‌وه پێده‌كه‌نى و له نێو جیهانى خه‌یالی خۆیان هه‌نگاو ده‌ناو كه‌س له‌وان به‌هێز تر‌و به‌خته‌وه‌رتر نه‌بوو ، منیش پێ دهكهنیم چونكه په‌ك به نهێنییه‌كانى دونیای خه‌یاڵ بردبوو ، بهلاَم گه‌رابوومه‌وه .. بۆ هه‌تاهه‌تایی!! ،
ئازاد دوای ته‌واو بوونى خه‌نده‌ی سه‌ر لێوانى به ئاهێكى سارد و سرِهوه ده‌یوت ، ئه‌رێ ده‌بێت دلڤین وه‌لامم بداته‌وه ؟ ده‌بێت خیانه‌تى لىَ نه‌كردبم ؟!!
چونكه ماوه‌یه‌ك پێش نامه‌ی دلڤین دۆزی بووه ، كهپرِ له‌خۆشه‌ویستى ئاراسته‌ی كورِێكى دراوسێیانى كردبوو ، بهلاَم دلڤین كاتێك گوێى له‌م ووشانه ده‌بوو ، ده‌ستى به یاری ده‌كرده‌وه و ئازادی به‌وه قایل ده‌كرد كه وولاته‌كه‌ی ئه‌وان له سروشتى خۆیان جگه له ووشه‌ی پرِ هه‌ست و سۆز هیچ زمانێكى تر نازانن ، وای بۆ ئه‌م به‌سته‌زمانه وێنانهدهكرد كه‌هه‌م مانه‌ندی خۆر كه سه‌رچاوه‌ی رۆناكیهو ناتوانێت به‌رامبه‌ر هیچ به‌ربه‌ستێك بكوژێته‌وه ، ئه‌وانیش سه‌رچاوه‌ی خۆشه‌ویستى و جگه له ووشه‌ی خۆشه‌ویستى هیچ نابه‌خشن !!
ئازادیش برِوای به‌وه هینابوو ، كه ده‌ربرینى خۆشم ده‌وێی بۆتۆ ده‌مرم كه‌سم گیانم جیهانم ماڵه بابم ، بۆ وان مانایه‌كى تری هه‌یه !!
چ گێلانه !!! ، ئه‌وه بوو نهم ده‌خواست ئازاد له‌بێ ئومیدی ببینم ، نه‌وه‌ك من له هه‌موو كه‌سێ زیاتر ئاشنایی ئهومهملهكهتم وهئهزموونى سه‌د ساڵه‌م له‌گه‌ڵ هه‌نه یاخود كورِی هه‌مان مه‌مله‌كه‌تم ...
و بهپرسیاركردنى له‌م بواره زیاتر دهرِهنجام ، چونكه هه‌ر ولامێكى من نائومێدی ئازادی زیاتر ده‌كرد ، ونه‌م ده‌خواست درۆ له‌گه‌ڵ خۆم و گیانه پاكه‌كه‌ی ئازاد بكه‌م ، كه جوانى ده‌روونى له جوانى رووخساری ده‌چوو ، سه‌رچاوه‌ی پاكی بوو ..
ده‌یویست هاواربكات و زه‌وی و ئاسمان به‌ده‌نگه‌كه‌ی داگیربكات ، بهلاَم هه‌ستى به مردنى هاواره‌كان كردبوو ، چونكه ئاشنایی له‌گه‌ڵ واژۆكه‌ی من هه‌بوو !!
ئه‌مرۆ ئازادم دووباره بینی ، بهلاَم به شێوه‌یه‌كى تر هاته پێش چاو ، و تێكه‌ڵ بهبیركردنهوهم بوو ، لهبیرێكى قوول راچووم له‌نێو بیركردنه‌وه‌م رۆژ ههلاَتیشم بینى ، واتا من وئازاد و رۆژههلاَت بووینه سێ ، كهوتبوینه به‌رامبه‌ر سێ كچ كه دووه‌كه‌ی تریش هاو ولایه‌تى دلڤین بوون .
من به ووشهكانيان گالته‌م ئه‌هات و كه‌باش دهمناسين ، و بۆيان نه‌ده‌گریام و لێیان بێزاربووم ، رۆژههلاَتیش له‌زۆر باردا له‌ئازاد ده‌چوو بهلاَم ده‌یتوانى به‌رامبه‌ر فاتیمه بدوێت .. كه‌چی ئازاد زیاتر له‌نێو سروشتى خۆی و بێ ئه‌زمونى هاواری ده‌كرد وكاتێك له‌گه‌ڵى ده‌دوام پاكیه‌كه‌ی له‌پاكی مرۆڤه بالاكان ده‌چوو وهبروای به‌یارمه‌تى من هه‌بوو منیش یارمه‌تی ده‌ده‌م ...
داوای لێبوردن ئه‌كه‌م گیانه‌كه‌م نازانم تاچه‌ند توانیومه شتێكى پوخت و ئه‌وه‌م نووسیبێ كهبهرێزتان خوازیاری بوون ، چونكه زۆر جار نووسین خۆی به‌سه‌ر مرۆڤ ده‌سه‌پێنێ و پێنووس بی ئاگایانه هه‌نگاو ده‌نێت بهلاَم من خواستم خۆم به‌سه‌ر نووسین بسه‌پێنم و پێنووسه‌كه‌م به‌زۆر ئاراسته بكه‌م ئهمهدیاریێكى بچووكه بۆ ئێوه ، كه هیوادارم له‌ئاست داواكهتانا بێت ...

له‌سه‌ر هێڵ نییه