❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئيسماعيل (علیه السلام)

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-04-14 13:03:55

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

ئيسماعيل (علیه السلام)

ئيسماعيل (علیه السلام)

كوڕی ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ره‌ (علیه‌السلام) له‌ (هاجرة)وه‌، كونیه‌كه‌ی ئیسماعیل بریتیه‌ له‌ (الذبيح) واته‌: به‌قوربانی كراو وه‌ پێغه‌مبه‌ری خۆمان (صلى الله علیه وسلم) له‌نه‌وه‌ی ئه‌مه‌.

ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ره‌ (علیه‌السلام) ڕازی بوو وه‌ داوای له‌سارای خێزانی یه‌كه‌می كرد به‌ جیابونه‌وه‌ی له‌ هاجه‌ره‌و كوڕه‌كه‌ی وه‌ له‌به‌ر فه‌رمانێك كه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌یویست ڕۆشت بۆ دۆڵی مه‌ككه‌ و لێیان جیابوویه‌وه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر (علیه‌ السلام) دڵی هه‌ر لایان بوو.

له‌دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و تۆێشووی كه‌ پێیان بوو له‌خواردن و ئاو ته‌واو بوو، خاتوو هاجه‌ره‌ هه‌ستا بۆ گه‌ڕان به‌شوێن ئاودا له‌كاتێكدا كه‌ به‌ (صَفا)دا سه‌رده‌كه‌وت وه‌ داده‌به‌زی و سه‌رده‌كه‌وته‌وه‌ بۆ (مه‌ڕوه‌) ئا له‌م كاته‌دا خوای گه‌وره‌ ئاوی زه‌مزه‌می هه‌ڵقوڵاند له‌ژێر قاچی (ئیسماعیل)دا وه‌ باڵنده‌ هاتن كۆبوونه‌وه‌ و هۆزی (جورهم)یش هاتن نیشته‌جێ بوون و بوون به‌دراوسێیان.

ئیبراهیم گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ لایان، وه‌ له‌كاتێكدا ئیسماعیل پێگه‌یی ‌خه‌وی بینی كه‌بیكات به‌ قوربانی وه‌ هه‌ردووكیان ڕازی بوون بۆ فه‌رمانی خوای گه‌وره‌, به‌ڵام چه‌قۆكه‌ نه‌یبڕی خوای گه‌وره‌ش به‌رانێكی بۆ ناردن كه‌سه‌ڕی بڕن له‌ پاداشتی سه‌ركه‌وتنیان له‌م تاقی كردنه‌وه‌ گه‌وره‌یه‌دا.

ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه‌ تێیدا نێردراوه‌ ساڵانی: (1781-1638) پێش زایینی ده‌گرێته‌وه‌ وه‌ ئیسماعیل پێغه‌مبه‌ر (علیه‌ السلام) (12) كوڕی بووه‌ و هه‌موویان بونه‌ سه‌رۆك خێڵ, وه‌ ئیسماعیل پێغه‌مبه‌ر (علیه‌ السلام) له‌ قورئاندا (12) جار ناوی هاتووه‌.

له‌ مه‌ككه‌ كۆچی دوای كردوه‌ وه‌ واگومان ده‌برێ كه‌ لای ئه‌و به‌رده‌ نێژرابێت له‌گه‌ڵ دایكیدا كه‌ دراوسێ ی كه‌عبه‌یه‌، ته‌مه‌نی (143) ساڵ یان (120) ساڵ بووه‌.

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/da39d8ac96.bmp
   

             ماڵئاوا بۆ هه‌میشه‌ هاوڕێ ئه‌زیز و خۆشه‌ویسته‌کانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-04-14 21:24:13

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337

Re: ئيسماعيل (علیه السلام)

سڵاو...زۆر زۆر سوپاس کاکه‌ ده‌شتی بۆ ئه‌م بابه‌تانه‌ که‌ باس له‌ ژیانی پێغه‌مبه‌ران ده‌کات..

علیهم السلام...به‌ ڕاستی به‌ سوود بوو...هیوادارم هاوڕێیان بیخوێننه‌وه‌....سوپاس...

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن باخةوان (2008-04-14 21:26:29)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-04-15 13:51:42

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: ئيسماعيل (علیه السلام)

زۆر سوپاس ئازیزم هیوادارم زانیاریه‌کانتان له‌سه‌ر ژیانیان پێی زیاد بیت


ده‌شتی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net