.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












میكیاجی كچان، گرێی ده‌روونی كوڕانی ڕه‌به‌ن :
دانا ئیبراهیمى خوێندكار له زانكۆى سلێمانى كاتێك برِیاریدا خێزان دروستكات، ویستى كچێك بكاته هاوسه‌رى خۆى میكیاج به‌كارنه‌هێنێت، دانا پێى وایه ئارایشتكردن گۆرِینى شێوه‌ى ده‌م و چاوه لهسروشتیهوه بۆ شێوه‌ى دهستكردو له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت "میكیاج كردن تابڵێى جوانه، كچ ده‌یه‌وێت به‌م جوانیه سیحراویه، سه‌رنجى كورِێك رِابكێشێت تاكو ده‌یخوازێت، به‌ڵام كاتێك كورِهكه سه‌یرده‌كات له‌ماڵه‌وه رِوخسارێكى تر‌ى هه‌یه، ساردى رِووى تێده‌كات و له‌وانه‌یه كار بگاته جیابونه‌وه". دانا بۆ خۆى كچێكى هه‌ڵبژارد، میكیاجى نه‌ده‌كرد، ده‌ڵێ ئه‌و كاته‌ى له‌دووره‌وه بینیومه، چۆن بووه، ئێستاش له‌نزیكه‌وه هه‌روا ده‌یبینم.
زۆربونى رِێژهى میكیاج له‌نێو كچاندا و جۆراو جۆرى له‌به‌كارهێنانیدا گرێى ده‌روونى لاى ئه‌و كورِانه دروستكردووه كه ژنیان نه‌هێناوه، ئه‌وان ترسى ئه‌وه‌یان هه‌یه ئه‌و كچه‌ى هه‌ڵیده‌بژێرن و ده‌یكه‌نه هاوسه‌رى خۆیان له‌دواییدا رِوخسارى رِاستهقینهیان بۆ ده‌كه‌وێت، كه‌به‌هۆى میكیاجه‌وه ده‌شاردرێته‌وه. هه‌ندێك له‌و كورِانه پێیان وایه باشتره له كاتێكدا برِۆیته دیتنى كچه‌كه له‌ماڵ ده‌رنه‌چوبێت و خۆى نهگۆرِیبێت بۆ ئه‌وه‌ى رِوخسارى رِاستهقینهیت بۆ ده‌رده‌كه‌وێت.
كچانیش له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێن كه بۆ مه‌به‌ستى جوانیه‌كى كاتى به‌كاری ده‌هێنن و هه‌ندێكیشیان ئاماژه به‌كاریگه‌رى خراڵى میكیاج ده‌كه‌ن له‌سه‌ر پێستیان له‌داهاتوودا.
تابان، كچه خوێنكارى كۆلێژى زمان، كه له‌جۆره‌كانى ئه‌ساس، ڵشت چاو، ماسكرا، سه‌ر رِوومهت، قه‌ڵه‌مى چاو رِهشكردن، به‌كار ئه‌هێنێت، وتى "میكیاج به‌كارده‌هێنم بۆ ئه‌وه‌ى چاوه‌كانم گه‌وره‌ترو رِهشتر ده‌ربكه‌ون، پێستم سپى تر بنوێنێت، سیمایه‌كى جوانترم بۆ ماوه‌یه‌كى كاتى پێ ببه‌خشێ."
ئه‌گه‌ر چى میكیاج كردن لاى كه‌سانى وه‌ك تابان بۆ به‌خشینى رِهونهقێكى نوێیه به‌ده‌م و چاو، به‌ڵام ئه‌م جوانیه لاى هه‌ندێ لهكورِان نه‌بۆته جێگه‌ى گرنگى پێدانیان.
بهرِێز عه‌باس، قۆناغى سێى له به‌شى مێژوو، وتى "تائێستا زه‌واجم نه‌كردووه، بێگومان تۆ له‌هه‌ر كه‌سێك ئه‌م پرسیاره بكه‌یت ده‌ڵێت ئه‌و كچانه‌ى كه میكیاج ناكه‌ن سروشتیان جوانتره له‌و كچانه‌ى میكیاج ده‌كه‌ن، بێگومان تابتوانم ئه‌و كچه ده‌خوازم كه میكیاج ناكات ".
ئه‌و كچانهشى كه میكیاج ناكه‌ن، حه‌ز ده‌كه‌ن سیمایان وه‌كو خۆیان ده‌ربكه‌وێت و ده‌ڵێن میكیاجكردن نه‌بوونى متمانه به‌خۆبوون ده‌گه‌یه‌نێت.
گه‌لاوێژ كچه خوێندكارێكى قۆناغى دووه‌مى زمانى ئینگلیزیه، وتى"میكیاج كردن ئه‌نجامى برِوا به‌خۆ نه‌بوونه، چونكه كچه هاورِێكهم ده‌یوت من میكیاج ده‌كه‌م هه‌تا زه‌واج ده‌كه‌م".
خێڵان كچه خوێندكارێكى به‌شى عه‌ره‌بیه له‌زانكۆى سلێمانى، میكیاج كردن ته‌نها بۆ مه‌به‌ستى جوانكارى لهرِِووخساریدا بۆ ماوه‌یه‌كى كاتى به‌كارده‌هێنێت، خێڵان كه هه‌رجاره و جۆرێ میكیاج به‌كارده‌هێنێت وتى"ده‌توانم بهرِاشكاوى بیڵێم میكیاج كردن رِوخسارى ده‌م و چاو تێك ده‌دات و سیماى كچان به‌ته‌مه‌نتر ده‌رده‌خات."
ئه‌له‌ند ناوى خوازراوى كورِه خوێندكارێكى كۆلێژى پزیشكى ڤێتێرنه‌رییه، به‌لایه‌وه ئاساییه كچان میكیاج به‌كاربهێنن و ده‌ڵێت "ئافره‌ت نیشانه‌ى جوانى و ناسكیه."
سهرهرِاى ئه‌م قه‌ناعه‌ته‌ى، ئه‌له‌ند ده‌ڵێت "زه‌واجم نه‌كردووه، كچێك ده‌خوازم كه میكیاج نه‌كات، ئه‌م پرسیاره له‌هه‌ر كورِێك بكه‌یت ئه‌وه وهڵامهكهیهتى."
شۆرِش حه‌مه ئه‌مین خوێندكارێكى تر‌ى زانكۆى سلێمانیه، پێى وایه ئه‌و كچانه‌ى میكیاج ده‌كه‌ن غه‌در له‌خۆیان ده‌كه‌ن "چونكه ئێمه لهرِووى ته‌ندروستیه‌وه ته‌حلیلى بۆ ده‌كه‌ین، ده‌بینین هه‌موو ئه‌و ده‌رمانانه‌ى كه بۆ میكیاج به‌كاردێت ماده‌ى كیمیایین و ئاسه‌وارى خراڵ به‌سه‌ر رِوومهتى ئافره‌ته‌كه‌وه به‌جیێ دێڵێت".
شۆرِش وتى "داوام له‌هه‌ر گه‌نجێك ئه‌وه‌یه كه‌چووه خوازبێنى كچێك، با به‌یانى زوو، پێش خۆ گۆرِین بچێت بۆ دیتنى، بۆ ئه‌وه‌ى به‌ته‌واوه‌تى رِووخسارى رِِاستهقینهى كچكهى بۆ ده‌ركه‌وێت...
وه‌رگیراو...
هاوڕێیان منیش ئه‌ڵێم مه‌گه‌ر ببین به سه‌موون فرۆش که به‌یانیان زوو دێنه ده‌ره‌وه بۆ سه‌موون کڕین ئه‌و کاته زۆر باشه که سه‌یریان بکه‌ین.....
له‌سه‌ر هێڵ نییه




dast xosh barezm sarkawtubit


له‌سه‌ر هێڵ نییه


dastakant xosh bet


له‌سه‌ر هێڵ نییه






مه‌منونتانم هاوڕێیان....سوپاس....
له‌سه‌ر هێڵ نییه