❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ماره‌یی و سوور بوون

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-04-14 12:25:30

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

ماره‌یی و سوور بوون

ماره‌یی و سوور بوون له‌سه‌ر به‌جێ هێنان

خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ: وَآتُواْ النَّسَاء صَدُقَاتِهِنَّ نِحْلَةً فَإِن طِبْنَ لَكُمْ عَن شَيْءٍ مِّنْهُ نَفْسًا فَكُلُوهُ هَنِيئًا مَّرِيئًا) (النساء: 3).

واته‌: ماره‌یی ته‌واو بده‌ن به‌ خێزانه‌كانتان، ئه‌گه‌ر ڕازی بوون و پڕ به‌ دڵ پێیان خۆش بوو شتێك له‌ ماره‌ییه‌كه‌یان بخۆن یان پێیان بده‌نه‌وه‌ ئه‌وا به‌نۆشی گیانی بیخۆن یان وه‌ری گرن.

به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ پێویسته‌ ئه‌وه‌ بزانرێ كه‌ ماره‌یی مافی ئافره‌ته‌و هی خۆیه‌تی و مێرده‌كه‌ی هیچ مافێكی به‌سه‌ره‌وه‌ نییه‌ چ هه‌مووی بێ یان نیوه‌ی مارییه‌كه‌ی. به‌هیچ جۆرێك پیاو بۆی نیه‌ كه‌ل وپه‌ل و شتومه‌كی ناو ماڵی پێ بكڕێ و پێی ئاماده‌ بكات. چونكه‌ ئیسلام له‌سه‌ر پیاوی داناوه‌و ئه‌ركی سه‌رشانیه‌تی كه‌ كه‌ل وپه‌ل و شتومه‌كی ناوماڵ و پۆشاكی خێزانه‌كه‌ی دابین بكات و نه‌فه‌قه‌شی بدات. به‌ڵام گه‌ر ئافره‌ته‌كه‌ به‌گه‌ردن ئازایی و نه‌فه‌سێكی بێ گه‌رده‌وه‌ پاره‌ی ماره‌ییه‌كه‌ بدات به‌ مێرده‌كه‌ی ئه‌وا مێرده‌كه‌ی بۆی هه‌یه‌ وه‌ری بگرێ و بیخوات.

هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه‌ خوای باڵاده‌ست ده‌فه‌رموێ: (وَإِنْ أَرَدتُّمُ اسْتِبْدَالَ زَوْجٍ مَّكَانَ زَوْجٍ وَآتَيْتُمْ إِحْدَاهُنَّ قِنطَارًا فَلاَ تَأْخُذُواْ مِنْهُ شَيْئًا أَتَأْخُذُونَهُ بُهْتَاناً وَإِثْماً مُّبِيناً (19) وَكَيْفَ تَأْخُذُونَهُ وَقَدْ أَفْضَى بَعْضُكُمْ إِلَى بَعْضٍ وَأَخَذْنَ مِنكُم مِّيثَاقًا غَلِيظًا (20)) (سورة: النساء: 19-20).

واته‌: ئه‌گه‌ر ویستتان واز له‌ ژنه‌كانتان بێنن و ئافره‌تێكی تر بخوازن له‌ كاتێكدا ماڵێكی زۆرتان پێ به‌خشی بوون ئه‌وا نابێ هیچی لێ وه‌ربگرنه‌وه‌. جا وه‌ك پرسیارێكی سه‌رسوڕمان لێمان ئه‌كات و ده‌فه‌رموێ ئایه‌ ده‌تانه‌وه‌ێ به‌زۆر پاره‌یه‌كیان لێ وه‌ربگرنه‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش تاوان و گوناهێكی ڕوون و ئاشكرایه‌. چۆن وه‌ری ده‌گرنه‌وه‌ له‌دوای ئه‌وه‌ی كه‌ له‌یه‌ك دابڕاوون و لێك جیابوونه‌وه‌و په‌یمانێكی پته‌و و توندیشیان لێ وه‌رگرتوون به‌ زیاده‌ پێ به‌خشینیان نه‌ك لێ گرتنه‌وه‌یان وه‌ ئێوه‌ش په‌یمانتان پێ داوه‌ به‌جوانی و ڕێك وپێكی پێكه‌وه‌ بژێن له‌ گوزه‌رانی ژیانی ژن و مێردایه‌تی و كاتێكیش لێك جیاواز ده‌بنه‌وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ به‌جوانی و به‌ ڕێك وپێكی و بێ سته‌م له‌ یه‌كتری جیا ببنه‌وه‌.

پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ: (أحق الشروط أن توفّوا به ما استحللتم به من الفروج) بوخاری و موسلیم ڕیوایه‌تیان كردووه‌.

واته‌: له‌هه‌موو شه‌رت و مه‌رجێك باشتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌جێ بهێنی و وه‌فای پێ بكه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ ژن ئه‌وه‌یه‌ كه‌ فرجیان بۆتان حه‌ڵاڵ كراوه‌.

هه‌ر له‌ باره‌ی ماره‌یی دان پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێ: ((أيما رجل تزوج امرأة على ما قلّ من المهر، او كثر، وليس في نفسه أن يؤدي اليها حقها خدعها، فمات ولم بؤدِّ اليها حقها، لقيَ الله يوم القيامة وهو زان!) طبراني ڕیوایه‌تی كردووه‌. حدیث صحیح.

- سه‌رنجێك: له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا شتێكی زۆر باوه‌ و زۆریش ساده‌یه‌ به‌لایانه‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش خواردنی مافی ماره‌ییه‌ كه‌ پیاو له‌ ژنه‌كه‌ی ده‌ستێنێ و بێ به‌شی ده‌كات له‌م مافه‌ی به‌ تایبه‌تی زێڕ. خشڵ و زێڕ كه‌ بۆ ژن ده‌كرێته‌ ماره‌یی هیچ مافێكی مێرده‌كه‌ی پێوه‌ نیه‌ تا لێی بفرۆشێ و به‌ ئاره‌زووی خۆی به‌ فیڕۆی بدات و مامه‌ڵه‌ی پێ بكات. ته‌نها كاتێك نه‌بێ كه‌ ژنه‌كه‌ به‌بێ زۆر لێ كردن زێڕه‌كه‌ی بۆ بفرۆشێ ئه‌گینا حه‌رامه‌ پیاو زێڕی ژنه‌كه‌ی به‌بێ پرسی ئه‌و بفرۆشێ.

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/da39d8ac96.bmp
   

             ماڵئاوا بۆ هه‌میشه‌ هاوڕێ ئه‌زیز و خۆشه‌ویسته‌کانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-04-15 15:55:41

ahmad ozery
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هــه‌ولێـــــر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-30
دواترین سه‌ردان: 2009-09-07
په‌یامه‌كان: 180
ویبگه‌

Re: ماره‌یی و سوور بوون

ده‌ست خۆش بۆ بابه‌ته‌که‌ت

Kurdzhin
http://img521.imageshack.us/img521/6736/12734kw1.gif

زه‌ڕه‌یه‌ک خاکی وه‌ته‌ن ناده‌م به‌ قه‌سڕی قه‌یسه‌ڕی
                             جۆگه‌له‌ و کانی وه‌کو که‌وسه‌ر هه‌وای وه‌ک جه‌نه‌ته‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-04-15 18:56:36

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: ماره‌یی و سوور بوون

زۆر سوپاس ئازیزم بۆ په‌یامه‌که‌ت


ده‌شتی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net