.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












پیاوی ساڵه‌ح بۆی هه‌یه كچه‌كه‌ی بۆ پیاوی ساڵه‌ح بخاته ڕوو
خوای گه‌وره له‌سه‌ر زمانی پێغه‌مبه‌رێك له پێغه‌مبه‌ره‌كانی له قورئاندا ده‌فه‌رموێ: (قَالَ إِنِّي أُرِيدُ أَنْ أُنكِحَكَ إِحْدَى ابْنَتَيَّ هَاتَيْنِ عَلَى أَن تَأْجُرَنِي ثَمَانِيَ حِجَجٍ فَإِنْ أَتْمَمْتَ عَشْرًا فَمِنْ عِندِكَ وَمَا أُرِيدُ أَنْ أَشُقَّ عَلَيْكَ سَتَجِدُنِي إِن شَاء اللَّهُ مِنَ الصَّالِحِينَ) (القصص: 27).
واته: ئه‌و پێغه‌مبه‌ره به حه‌زره‌تی موسای فه‌رموو: ده‌مه‌وێ یه‌كێك له‌م دوو كچه‌ت لێ ماره بكه‌م به‌مه‌رجێ هه‌شت ساڵ ببیته شوانی مه‌ڕه‌كانم، جا گه‌ر ده ساڵیشت ته‌واو كرد ئه‌وا له ڕێز و گه‌وره‌یی خۆته، ناشمه‌وێ زه‌حمه‌ت و ناخۆشی بخه‌مه سه‌ر شانت، ان شا‌ء الله له پیاوه چاكه‌كانم ئه‌بینیته‌وه. ئا به‌و شێوه‌یه ئه‌م پیاوه به‌رزه كچه‌كه‌ی خۆی خسته ڕووی حه‌زره‌تی مو‌سا (علیه السلام) له جه‌وێكی ساده‌دا شووكردنهكه ته‌واو بوو، كه ئه‌و عاده‌ت و نه‌ریته جێماوه ناشیرینه‌ی كه ئێستا ده‌یكه‌ن بۆیان ساز نه‌دا و پاره‌یه‌كی هه‌ره زۆری تێ نه‌چوو كه ببێته به‌ربه‌ست و به‌رپه‌رچی ژن هێنان. جا كاتێك ئه‌م باوكه به‌ڕێزه زانی حه‌زره‌تی مو‌سا خاوه‌ن ده‌ست پاك و داوێن پاكی و جوامێری و خاوه‌ن هێزی جه‌سته‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه فه‌قیریش بێ و یه‌كسه‌ر كچه‌كه‌ی خۆی خسته ڕوو و پێشكه‌شی كرد.
ژن هێنانی پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كانی گشتیان به سوك و ئاسانی و به‌بێ بار گرانی ئه‌نجام درا، ئه‌و داب و نه‌ریتانه‌ی ئێستا كه خه‌ڵك پێوه‌ی سه‌رگه‌رمن له‌ڕاستیدا هه‌مووی داب ونه‌ریتی فیرعهونیهكانه بۆ ڕوخاندنی بنه‌مای خێزان و به‌ربه‌ست دانان له‌به‌رده‌م ژن هێناندا.
نووسه‌ری ئه‌م كتێبه ده‌ڵێ كاتێك كچه‌كه‌م به‌شوو دا له یه‌كێك له پیاو چاكان مارهییهكهیمان ته‌نها به نوسین نوسی به‌بێ وه‌رگرتنی ماره‌یی جگه له كه‌مێكی نه‌بێت، یه‌كه‌م مه‌رج و دوا مه‌رجیشم ئه‌وه‌بوو كه نابێ نه زێڕ و نه شتی تری بۆ بكه‌ن.
به‌بۆنه‌ی ئه‌وه‌ی كه ده‌شێ پیاو كچه‌كه‌ی خۆی بۆ پیاوی چاك و به‌ته‌قوا بخاته ڕوو، ئه‌وا ئه‌م چیرۆكه واقعیه باس ده‌كه‌ین كه له كتێبه‌كانی مێژوو تۆمار كراوه.
له عبدالله ی كوڕی ئه‌بی وداعهوه كه وتویه‌تی: من له كۆڕ و دانیشتنه‌كانی سه‌عیدی كوڕی موسه‌یه‌ب ئاماده بووم. به‌ڵام چه‌ند ڕۆژێك ئاماده نه‌بووم له دانیشتنه‌كان كاتێكیش چوومه لای بۆ ئاماده‌بوونی وانه‌كان پێی وتم: له كوێ بووی؟ منیش ووتم: خێزانه‌كه‌م ئه‌مری خوای به‌جێ هێناوه‌و وه‌فاتی كردووه‌و منیش سه‌رقاڵی ئه‌مه بووم. ئه‌ویش ووتی: ده‌بوایه پێت وتباین تاوه‌كو یارمه‌تیمان بدایتایه؟! عبدالله ده‌ڵێ: پاشان ویستم هه‌ڵسم بڕۆم, سه‌عید پێی وتم: به‌نیازی ژن هێنان نی؟ منیش پێم وت: ڕه‌حمه‌تی خوات لێ بێت كێ شوو به من ده‌كا كه خاوه‌نی دوو یان سێ ده‌رهه‌مم!!
سه‌عید ووتی: من كچی خۆمت ئه‌ده‌مێ.
منیش وتم: ئه‌وه به‌ڕاستته پێم ده‌ده‌ی؟
سه‌عید وتی: به‌ڵێ.
ئنجا وتی: الحمد لله تعالى وصلى الله على سیدنا محمد و على اله وصحبه, له‌سه‌ر درهه‌م یان سێ درهه‌م كچه‌كه‌ی لێ ماره كردم.
عبدالله ده‌ڵێ: له خۆشیا نهم زانی چی بكه‌م, گه‌ڕامه‌وه ماڵه‌وه‌و بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه له كێ شت وه‌رگرم.. له كێ قه‌رز كه‌م. پاشان نوێژی ئێواره‌م كرد و چراكه‌م داگیرساند‌و به‌ربانگم كرده‌وه‌و ویستم نان بخۆم كه نان و ڕۆنی (زه‌یت) بوو. جا یه‌كسه‌ر له ده‌رگا درا, وتم كێیه؟
وتی: سه‌عید
ده‌ڵێ: بیرم له هه‌موو كه‌سێك كرده‌وه كه ناوی سه‌عید بێ, ته‌نها سه‌عیدی كوڕی موسه‌یه‌ب نه‌بێ. چونكه بۆ ماوه‌ی چل ساڵ ڕێگای سه‌عید نێوان مزگه‌وت و ماڵه‌وه بوو, كاتێك چوومه ده‌ره‌وه بینیم ئه‌وا سه‌عیدی كوڕی موسهیهبه، گومانم برد كه په‌شیمان بووبێته‌وه‌و پێم وت: ئه‌ی باوكی محمد بهدوامت بناردایه, خۆم ده‌هاتم بۆ لات. ئه‌ویش وتی: نا! تۆش شایسته‌تری كه بێینه لات. وتم: چ ده‌فه‌رموی؟ سه‌عید وتی: تۆ پیاوێكی بێ ژنی و تازه ژنت ماره كردووه, جا پێم باش نه‌بوو كه ئه‌مشه‌و به ته‌نهایی شه‌و به‌سه‌ر ببه‌ی. ئه‌ویش خێزانه‌كه‌ت, كه له دواوه‌ی سه‌عید وه‌ستابوو. كاتێك كه هێنایه ژووره‌وه‌و دخولم پێی كرد بۆم ده‌ركه‌وت كه جوانترین ئافره‌ته و چاكترین كه‌سه بۆ له‌به‌ركردنی قورئان و شاره‌زاترین كه‌سه له سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) هه‌روه‌ها له هه‌موو كه‌س زاناتر بوو به‌رامبه‌ر به مافه‌كانی پیاو. كچه‌كه‌ی سه‌عیدی كوڕی موسه‌یه‌ب عبدالملك ی كوڕی مه‌ڕوان داخوازی كرد بۆ كوڕه‌كه‌ی كه ناوی وه‌لید بوو, كوڕی خه‌لیفه بوو. به‌ڵام سه‌عید ڕازی نه‌بوو كچه‌كه‌ی خۆی به‌شوو بدات به كوڕی خه‌لیفه!!.
لێره‌دا شتێك هه‌یه كه ده‌بێ بووترێ كه سه‌عید به‌بێ پرسی كچه‌كه‌ی به عبدالله ی ووت كچه‌كه‌مت پێشكه‌ش ده‌كه‌م چونكه كچه موسڵمانه‌كه‌ی كچێكی قورئان له‌به‌ر و شاره‌زا بوو جا باوكی سه‌رپشك (مخیر) كردبوو بۆ به‌شودانی به مه‌رجێ ئه‌و كه‌سه‌ی داخوازی ده‌كات ده‌بێ به ته‌قواو ساڵح بێ و خۆی بۆ خوا یه‌ك لایی كردبێته‌وه, با سه‌روه‌ت و سامانیشی نه‌بێ, به‌ڵگه‌ی ڕاستیه‌تی ئه‌وه‌ش ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی داخوازیه‌كه‌ی عبدالملك بوو بۆ كوڕه‌كه‌ی كاتێك كه به سه‌عیدی وت: كوڕه‌كه‌م به‌قه‌د كێشی كچه‌كه‌ت خشڵ و زێڕی بۆ ده‌كات. به‌ڵام كچه‌كه‌ی پێی ڕازی چونكه نه‌ی ده‌ویست به‌هۆی چه‌واشه‌یی خشڵ و زێڕ و ماڵ و سامان و كۆشك و ته‌لار و خزمه‌تچی خوای گه‌وره‌ی له‌بیر بچێته‌وه‌و كه‌م ته‌رخه‌می بكات له خواپه‌رستی.
خستنه‌ڕوی كچ بۆ پیاوی ساڵح ته‌نها پیشه‌ی (سلف الصالح) نه‌بووه به‌ڵكو له‌هه‌موو چاخ و سه‌رده‌مێكدا پیاوی ساڵح كچی خۆی خستۆته ڕوو بۆ پیاوی به‌ته‌قوا به ڕه‌وشت. نوسه‌ر ده‌ڵێ: یه‌كێك له براده‌ران بۆی باس كردم كه ئیمامی مزگه‌وتی (حي میدان) له دیمه‌شق له كاتی خوتبه‌دا ڕۆژێك هانی گه‌نجانی ده‌دا بۆ ژن هێنان و هانی باوكانی ده‌دا كه ماره‌یی سوك و ئاسان بكه‌ن. ئیمامه‌كه ووتی من چه‌ند كچێكم هه‌یه, هه‌ركه‌سێ ده‌یه‌وێ بیانخوازێ ئه‌وا من ئاماده‌م پێشكه‌شیان بكه‌م به‌بێ هیچ مه‌رجێك ته‌نها مه‌رجی دین و ڕه‌وشت نه‌بێ. ده‌ڵێ: مانگێك تێپه‌ڕی نه‌كرد تاوه‌كو هه‌موو كچه‌كانی به‌شوو دان.
بوخاری و نسائی ڕیوایه‌ت ده‌كه‌ن كه عومه‌ری كوڕی خه‌تاب ڕه‌زای خوای لێ بێت وتویه‌تی: كاتێك كه مێردی حفصة مرد, به عوسمانی كوڕی عه‌ففان گه‌یشتم و حهفسهم خسته ڕوو بۆئه‌وه‌ی خوازبێنی و ماره‌ی بكاته‌وه‌و پێم ووت: گه‌ر حه‌ز ده‌كه‌یت تا حه‌فسه‌ی كچی عومه‌رت لێ ماره بكه‌م, عوسمانیش وتی: با بزانم چۆن ده‌بێ. چه‌ند شه‌وێكی پێ چوو عوسمانم بینیه‌وه‌و به‌هه‌مان شێوه پێم وته‌وه, ئه‌ویش وتی: ژن ناهێنم. پاشان توشی ئه‌بوبه‌كر بوم و پێم وت: گه‌ر حه‌ز ده‌كه‌یت تا حه‌فسه‌ی كچی عومه‌رت لێ ماره بكه‌م, ئه‌ویش بێ ده‌نگ بو و بۆی نه‌گه‌ڕایه‌وه‌و تا به‌و شێوه‌یه مایه‌وه, پاشان پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) خوازبێنی كرد و له پێغه‌مبه‌رم ماره كرد. ئه‌بوبه‌كرم توش بو وتی: ڕه‌نگه له دڵت گران بوبێ كاتێك كه حه‌فسه‌ت بۆ خستمه ڕوو به‌ڵام من نه‌گه‌ڕامه‌وه. عومه‌ر وتی: به‌ڵێ. ئه‌بوبه‌كر تی: هیچ شتێك نه‌بوه به‌ربه‌ست بۆ نهگهڕاننهوه لات بۆ وه‌ڵامی ماره‌بڕینی حه‌فسه. به‌ڵام من ده‌مزانی كه پێغه‌مبه‌ر نیازی ئه‌و خوازبێنیهیه بۆیه نه‌گه‌ڕامه‌وه. وه حه‌زم نه‌كرد نهێنی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) بدركێندرێ. به‌ڵام گه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) وازی له‌و خوازبێنیه بهێنایه ئه‌وا ماره‌كردنی حهفسهم قبوڵ ده‌كرد.
بانگه‌واز


له‌سه‌ر هێڵ نییه