❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / صالَح (علية السلام)

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-04-14 13:00:24

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

صالَح (علية السلام)

صالَح (علية السلام)

پێغه‌مبه‌رێكه‌ له‌ عه‌ره‌ب له‌ گه‌لی (ثمود) ئه‌وانه‌ی كه‌ ڕه‌چه‌ڵه‌كیان ده‌چێته‌وه‌ سه‌ر (سام)ی كوڕی نوح (علیه‌ السلام), ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه‌ تیایدا نێردراوه‌ نزیكه‌ ساڵانی (2000) پێش زایینی - (1900) پێش زایینی, صاڵح پێغه‌مبه‌ر (علیه‌ السلام)، خوای گه‌وره‌ ناردی بۆ گه‌له‌كه‌ی كه‌ (ثمود) بوون ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ له‌ (حیجز) نیشته‌جێ ده‌بوون, وه‌ شوێنه‌كه‌شیان نێوانی (حجاز) و (شامه‌) هه‌تا (وادي القری)كه‌ ئه‌مه‌ ئاشكرایه‌ هه‌تا ئه‌مڕۆش وه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) له‌ غه‌زوه‌ی (ته‌بوك)دا له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌كانیدا چوونه‌ ناوی وه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) قه‌ده‌غه‌ی كرد له‌ هاوه‌ڵه‌كانی له‌ خواردنه‌وه‌ی ئاوه‌كه‌ی، چونه‌ ناو ماڵه‌كانیانه‌وه‌, گه‌له‌كه‌ی صاڵح پێغه‌مبه‌ر (علیه‌ السلام) چه‌ند بتێكیان جگه‌ له‌ خوا دانا وه‌ فه‌رمان و كارو كرده‌وه‌یان هه‌موو به‌ده‌ستی گه‌وره‌ پیاوانیان بوو ئینجا صاڵح پێغه‌مبه‌ر (علیه‌ السلام) بانگی كردن بۆ به‌ندایه‌تی خوای گه‌وره‌و به‌ یه‌كخوازانینی, به‌ڵام به‌ درۆیان خسته‌وه‌ و زیاد ڕویان كرد له‌ خواردن وخواردنه‌وه‌دا وه‌ دروست كردنی ماڵ وكۆشكی گه‌وره‌ گه‌وره‌ به‌ تاشین و هه‌ڵكۆڵینی شاخه‌كان وه‌ بۆئه‌وه‌ی ڕزگاریان ببێت له‌و گومڕایی وسه‌ركه‌شی یه‌ كه‌ تیای بوون خوای گه‌وره‌ موعجیزه‌یه‌كی بۆ ناردن, كه‌ ئه‌ویش (حوشتر)ێك بوو كه‌ خوای گه‌وره‌ دروستی كردبوو به‌بێ دروست كردنی سروشتی, به‌ڵام گه‌وره‌ پیاوان وبه‌ده‌سته‌ڵاته‌كانیان ترسان كه‌ ده‌وڵه‌ت وده‌سته‌ڵاته‌كانیان بڕوخێ بۆیه‌ هه‌ستان به‌ ئه‌نجامدانی خراپه‌ به‌رامبه‌ر حوشتره‌كه‌, ئینجا صاڵح پێغه‌مبه‌ریش (علیه‌ السلام) ئاگاداری كردن و ترساندنی به‌ خێراهاتنی سزای خوای گه‌وره‌, به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م ئامۆژگاریان وه‌ر نه‌گرت, بۆیه‌ خراپه‌كاره‌كانیان ناردو حوشتره‌كه‌یان سه‌ربڕی هه‌تا ئه‌و كاته‌ نه‌خشه‌یان كێشا بۆ كوشتن و له‌ناو بردنی ێاڵح پێغه‌مبه‌ر (علیه‌ السلام) خێزانه‌كه‌ی به‌ نهێنی, به‌ڵام خوای گه‌وره‌ كه‌وته‌ چاودێری وكه‌مین به‌سه‌ریانه‌وه‌. خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت (وَمَكَرُوا مَكْرًا وَمَكَرْنَا مَكْرًا وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ(50) فَانظُرْ كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ مَكْرِهِمْ أَنَّا دَمَّرْنَاهُمْ وَقَوْمَهُمْ أَجْمَعِينَ (51) (سورة: النمل), واته‌: ئه‌وان نه‌خشه‌یان كێشاو گزی و فێڵیان كردو ئێمه‌ش نه‌خشه‌مان كێشاو به‌ری فێڵی ئه‌وانمان گرت له‌ كاتێكدا كه‌ ئه‌وان بێ ئاگابوون لێ ی, ئینجا سه‌یر بكه‌ له‌ سه‌ره‌نجامی فێڵ و پیلانی ئه‌وان چی به‌سه‌رهات, به‌ڕاستی ئێمه‌ ئه‌وان وهۆزه‌كه‌مان پێكه‌وه‌ له‌ناوبردن جا ئه‌مه‌ ماڵ وخانوه‌به‌ره‌ی ئه‌وان كه‌له‌به‌ر سته‌م كردنی ئه‌وان به‌چۆڵ و هۆڵی خاڵی مایه‌وه‌.

به‌ڵێ له‌ناو چوون به‌و ده‌نگه‌ به‌هێزه‌ گه‌وره‌یه‌ (فأخذتهم الصاعة وهم ينظرون) ئه‌و ده‌نگه‌ گه‌وره‌یه‌ گرتنیه‌وه‌ كه‌ له‌كاتێكدا سه‌یریان ده‌كرد.

صاڵح پێغه‌مبه‌ر (علیه‌ السلام) له‌قورئاندا (نۆ) جار ناوی براوه‌ وه‌ كۆچی دوایی كرد كه‌ ته‌مه‌نی نزیكه‌ی (85) ساڵ بوو.

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/da39d8ac96.bmp
   

             ماڵئاوا بۆ هه‌میشه‌ هاوڕێ ئه‌زیز و خۆشه‌ویسته‌کانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net