.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












قه‌ده‌غه‌كردنی ماره‌یی زۆر
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ: (إن مِنْ يُمْنِ المرأةِ تيسير خطبتها, وتيسير صداقها, وتيسير رحمها) ئیمام ئه‌حمه‌د له مه‌سنه‌د و نه‌سائی ڕیوایه‌تیان كردووه كه فه‌رموده‌یه‌كی حسن ـه.
واته: له خێر و به‌ره‌كه‌تی ئافره‌ت ئه‌وه‌یه كه خوازبێنیهكهی ئاسان بكرێ و ماره‌ییه‌كه‌ی سوك و ئاسا بێ و زۆر نه‌بێ.
بوخاری و موسلیم ڕیوایه‌ت ده‌كه‌ن كه ئافره‌تێك هاته لای پێغه‌مبه‌ری خوا و وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا من خۆمت پێشكه‌ش ده‌كه‌م. پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) سه‌یرێكی كرد و پاشان سه‌ری به‌نیازی ڕازی نه‌بون ڕاوه‌شاند، ئینجا ئافره‌ته‌كه هه‌ڵسا و یه‌كسه‌ر پیاوێك هه‌ڵسایه سه‌رپێ و وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا گه‌ر تۆ نایهێنی ئه‌وا له منی ماره بكه. پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمووی: چیت هه‌یه تا بیكه‌ی به ماریی یا ماره‌یی پێ بده‌یت؟ پیاوه‌كه‌ش وتی: ته‌نها ئه‌و كراسهم هه‌یه!
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رووی: هه‌وڵده ئهموستیلهیهكی ئاسنی بۆ ماره‌یی په‌یدا بكه. به‌ڵام پیاوه‌كه بۆی په‌یدا نه‌بوو, پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمووی: چ شتێكت له قورئان له‌به‌ره؟ ئه‌ویش وتی: به‌ڵێ ئه‌م سوره‌ت و ئه‌و سوره‌ته. پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمووی: ئه‌وا ئێوه‌م له یه‌كتری ماره كرد به‌وه‌نده‌ی كه قورئانت له‌به‌ره.
له ئه‌بی سهلمهوه كه وتویه‌تی: له عائیشه‌م پرسی: ماره‌یی دانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) چه‌ند بوو. ئه‌ویش وتی: ماره‌یی دانی بۆ خێزانه‌كانی دوازده ئۆقیه و (نه‌ش) بوو.
عائیشه وتی: ده‌زانی (نه‌ش) چیه؟
ئه‌بی سه‌لمه وتی: نه‌خێر.
عائیشه وتی: نیو ئۆقیه‌یه. موسلیم ڕیوایه‌تی كردووه.
یه‌ك ئۆقیه = چل درهه‌م
له ئیبن عه‌باسه‌وه ڕه‌زای خوای لێ بێت كه وتویه‌تی: (له‌و كاته‌ی كه عه‌لی كوڕی فاطمةی كچی پێغه‌مبه‌ری ماره كرد، پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) به عه‌لی فه‌رموو: شتێك بده به فاطمة) نه‌سائی و حاكم ریوایه‌تیان كردووه. فه‌رموده‌یه‌كی (صحیح)ه. ئا ئه‌وه بووه ماره‌یی كچی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌نگی بۆ دانانرێ و باوكی بهزرێ یه‌ك به‌شووی ده‌دات كه سودی لێ وه‌رناگیرێ به‌ڵكو ته‌نها ڕه‌مزێك داده‌نرێ بۆ په‌یوه‌ست كردنی په‌یوه‌ندی ژن و مێرد. گه‌ر سه‌رنج بده‌ین جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه له نێوان ئاسان كردنی ژن هێنان له ئیسلام و داب و نه‌ریته نه‌فامی و جاهیلیهكانمان له‌م سه‌رده‌مه‌دا, ته‌نانه‌ت ژن هێنان بۆته مایه‌ی نه‌گبه‌تی و سه‌ر ئێشه و مه‌ینه‌تی.
له عومه‌ری كوڕی خه‌تابه‌وه كه وتویه‌تی: (ألا لا تغالوا بصداق الناس!! فانها لو كانت مكرمة في الدنيا و تقوى عند الله لكان اولاكم بها النبي (صلى الله عليه وسلم)! ما علمتُ رسول الله (صلى الله عليه وسلم) نكح شيئاً من نسائه ولا نكح شيئاً من بناته على اكثر من اثنتي عشرة اوقية) ئیمام ئه‌حمه‌د له مهسنهددا و ترمذي و نه‌سائی ڕیوایه‌تیان كردووه.
واته: نه‌كه‌ن ماره‌یی ئافره‌تان زۆر بكه‌ن!! چونكه گه‌ر له دنیادا ماره‌یی زۆر جێگه‌ی چاكی و ته‌قوای خوا بوایه ئه‌وا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) له هه‌موانتان شایسته‌تر بوو بۆ ماره‌یی زۆر. پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) بۆ ماره‌یی خێزانه‌كانی له دوازده ئۆقیه زیاتری نه‌داوه, هه‌روه‌ها بۆ كچه‌كانیشی به‌هه‌مان شێوه. جابر ده‌ڵێ: له ڕۆژی بووكێنی فاطمةدا ئاماده‌ی زه‌ماوه‌نده‌كه بووین كه هیچ بووكێنیهك له‌و باشترمان نه‌دیبوو. ئه‌و شته‌ی كه له‌سه‌ری دانیشتبووین لێفه بوو, خورما و مێوژیان بۆ هێناین و ئێمه‌ش خواردمان و ئه‌و پێخه‌فه‌ی شه‌وی بووكێنیهكهی له‌سه‌ری ده‌نوستن پێستی بزن بوو.
- جا ئایه ئێمه‌ی موسڵمان.. ئێمه‌ی هه‌ڵگری په‌یامی خوا.. ئێمه‌ی خۆ به موسڵمان زان په‌ند و ئامۆژگاری وه‌رده‌گرین له‌و بابه‌تانه‌ی كه باس كراوه. ئایه ئێمه په‌یڕه‌وی ئه‌وه ده‌كه‌ین كه كاتێك خوشكمان.. كچمان به‌شوودا ماره‌ییه‌كه‌ی زۆر نه‌كه‌ین بارگرانی نه‌خه‌ینه سه‌ر زاوا؟


له‌سه‌ر هێڵ نییه